ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركمانەكان داوای پۆستێك لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكەن

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۱ی شوباتی ۲۰۱۹پێكهاتەی توركمان لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماڵی توركمان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە.

شاندەكەی پارتی لە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حسێن و دڵشاد شەهاب ئەندامانی سەركردایەتی و فرسەت سۆفی پێكهاتوون.

شاندی پێكهاتەی توركمانیش پێكهاتوون لە سەرجەم لایەنانە توركمانییەكان جگە لە بەرەی توركمانی و پێكهاتەی توركمان داوای جێگری یەكێك لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكەن.

لەوبارەیەوە محەمەد سەعدەدین سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەمەبەستی پرسی بەشداریكردن لە حكومەت و پێكهێنانی كابینەی نوێ
كۆبونەوەیەكی ڕاوێژكاری لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا و شاندی پارتی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی توركمان.

وتیشی “توركمان پشتگیری لە كابینەی نوێ دەكات و بڕیاریان داوە و بەشداری لە كۆبونەوەی 18ی شوباتدا بكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، وەك توركمانەكان داوای یەكێك لە سێ جێگرەكەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان ‌و وەزارەتێك و چەند پۆستێكی تر دەكەین.

 

کوردستان

ڕوسیا پشتیوانی لە دیالۆگی نێوان كورد و سوريا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕوسیا بە پێویستی دەزانێت كورد و دیمەشق دوای كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا بەدیالۆگ ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن، پشتیوانی خۆشی بۆ ھەر دیالۆگێكی لەو جۆرە دووپاتدەكاتەوە.
سێرگی ڤیرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، دوای كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەبێت كوردانی سوریا و حكومەتی دیمەشق بە دیالوگ كێشەكانیان چارەسەر بكەن و ڕوسیاش پشتیوانی ھەموو دیالوگێكی لەو جۆرە دەكات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیشی كردەوە، كورد بەشێكی دابڕاو نین لە خەڵكی سوریا و لەناو سوریای یەكگرتوودا دەژین.
سێرگی ڤیرشینین ئاشكراشیكرد، عیراق و لوبنان خوازیارن وەك چاودێر بەشدارییەكی كارا لە دانوستانەكانی ئاستانە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: زۆرجار بیروڕای جیاوازمان لەگەڵ پارتی ھەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت: زۆرجار بیروڕای جیاوازمان لەگەڵ پارتی ھەبووە، بەڵام ھەر كاتێك پێكەوە بووبین توانیومانە كاری باش بۆ كوردستان بكەین، كەركوكیش شارێكی كوردستانییە و دەبێت لە لایەن خەڵكی شارەكەوە بەڕێوەببرێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی ھەرێم لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی فوراتی عیراقی ڕایگەیاند، زۆرجار بیروڕای جیاواز و كێشەمان لەگەڵ پارتی ھەبووە، بەڵام ئەگەر پێكەوە بین ئەوە دەتوانین زۆر دەسكەوتمان ھەبێت نەك بۆ كوردستان بەڵكو بۆ ھەموو عیراقیش.
ڕاشیگەیاندووە، بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عيراق زۆر باشترە لە بودجەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٧ ئەو ڕێكارانەی گرتمانەبەر یاسایی و زۆر باش بوون، بەڵام حكومەت و پەرلەمانیش ئارەزوویان ھەبووە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بودجەیە.
قوباد تاڵەبانی جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان دەكاتەوە ئاماژە بەوەش دەكات خەڵكی كوردستان و یەكێتیش باوەڕیان وایە كەركوك شارێكی كوردستانییە، بەڵام بیروڕای مام جەلال و خواستی پێكهاتەكانیشی پێكەوەژیانە بەو جۆرەی خەڵكەكەی خۆیان بتوانن حوكمی خۆیان بكەن.
لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ئەگەر ھەمووان باوەڕیان وایە كێشەكە كێشەی نەوتە با پێكەوە چارەسەری بكەین، دوای چارەسەری ئەو كێشەی دەگەینە كێشەی زەوی و خانوو و كێشەكانی تر، ئەگەر ئیرادەیەكی سیاسی بەھێز ھەبێت كێشەكان چارەسەر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گۆڕان ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی پەسەند كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پەسەند كرد.

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیار درا بە پەسەند كردنی ڕێككەوتنە سیاسییەكە بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پارتی.

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە و دوای گفتوگۆ كردن لەسەر ڕێككەوتنی حزبەكە لەگەڵ پارتی، چوار ڕاسپاردەی ئارٍاستەی جڤاتی نیشتمانی كرد و دوابەدوای ئەوەش جڤاتی نیشتمانی كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین