ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ دانپێدانانی ئەو ژنەی لەلایەن باندێكی مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر كرا‌

خەڵك- بەشی هەواڵ
باندێكی‌ پێنج كەسیی بەتۆمەتی‌ بەكارهێنان‌ و بازرگانی كردن‌ بەمادە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكرێت و پۆلیسی سلێمانی-ش دانپێدانانی ئەو ژنە بڵاودەكاتەوە، كە لەلایەن ئەو باندەوە دەستبەسەر كراوە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیركردنی‌ باندێكی‌ پێنج كەسی‌ ڕاگەیاند بەتۆمەتی‌ بەكارهێنان ‌و بازرگانی كردن بەمادە هۆشبەرەكان.

نەقیب سەركەوت وتی‌، “ئاشكرابوونی‌ باندەكە بەهۆی‌ دیارنەمانی‌ ئافرەتێكەوە بوو لەشاری‌ سلێمانی‌، لەلایەن بنكەكانی‌ سەرچنار و پیرەمەگرون ‌و بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە بەدواداچون‌ و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی‌ ئافرەتەكە ئەنجامدرا، دواتر هێزەكانی‌ پۆلیس توانیان ڕۆژی‌ 2019/2/10 ئافرەتەكە لەناحیەی‌ پیرەمەگرون لەباخێكدا بدۆزنەوە، كە دەستبەسەركرابوو”.

وتیشی‌، “ئەو ئافرەتە هاورێی‌ یەكێك لەتۆمەتبارەكان بووە، دوای‌ ئەوەی،‌ كە چونەتە باخەكە دواتر ڕێگەیان نەداوە بێتە دەرەوە، چونكە مادەی‌ هۆشبەریان پێبووە بۆئەوەی‌ ئاشكرایان نەكات”.

نەقیب سەركەوت ڕاشیگەیاند، لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانییەوە لەو باخەدا چوار تۆمەتبار دەستگیركران، دوای‌ پشكنینی‌ باخەكە توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی‌ نیو كیلۆگرام مادەی‌ هۆشبەردا. هەروەها خاوەنی‌ باخەكە، كە تۆمەتباری‌ سەرەكییە تونرا لەناو شاری‌ سلێمانی‌ ئەویش دەستگیر بكرێت‌ و لەناو ئۆتۆمبیلەكەیدا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك مادەی‌ هۆشبەری‌ دیكەدا.

ئاشكراشی كرد، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەكان بەندن بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ 14ی‌ مادە هۆشبەرەكان ‌و 393 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد ڕوونیكردەوە كە لەمیانەی‌ هەڵمەت ‌و چالاكییەكانی‌ شەوانەی‌ هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران‌ و كەسانی‌ لەیاسا دەرچوو، لەچەند ڕۆژی‌ ڕابردودا توانرا 10 تۆمەتبار دەستگیربكرێت بەتۆمەتی‌ تەقەكردن ‌و دروستكردنی‌ شەڕ و پشێوی‌، دەستیش گیراوە بەسەر ئەو چەك‌ و كەلوپەلانەی‌ پێیانبووە و لەئێستادا تۆمەتباران بەبریاری‌ دادوەر بەندن.

نەقیب سەركەوت ئەوەشی‌ خستەڕوو، كە لەچەند چالاكییەكەدا لەلایەن هێزی‌ تایبەتی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە دەستگیراوە بەسەر چوار پارچە چەكی‌ بێ مۆڵەتدا (سێ دەمانچە و یەك كڵاشینكۆف) و خاوەنەكانیان ڕووبەڕووی‌ دادگا كراونەتەوە. هەروەها نزیكەی‌ 200 پەردە و لەزگەی‌ ڕەشی‌ جامی‌ ئۆتۆمبیل لێكراوەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی ئەو ژنە بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن باندەکەوە دەستبەسەرکرابو‌

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی ئەو ژنە بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن باندەکەوە دەستبەسەرکرابو‌باندێكی‌ پێنج كه‌سیی‌ به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان‌و بازرگانییکردن‌ به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرانئه‌مرۆ 2019/2/11، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی‌ باندێكی‌ پێنج كه‌سیی‌ راگه‌یاند به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان‌و بازرگانییكردن به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان.نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتی‌، ئاشكرابونی‌ بانده‌كه‌ به‌هۆی‌ دیارنه‌مانی‌ ئافره‌تێكه‌وه‌ بو له‌شاری‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن بنكه‌كانی‌ سه‌رچنارو پیره‌مه‌گرون‌و به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ به‌دواداچون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌نجامدرا، دواتر هێزه‌كانی‌ پۆلیس توانیان رۆژی‌ 2019/2/10 ئافره‌ته‌كه‌ له‌ناحیه‌ی‌ پیره‌مه‌گرون له‌باخێكدا بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابو. وتیشی‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ هاورێی‌ یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چونه‌ته‌ باخه‌كه‌ دواتر رێگه‌یان نه‌داوه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایان نه‌كات.نه‌قیب سه‌ركه‌وت راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانییه‌وه‌ له‌و باخه‌دا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، دوای‌ پشكنینی‌ باخه‌كه‌ توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی‌ نیو كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا. هه‌روه‌ها خاوه‌نی‌ باخه‌كه‌ كه‌ تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كییه‌ تونرا له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌ویش ده‌ستگیربكرێت‌و له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌یدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ دیكه‌دا.له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌ندن به‌بریاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 14ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و 393 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌.نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌میانه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ت‌و چالاكییه‌كانی‌ شه‌وانه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران‌و كه‌سانی‌ له‌یاسا ده‌رچو، له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا توانرا 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن‌و دروستكردنی‌ شه‌ڕو پشێوی‌، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ پێیانبووه‌و له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بریاری‌ دادوه‌ر به‌ندن.نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی‌ خسته‌رو كه‌ له‌چه‌ند چالاكییه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزی‌ تایبه‌تی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چوار پارچه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تدا (سێ ده‌مانچه‌و یه‌ك كڵاشینكۆف)و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی‌ دادگا كراونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی‌ 200 په‌رده‌و له‌زگه‌ی‌ ره‌شی‌ جامی‌ ئوتومبیل لێكراوه‌ته‌وه‌وه‌.https://www.youtube.com/watch?v=XWEPdILh4xY&feature=youtu.beبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Police Sulaimaniya پۆلیسی سلێمانی‎ on Monday, February 11, 2019

کوردستان

بەشێكی كۆبانێ‌ دەكرێتە مۆزەخانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەڕێوەبەریی كانتۆنی كۆبانێ بڕیاری دا بەشێكی رۆژهەڵاتی شارەكە بكرێتە مۆزەخانە، ئەو ناوچەیەی كە كراوەتە مۆزەخانە هەمان ئەو ناوچەیەیە كە قورسترین شەڕی تێدا كراوە و سەدان شەڕڤانی هەموو بەشەكانی كوردستان تیایدا گیانیان بەختكردووە.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز، ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندان و نووسەرانی هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەورووپا داوایان كردووە بە دروستكردنی پەیكەری شەهیدان و چەندین بەرهەمی هونەری بەشداری بكەن لە پێشخستنی مۆزەخانەكە بە شێوەیەك كە گوزارشت لە بەرخۆدانی كۆبانێ بكات.

 

محەمەد خەلیل ئەلاسۆ یەكێكە لەو كەسانەی كە بە درێژایی شەڕی كۆبانێ بەرخۆدانی كردووە و كچێكی بە ناوی هەولێر لە بەرخۆدانی كۆبانێدا شەهید بووە. ناوبراو دەربارەی ئەم مۆزەخانەیە دەڵێت: ئامانجمان لەم مۆزەخانەیە ئەوەیە كە نەوەكانی دوای خۆمان ئەم بەرخۆدانەیان لەبیر نەچێت كە چەندە قوربانی تێدا دراوە. دەمانەوێت ئێرە ببێتە شاهید لەسەر بەرخۆدانی گەلەكەمان.

 

هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم شوێنەش ئەوەیە كە زۆرینەی شەڕ و بەرخۆدانەكە لێرە ڕوویداوە.

 

دەربارەی خزمەتكردن و باشتركردنی ئەم مۆزەخانەیە، محەمەد خلیل وتی، ئەم شوێنە ڕێكوپێك دەكەین و سیاجی بۆ دەكەین و ڕێكی دەخەین، شەهیدانمان لێرە خوێنیان ڕشتووە، ئێمە خاوەندارەتییان لێ دەكەین و پەیكەریان بۆ دروست دەكەین.

 

وتیشی، هەموو جیهان بانگ دەكەین بۆ ئەم شوێنە تا شەهیدانمان لە بیر نەكرێن كچ و كوڕێكی زۆرمان لێرە شەهیدبووە ئێمەش لەسەر ڕێبازی ئەوان بەردەوام دەبین.

چەكدارانی داعش لە 15ی ئەیلوولی 2014 هێرشیان كردە سەر شاری كۆبانێ و پاش بەرخۆدانێكی مێژوویی لە 26ی كانوونی دووەمی 2015 داعش لە كۆبانێ تێكشكێنرا و بە بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەل، داستانی كۆبانێ سەركەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئێمە ئاگاداری ڕاگەیەنراوی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم نین”

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

‎پاش ئەوەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەماڵپەڕی فەرمی، پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیەنراوێكیان سەبارەت بە ڕەوشی خانەقین، دوبز و گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركوك بڵاو كردەوە، جێگری سەرۆك و بڕیاردەری لیژنەكە دەڵێن، ئاگاداری ئەو ڕاگەیەنراوە نین.

بە پێی ڕاگەیەنراوێك كە وێنەیەكی گەیشتۆتە تۆڕى میدیایی (خەڵك)، هەریەكە لە جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردكستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و بڕیاردەری هەمان لیژنە دەڵێن، ڕاگەیەنراوەكە، دیراسەنەكراو و هەڵوەستەنەكراوە، تەنها ڕاو و بۆچوونی سەرۆكی لیژنەو ئەندامانی فراكسیۆنەكەیەتی؛ ئێمە وەكو جێگری سەرۆك و بڕیاردەری لیژنە بێئاگاین لەم ڕاگەیەندراوە.

پێشتر ڕاگەیەنراوێك لە ناوی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بڵاو كرایەوە كە تێیدا هاتبوو، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیێنێت، بەهیمەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی هێرشێكی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خانەقین و دوبزو گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركووك رێگری لێكرا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوی جێگری سەرۆك و بریاردەری لیژنەی ناوچە كوردكستانییەكانی دەرەوەی هەرێم

‎‎لەڕۆژی 23-5-2019 ڕاگەیێندراوێك لەلیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەماڵپەڕی فەرمی، پەرلەمانی كوردستان، بڵاو كراوتەوە لەلایەن سەرۆكی لیژنەی ناوچەكوردستانییەكان لەهەمبەر ڕەوشی خانەقین، دوبز، و گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركوك.

‎لێرەوە ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، كەئەم بۆچونە دیراسەنەكراو و هەڵوەستەنەكراوە، و تەنها ڕاو و بۆچونی سەرۆكی لیژنەو ئەندامانی فراكسیۆنەكەیەتی؛ ئێمەوەكو جێگری سەرۆك و بڕیاردەری لیژنە بێئاگاین لەم ڕاگەیەندراوە.

‎لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین كەلەسەرەتای دروستبوونی ئەم كێشەیەوەـ كەدەستێكی تێكدەر و ویستێكی مەترسیدار زیان دەگەیێنێت بەبەرژەوەندی جوتیار و هاووڵاتییانی ناوچەكە بەگشتی لەلایەن داعش و عەرەبە هاوردەكانەوەـ ئێمە وەكو لیژنەی ناوچەكوردستانییەكان، خەمخۆرییان بووین و كێشەكانمان بەدروستی گەیاندووەتەلایەنەپەیوەندیدارەكان بەپرسەكە.

‎لەدەستپێكەوە تا ئێستا، هەوڵی جددی و ویستێكی ئەرێنی هەبووە بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەدەرەوەی هەموو حزب و قەوارەو كەسایەتییە سیاسی و مەعنەوییەكان؛ بەپێچەوانەوە، ئەم پرسە پەیوەستبووه ‌بەپەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندییەوە، و هەموو ناوهێنانێك لەدەرەوەی ئەم سێ دامەزراوەفەرمییە، بێ بنەمایەو دەچێتەچوارچێوەی موزایەداتی سیاسییەوە.

‎بۆیه ‌هەموو هەوڵێكی بەلاڕێدابەر ڕەتدەكەینەوه، و ڕایدەگەیەنین كەپاراستنی ژیان و بژێوی هاووڵاتییان و زامنكردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری، جێگەی هیچ جۆره ‌موزایەدەیەكی تێدا نابێتەوه؛ داواكارین ئەم جۆره ‌هەوڵە بێ بەرهەمانه ‌نەبنەڕێگر لەبەردەم كاری پێكەوەیی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی هاووڵاتییان.

جەمال هەروتی- جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم

مەلا ناسر ئەحمەد- بڕیاردەری لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای یەكهەڵوێستی حیزبەكانی باشووری كوردستان لە بەرامبەر شەڕی ئەمریكا و ئێراندا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سیاسەتمەدارێكی كورد ئەمڕۆ هەینی داوای لە لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان كرد لەبەرامبەر حكومەتی نێوەندی و ململانێی ئەمریكا و ئێراندا هەڵوێستەكانیان یەكبخەن.

مەحمود عوسمان بۆ ئاژانسی بغداد الیوم ڕاشیگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق، بۆیە پێویستە لەگەڵ حكومەتی نێوەندی دابنیشێت و لێكتێگەیشتنیان هەبێت، هەڵوێستێكی یەكگرتووش بەرامبەر ململانێ یان شەڕی ئێران و ئەمریكا نیشانبدەن.

ئاماژە بەوەش دەكات، هەڵوێستی كورد لە حاڵی هەڵگیرسانی ململانێدا پێویستە بێلایەن بێت و پشتیوانی هیچ لایەك نەكات لەسەر حسابی لایەكەی دیكە، ئەمە دەبێتەهۆی پێوەندییەكی باش لەگەڵ هەردوولایەندا.

ڕوونیشیكردەوە، بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق باشە كە شەڕ لە خۆیان دووربخەنەوە، بەڵام لەهەربارێكدا كە شەڕ ڕوو بدات، ئەوا ناوچەكە دەبێتە نێوەندی ململانێی هەردوولایەن، بەڵام باشترین ئەوەیە كە هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی گشتی خۆیان لە خاڵی ململانێ یان گۆڕەپانی جەنگ بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان