ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆمپانیای نەوتی ڤەنزوێلا ئەژمارەكەی بۆ ڕوسیا گواستەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای نەوتی حكومی ڤەنزوێلا (PDVSA)، ئەژمارەكانی بانكی بۆ پڕۆژەكانی نەوتی گواستەوە بۆسەر ئەژماری بانكی كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسیایی.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرای كردووە، كە كۆمپانیای نەوتی حكومی ڤەنزوێلا لەدوای ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر ئەژماری بانكییەكەیدا سەپاندوویەتی، داھاتی فرۆشی نەوتەكەی بۆسەر ئەژماری بانكی كۆمپانیای گازپڕۆم لە ڕوسیا گواستووەتەوە.
كۆمپانیا ڤەنزوێلاییەكە داوای لە كۆمپانیاكانی شیفرۆن و ئیكنۆر و تۆتاڵ كردووە، كە بڕیاربدەن لەسەر درێژەدان بە پڕۆژە ھاوبەشەكانیان لەگەڵیاندا.
پێشتر نوێنەرەكەی ڤەنزوێلا لە كۆبوونەوەیەكی رێكخراوی ئۆپیكدا دووپاتی كردبووەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە دووچاری كۆمەڵێك سزای نایاسایی بوونەتەوە كە گوشاری ئابوورییان بۆ دروست دەكات.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە..
100دۆلار 120 هەزار دینار.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینار.
100 پاوەن 154 هەزار دینار.
100 هەزار تمەن 11 هەزار دینار.
100 لیرە 23 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2019دا تۆماركرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری برنت گەیشتە 65.10 دۆلار، ئەمەش یەكەمجارە نرخی ئەو نەوتە بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا لە ساڵی 2019 كە هۆكارەكەی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك دەگەڕێتەوە.

نرخی نەوتی برنت، بۆ سێ‌ مانگ دەچێت ئەم ئاستەی بەخۆوە نەبینیوە، ڕێژەی دەستكەوتی هەفتانەشی لەم هەفتەیەدا گەیشتە 4.5%.

بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس گەیشتە 54.56 دۆلار، ئەمەش بەراورد بە نرخی پێشووی 15 سەنت زیادی كرد و بەڕێژەی 0.3% رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تڕەمپ باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەوال

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا باری نائاسایی لە وڵاتەكەی راگەیاند.

سارا ساندرێس وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كرد و ناهێڵێت حكومەتی فیدڕاڵی دابخرێت، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوورەوە دۆخی لەناكاوی نیشتیمانی ڕادەگەیەنێت.

وتیشی”‌سەرۆكی ئەمریكا وەك پێشتر ڕایگەیاندووە واژوو لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەكات، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوور و ڕاگرتنی قەیرانی مرۆیی بە دۆخی لەناكاوی نیشتمانییشەوە ڕێوشوێنی سەرۆكایەتی پێویست دەگرێتەبەر ئەوەش بۆ پشتیوانی دارایی دیواری سنوری مەكسیك.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تڕەمپ بەڵێنەكەی “دیواری سنووری مەكسیك” جێبەجێ دەكات و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی پاراستنی سنوورەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین