ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆمپانیا زەبەلاحەكان بەریتانیا جێدەھێڵین و ڕوو لە ھۆڵەندا دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەھۆی ناڕوونی لە ڕێككەوتنی برێكست، ٤٢ كۆمپانیا بەریتانیا بەجێدەھێڵن و ڕوو لە ھۆڵەندا دەكەن.
بریكارێكی ھۆڵەندی بۆ وەبەرھێنانی دەرەكی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ٤٢ كۆمپانیا پێگەی خۆیان لە بەریتانیا بەجێدەھێڵن و ڕوویان كردووەتە ھۆڵەندا و بەوھۆیەوە ٢٠٠٠ ھەلی كار و ٢٩١ ملیۆن یۆرۆ زیان بەر بەریتانیا دەكەوێت.
ئەو بڕیارە، لەلایەن حكومەتی ھۆڵەنداوە پەسەندكراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو بەشێك لە كۆمپانیاكانی تریش پلانی گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا وەك فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا ھەیە.
بڕیارە ٢٩ی ئازار، بەریتانیا یەكێتی ئەوروپا بەجێبهێڵت بەڵام تا ئێستا ڕێككەوتنێكی ڕوون لە نێوان ئەو دوو لایەنە نییە.

ئابوری

بەشیر حەداد هۆشداری دەدات
هەولێر نەوت ڕادەست نەكات، بەغدا لە بودجەی هەرێم دەبڕێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەخت دەكاتەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوت ڕادەستی بەغدا نەكات، ئەوا حكومەتی عیراقیش بودجە بە تەواوی نانێرێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی گشتی 2019، بودجەی هەرێم مانگانە زیاتر لە 800 ملیار دینارە و دەبێت هەولێر ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات.

بەشیر حەداد ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە ڕادەستكردنی نەوتەكە، ئەوا بەغدا داهاتی 250 هەزار بەرمیلەكە لە بودجە دەبڕێت و ئەوەی كە دەمێنێتەوە كە بڕەكەی 522 ملیار دینارە، بۆ هەرێم ڕەوانە دەكات.

جێی ئاماژەیە، دوای ڕێككەوتنی هەرێم و ناوەند تائێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەوەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ”وە هەناردە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ھەرێم لە هەوڵدایە بەغدا بڕی سووتەمەنی بۆ زیاد بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغداد لەھەوڵدایە بۆ زیادكردنی بەشە سووتەمەنی و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: بەغدا بڕی پێویست سووتەمەنی ڕەوانەی پارێزگاكانی ھەرێم ناكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بۆ گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین، حكومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی بەشە بەنزینی زیاتر بە بەنزینخانە حكومییەكانی ھەرێم بدرێت و بە زیادكردنی بڕی سووتەمەنیش بۆ ھەرێم لەلایەن بەغداوە، نرخی لیترێك بەنزین لە پارێزگاكانی ھەرێم 450 بۆ 500 دینار دادەبەزێت.

هاوكات، شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە: ئەو بڕە سووتەمەنییەی لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی پارێزگاركانی ھەرێم دەكرێت پێویستییەكان پڕ ناكاتەوە، ئەگەر زیادیش بكرێت، نرخی سووتەمەنیی لە ھەرێم دادەبەزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق دەبێتە سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوت لە جیهاندا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، پێشبینی دەكات عیراق لە ساڵی 2030 ببێتە سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوت لە جیهاندا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاندووە”عیراق جێگەی خۆی لەنێوان گەورە بەرهەمهێنەكانی نەوتدا دەبینێتەوە و دەبێتە سێیەم گەورەترین سەرچاوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ جیهان و لەنێو ڕێكخراوی (ئۆپیك)یشدا گەشەسەندن دروست دەكات”.

ئاژانسەكە پێشبینی كردووە، عیراق لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی 2030، بەرهەمەكانی بە ڕێژەی 30% زیادبكات و پێش كەنەدا بكەوێت كە لەئێستادا چوارەم گەورەترین بەرهەمهێنانی نەوتە لە جیهاندا، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بەرهەمی رۆژانەی عیراقیش كردووە لە ساڵی 2030 بۆ نزیكەی 6 ملیۆن بەرمیل.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێیوایە”زیادبوونی بەرهەمی عیراق، دەبێتە مایەی قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانە گەورانەی بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی نەوتی ئێران و ڤەنزوێلاوە دروستبوون، وێڕای ڕەوشی لیبیا كە تائێستاش فشەڵە”.

عیراق لە دوای سعودیە، بە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوت لە ڕێكخراوی ئۆپیكدا دادەنرێت، خاوەنی پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی خاویشە لە جیهاندا كە بە 153 ملیار بەرمیل مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان