ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەمریكا سزای كۆمپانیا ئەوروپاییەكان دەدات كە هاوكاری ئێران دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا سزای ئەو كۆمپانیا ئەوروپاییانە دەدات كە مامەڵەی دارایی لە گەڵ ئێراندا دەكەن.
گۆردن ساندلەند باڵیۆزی ئەمریكا لە یەكێتیی ئەوروپا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هۆشداریدا لەوەی وڵاتەكەی سزای سەرجەم ئەو كۆمپانیا بازرگانییە ئەوروپاییانە دەدات كە مامەڵە لەگەڵ سیستمی دارایی ئەوروپی دەكەن لەپێناو دەربازبوون لەسزا سەپێندراوەكانی سەر ئێراندا.
وتیشی: ئەمریكا ناوی ئەو كۆمپانیایانە ئاشكرادەكات و دواتر سزایان بەسەردا دەسەپێنێت.
باڵیۆزی ئەمریكا لە یەكێتیی ئەوروپا دامەزراندنی سیستمێكی دارایی بۆ بارزگانیكردن لەگەڵ ئێران بە وەرەقەیەك وەسفكرد كە یەكێتیی ئەوروپا بۆ ئێرانی ڕەخساند بۆ رزگاركردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی و ئاماژەی بەوەكرد ئەو سیستمە داراییە بەشێوەیەكی دیاریكراو بەكاردێت.
ئەوە لەكاتێكدایە سەرەتای ئەمساڵ یەكێتیی ئەوروپا سیستمێكی دارایی دروستكرد بەناوی ئینتێكس بۆ مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ ئێران لەدەرەوەی چوارچێوەی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێندراوە.

ئابوری

وەزارەتی دارایی: دەبێت لەماوەی شەش مانگدا قەرزە بازرگانییەكان بگەڕێنرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، دەبێت لە ئەمڕۆ چوارشەمەوە تا شەش مانگی دیكە، سەرجەم ئەو قەرزانە بگەڕێنرێنەوە كە قەرزی بازرگانی ئاسانكاری بانكین.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە نووسراوی ژمارە (1326) كە لە ڕێكەوتی (17/2/2019) دەرچووە، بڕیاری داوە لە ئەمڕۆ چوارشەمە 19-2-2019 ، دەست بەوەرگرتنەوی قەرزی بازرگانی ئاسانكاری بانكی بكات و پێویستە لەماوەی شەش مانگدا قەرزەكان بگەڕێنرێنەوە .

بەپێی بڕیارەكە، هەر هاوڵاتیەك قەرزی بۆ پڕۆژەی بازرگانی كردووە، گەر لەو ماوەیەدا نەیگەڕێنێتەوە، ئەوا ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارەی پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەش دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرمانگەی گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایدەكات، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پاداشتی ڕۆژی هەڵبژاردن دەدرێتە كارمەندانی كۆمسیۆن.

فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵـای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارینامەیەكدا كارمەندانی گرێبەستی سەرسندوقی هەڵبژاردنی 30/9/2018 پەڕلەمانی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 24 /2/ 2019 پاداشتی ڕۆژی هەڵبژاردن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دابەشدەكرێت و تاكو ڕێكەوتی 8/3/2019 بەردەوام دەبێت.

كۆمسیۆن ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دابەشكردنی پاداشتەكە لە ڕۆژی یەكشەممە 24/2/2019 دەست پێدەكات و لە ڕێكەوتی 8/3/2019 كۆتایی دێت و لەڕێگەی بانكی هەڵەبجەوە پەداشتەكە دابەشدەكرێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، كەس ناتوانێت لەبری كەسێكی دیكە پارەكە وەربگرێت و دەبێت كارمەند واژۆ بكات و بەڵگەیەكی ڕەسمی وەك (ڕەگەزنامە-پێناسی باری شارستانی-پاسپـۆرت) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، هەروەها هەركارمەنێك كێشەی لەوەرگرتنی پاداشتەكەدا هەبوو، دەتوانێ سەردانی فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵـای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بكات بۆ چارەسەری گرفتەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینارە.
100 پاوەن 155 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 10 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان