ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی لەگەڵ مەسیحییەكاندا كۆبووەوە

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ دووشەممە ۱۱ی شوباتی ۲۰۱۹ شاندێكی مەكتەبی سیاسی و پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ پێكهاتەی مەسیحییەكاندا لەكۆبووەوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە شاری هەولێر ڕایگەیاند “دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ حزب و لایەنە توركمانییەكان، شاندەكەی پارتی لە هەولێر لەگەڵ پێكهاتەی مەسیحییەكاندا كۆبووەوە”.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێوان شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و پێکهاتەی مەسیحییەکان، لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی پارتی ڕایگەیاند، دانیشتنێکی ڕاوێژکاریمان لەگەڵ مەسیحییەکان ئەنجامدا کە دانیشتنێکی ئیجابی بوو، چونکە بۆچوونی ئەوان لەڕووی نەتەوەیی و مافەکانیان پێویستی بەم دانیشتە هەبوو، بۆ داهاتووش بەدڵنیاییەوە هەماهەنگی باش و ئیجابیمان دەبێت.

کوردستان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا.

بەپێی ڕێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی 5ی شوبات بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ساز بكرێت.

سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتییەوە لە سەر كاندیدی پارێزگاری كەركوك و شوێنی كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی یەكێتی و پارتی بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكەوە سازبكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە عەفرین دوو تەقینەوە ڕوویان دا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ناوچەی شەرای شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە بنكەیەكی لەشكری گرووپی سوڵتانی مورادی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا تەقیەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ناوچەی جندرێسی عەفرین بۆمبێك بە گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا تەقیەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە ژمارەیەك چەكداری گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سووریا كوژران و برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین زانیاری لە بارەی كۆبوونەوەی پەڕلەمان و ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو، پارتی بە نافەڕمی وەڵامی یەكێتی سەبارەت بە داواكارییەكانیان دایەوە و یەكێتیش بە وەڵامەكە ڕازی نییە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ یەكێتی بەشداری دانیشتنەكەی پەڕلەمان نەكات، یان دوابخرێت بۆ ڕۆژانی ئایندە.

پەڕلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو پارتی وەڵامی یەكێتی داوەتەوە و سەبارەت بە كەركوكیش بە داواكارییەكەی یەكێتی ڕازی نەبووە.

ئەو پەڕلەمانتارە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، ڕوونیكردەوە تائێستا نازانرێت بەشداری دانیشتەكەی ئەمڕۆ دەكەن، یان نایكەن، چونكە ڕێككەوتنی سیاسی واژۆ نەكراوە”بەڵام یەكێتی و پارتی لە گفتووگۆی بەردەوامدان”.

یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی یەكێتی لە پارتی، دانانی كاندیدێكی ئەو حزبەیە بۆ پارێزگاری كەركوك، ڕۆژی 5ی ئەم مانگە ڕێككەوتنێكیان لەوبارەوە كرد، بەڵام دواتر پارتی و یەكێتی لەسەر وردەكاری دانانی كاندیدەكە و شوێنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕێكنەكەوتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین