ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح و شاندێكی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ شاندێكی نەتەوەیەكگرتووەكاندا كۆبووەوە كە تایبەت بوو بە كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی داعش.

نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە نوسیویەتی”بەرهەم ساڵح ئەمرۆ دووشەممە ١١|٢|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوزایكرد لە كەریم خان راوێژكاری نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش و شاندێكی یاوەری. لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە لە رۆڵی كارای نەتەوەیەكگرتووەكان و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بە بەڵگەكردنی ئەو تاوانانەی كە دەرهەق بە گەلی عێراق ئەنجامدراون‌، هەروەها بە هاناوەچوونی ئەو كەسانەی كە لەجەنگی داعشدا بوونەتە قوربانی.”

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هاووڵاتیانی عێراق بوونەتە قوربانی دەستی داعش و توندوتیژی رێكخراوە “تیرۆریستیەكان” . لە بەرامبەریشدا راوێژكاری نەتەوەیەكگرتووەكان وردەكاری تەواوی كارەكانی خۆیانی پێشكەشی سەرۆك كۆمار كرد، لەو هەوڵانەی كە رێكخراوە نێونەتەوەییەكان دەینێن بۆ بەدواداچوون و بە بەڵگەكردنی ئەو تاوانانەی كە رێكخراوە “تیرۆریستیەكان” دەرهەق بە هاووڵاتیانی عێراقی كردویانە.

عێراق

مامۆستایانی عیراق خۆپیشاندان و مانگرتنەكەیان دەستپێدەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی حكومەتی فیدراڵ داواكارییەكانی جێبەجێنەكرد، سەندیكای مامۆستایانی عیراق، ئامادەكاریی دەكەن بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان و مانگرتن لە رۆژانەی یەك شەممە و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە.

لەو بارەیەوە، ناسر كەعبی وتەبێژی سەندیكای مامۆستایانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەندیكای مامۆستایان لە دواتردا بڕیار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەدات كە لەدوای قۆناغی مانگرتن دەیانگرێتەبەر، و پشت بە مەودای بەدەنگەوەهاتنی حكومەتی فیدراڵ دەبەستێت بۆ داواكارییەكان كە سی و دوو خاڵ لەخۆگرن”.

وتەبێژی سەندیكای مامۆستایانی عیراق، هۆشداریشی دابووە ئیدارەی خوێندنگەكان لە گەوجێتی ڕاوەستان بەڕووی دیموكراتی و سەرپێچی دەستور، لەڕێی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی بەشداریی لە خۆپیشاندانەكاندا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆی و كوڕەكەی و زاوەكەی بە گەندەڵی تۆمەتبار كردووە
نوسینگەكەی مالیكی وەڵامی ماڵپەڕە ئەمریكاییەكە دەداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بەو ڕاپۆرتەی كە لەیەن ماڵپەڕی The Daily Beastی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە لەبارەی گرێبەستە ئەمنییەكان لە عیراق.

هیشام رەكابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕۆژنامەوانی مالیكی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”بەداخەوە میدیاكانی ناوخۆ ئەو درۆیەیان بڵاوكردەوە كە لایەن ماڵپەڕێكی بێ‌ بەهاوە بڵاوكرایەوە و پرسیارییان لەبارەی ئەو لایەنانەوە نەكردووە كە ڕاپۆرتەكەيان ئامادەكردووە”.

بەوتەی رەكابی”ئەوەی لە ماڵپەڕەكەدا بڵاوكراوەتەوە، بەئامانجگرتنێكی ئاشكرایە و دەكەوێتە چوارچێوەی ناوزڕاندنی سیاسی كە هەندێك لایەنی دەرەكی و لۆبییەكانی فشار و ئەو كەسانەی لە پشتەوە كە هەوڵ بۆ بەلاڕێدابڕدنی ڕای گشتی دەدەن”.

رەكابی، جەخت لەسەر بەرزكردنەوەی سكاڵای یاسایی لەسەر ماڵپەڕی The Daily Beastی ئەمریكای دەكاتەوە.

ئەو زانارییانەی لەلایەن ماڵپەڕی The Daily Beastبڵاوكرانەوە، سەبارەت بە تێوەگلانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و كوڕەكەی و زاواكەی لە گەندەڵیدا، مشتومڕێكی گەورەيان لە شەقامی عیراقیدا دروست كردووە.

ماڵپەڕە ئەمریكاییەكە لە ڕاپۆرتێكیدا كە لە 12ی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە، باس لە لێكۆڵینەوەیەك دەكات لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكایی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەى گرێبەستی سەربازییان كردووە و بەرتیلیان داوەتە بەرپرسانی عیراقی، لەنێوان ئەو بەرپرسانەشدا وەك ماڵپەڕی The Daily Beastئاماژەی پێكردوون، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و ئەحمەد مالیكی كوڕی و یاسر مالیكی زاوایەتی (ئەندامی پەرلەمانی ئێستای عیراقە)، تا گرێبەستی ئەمنی دەگمەن دەستەبەربكەن، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكارییش دەركەوتووە كە “كۆمپانیای گرێبەستە سەربازییەكان (سالیبۆرت گۆڵًۆباڵ سێرڤیسز)، رۆڵی بینیوە لە پێدانی بەرتیل بە مالیكی و خزمەكانی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بانكی ڕافیدەین وەجبەیەكی تری سلفە دەدات بە فەرمانبەران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ڕافیدەین، وەجبەیەكی نوێی سلفە دەداتە فەرمانبەرانی دەوڵەت كە بڕەكەی لەنێوان پێنج بۆ دە ملیۆن دیناردا دەبێت و لەڕێی ئامرازەكانی پێدانی ئەلیكترۆنییەوە خەرج دەكرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەینەوە بڵاوكراوەتەوە”وەجبەیەكی نویی سلفە بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەتی خەرجكراوە كە ژمارەیان زیاتر لە 600 فەرمانبەر دەبێت و موچەكانیان لە بانكەكە جێگیركراوە و كارتی ئەلیكترۆنییان بەدەستهێناوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”خەرجكردنی ئەو سلفەیە، لەڕێی ناردنی (SMS)وە دەبێت بۆ فەرمانبەرەكە كە پێدانی سلفەكەی پێڕادەگەیەنرێت، ئەمەش لەپاش تەواوكردنی هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان بۆ وەرگرتن و خەرجكردنی لەڕێی پێدانی ئەلیكترۆنی كە باڵانسە داراییەكەی پڕكراوەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین