ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانیەكانی فەتح و سائیرون ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ڕێككەوتنیان لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون، “كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت” لەسەر چەند خاڵێك ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، هیچ بیانوویەكی یاسایی نییە بۆ مانەوەی سوپای وشكانی ئەمریكی لە عیراق.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەردوو هاوپەیمانیەكە ڕێككەوتوون و ئەم ڕێككەوتنەش دژی هیچ لایەنێك نییە، بەڵكو لەپێناو گەلی عیراق و بەرقەرار بوونی ئاسایش و ئاشتیدایە.

ئاشكراشی كردووە، كە لەگەڵ سائیرون ڕێككەوتوون بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و ناونان و دیاری كردنی سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئاڵنگاری ئەمنیەوە پێویستە سەرجەم لایەنەكان یەكبن، چونكە لەڕووی سەربازییەوە سەركەوتین، بەڵام شانە نووستووەكانی داعش پێویستە ڕووبەڕوویان ببینەوە و بەتەواوی كۆتایی بە تیرۆر بهێنین ئەوەش لەڕێگەی سەركەوتنی فكریەوە دەبێت.

جەختیشی كردەوە، كە سەرجەم ئەو دۆسیانەی لە ساڵی 2003وە ناكۆكیان لەسەرە دەخەینە سەر مێزی گفتوگۆ و هیچ دۆسیەیەك بەبێ‌ چارەسەر جێناهێڵین و وتیشی، “لە كۆبوونەوەكانی داهاتووشدا دۆسیەی وەزارەتە بەتاڵەكان چارەسەر دەكەین”.

عامری سەبارەت بوونی سوپای ئەمریكا لە عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ بیانویەكی یاسایی نییە بۆ مانەوەی سوپای وشكانی ئەمریكی لەسەر خاكی عیراق و وتیشی، “دەبێت ڕێككەوتنی نوێ‌ لەوبارەیەوە بكرێت”.

سەبارەت بە حەشدی شەعبی وتی، “كاردەكەین بۆ داخستنی سەرجەم ئەو بارەگا وەهمیانەی بەناوی حەشدی شەعبییەوە كراونەتەوە”.

عێراق

مامۆستایانی عیراق خۆپیشاندان و مانگرتنەكەیان دەستپێدەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی حكومەتی فیدراڵ داواكارییەكانی جێبەجێنەكرد، سەندیكای مامۆستایانی عیراق، ئامادەكاریی دەكەن بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان و مانگرتن لە رۆژانەی یەك شەممە و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە.

لەو بارەیەوە، ناسر كەعبی وتەبێژی سەندیكای مامۆستایانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەندیكای مامۆستایان لە دواتردا بڕیار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەدات كە لەدوای قۆناغی مانگرتن دەیانگرێتەبەر، و پشت بە مەودای بەدەنگەوەهاتنی حكومەتی فیدراڵ دەبەستێت بۆ داواكارییەكان كە سی و دوو خاڵ لەخۆگرن”.

وتەبێژی سەندیكای مامۆستایانی عیراق، هۆشداریشی دابووە ئیدارەی خوێندنگەكان لە گەوجێتی ڕاوەستان بەڕووی دیموكراتی و سەرپێچی دەستور، لەڕێی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی بەشداریی لە خۆپیشاندانەكاندا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆی و كوڕەكەی و زاوەكەی بە گەندەڵی تۆمەتبار كردووە
نوسینگەكەی مالیكی وەڵامی ماڵپەڕە ئەمریكاییەكە دەداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بەو ڕاپۆرتەی كە لەیەن ماڵپەڕی The Daily Beastی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە لەبارەی گرێبەستە ئەمنییەكان لە عیراق.

هیشام رەكابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕۆژنامەوانی مالیكی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”بەداخەوە میدیاكانی ناوخۆ ئەو درۆیەیان بڵاوكردەوە كە لایەن ماڵپەڕێكی بێ‌ بەهاوە بڵاوكرایەوە و پرسیارییان لەبارەی ئەو لایەنانەوە نەكردووە كە ڕاپۆرتەكەيان ئامادەكردووە”.

بەوتەی رەكابی”ئەوەی لە ماڵپەڕەكەدا بڵاوكراوەتەوە، بەئامانجگرتنێكی ئاشكرایە و دەكەوێتە چوارچێوەی ناوزڕاندنی سیاسی كە هەندێك لایەنی دەرەكی و لۆبییەكانی فشار و ئەو كەسانەی لە پشتەوە كە هەوڵ بۆ بەلاڕێدابڕدنی ڕای گشتی دەدەن”.

رەكابی، جەخت لەسەر بەرزكردنەوەی سكاڵای یاسایی لەسەر ماڵپەڕی The Daily Beastی ئەمریكای دەكاتەوە.

ئەو زانارییانەی لەلایەن ماڵپەڕی The Daily Beastبڵاوكرانەوە، سەبارەت بە تێوەگلانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و كوڕەكەی و زاواكەی لە گەندەڵیدا، مشتومڕێكی گەورەيان لە شەقامی عیراقیدا دروست كردووە.

ماڵپەڕە ئەمریكاییەكە لە ڕاپۆرتێكیدا كە لە 12ی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە، باس لە لێكۆڵینەوەیەك دەكات لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكایی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەى گرێبەستی سەربازییان كردووە و بەرتیلیان داوەتە بەرپرسانی عیراقی، لەنێوان ئەو بەرپرسانەشدا وەك ماڵپەڕی The Daily Beastئاماژەی پێكردوون، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و ئەحمەد مالیكی كوڕی و یاسر مالیكی زاوایەتی (ئەندامی پەرلەمانی ئێستای عیراقە)، تا گرێبەستی ئەمنی دەگمەن دەستەبەربكەن، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكارییش دەركەوتووە كە “كۆمپانیای گرێبەستە سەربازییەكان (سالیبۆرت گۆڵًۆباڵ سێرڤیسز)، رۆڵی بینیوە لە پێدانی بەرتیل بە مالیكی و خزمەكانی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بانكی ڕافیدەین وەجبەیەكی تری سلفە دەدات بە فەرمانبەران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ڕافیدەین، وەجبەیەكی نوێی سلفە دەداتە فەرمانبەرانی دەوڵەت كە بڕەكەی لەنێوان پێنج بۆ دە ملیۆن دیناردا دەبێت و لەڕێی ئامرازەكانی پێدانی ئەلیكترۆنییەوە خەرج دەكرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەینەوە بڵاوكراوەتەوە”وەجبەیەكی نویی سلفە بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەتی خەرجكراوە كە ژمارەیان زیاتر لە 600 فەرمانبەر دەبێت و موچەكانیان لە بانكەكە جێگیركراوە و كارتی ئەلیكترۆنییان بەدەستهێناوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”خەرجكردنی ئەو سلفەیە، لەڕێی ناردنی (SMS)وە دەبێت بۆ فەرمانبەرەكە كە پێدانی سلفەكەی پێڕادەگەیەنرێت، ئەمەش لەپاش تەواوكردنی هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان بۆ وەرگرتن و خەرجكردنی لەڕێی پێدانی ئەلیكترۆنی كە باڵانسە داراییەكەی پڕكراوەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین