ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

دینا و میرا دوێتەکەیان بڵاوکردەوە

خێزان

هەردوو هونەرمەند  دینا و میرا نوێترین بەرهەمی خۆیان بە شێوازی دوێت بەناوی “تکا ئەکەم” بڵاوکردەوە.

هونەرمەند  هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ بەرهەمەکە داناوە و تێکستەکەشی لەلایەن ڕەنج سەنگاوییەوە نوسراوە،  هاوکات یەحیا مەوجی کاری دابەشکردنی موزیکی بۆکردووە.

بەرهەمەکەش لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە  و ئەمەش یەکەم کاری هاوبەشی دینا و میرایە پێکەوە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ساڵی داهاتووەوە ئینتەرنێت لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە دابین دەکرێت

خەڵک

پاش دواکەوتنی چەند ڕۆژێکی لە ناردنی بۆ وێستگەی بۆشایی کۆمپانیای SpaceX چەندین مانگی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی کرد کە تایبەتن بە کۆمپانیای Starlink.

کۆمەڵەی یەکەمی مانگە دەستکردەکان پێک هاتبوو لە ٦٠ مانگی دەستکرد بە بەرزی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە زەوییەوە کە کێشی ١٣ تەن دەبێت لە ڕێگەی موشەکی فاڵکۆن ٩ ـەوە ڕەوانە کراون.

Image result for Starlink

مانگە دەستکردەکان سوود لە وزەی خۆر دەبینن بۆ کارکرن و جووڵەی هەموویان پەیوەستکراون بە یەکەوە پێشبینی دەکرێت مانگەدەستکردەکانی SpaceX بگەنە ١٢ هەزار دانە لە نیوەی ساڵی داهاتوودا کە کاریان دابینکردنی ئینتەرنێت دەبێت بە خێرای یەک گێگابایت لە چرکەیەکدا.

نێوانی مانگە دەستکردەکانی 340 کیلۆمەتر دەبێت، جگە لە کۆمپانیای ستارلینک کە ئیڵۆن مەسک بەڕێوەبەرایەتی دەکات کۆمپانیای OneWeb یش مانگی ٢ ی ئەم ساڵ ٦ مانگی دەستکردی هەڵدابوو بۆ بۆشایی بۆ دابین کردنی ئینتەرنێت.

Image result for Starlink

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

جیهان هاشم لە گەڵ دایکی چووە بۆ عەمرە، وێنەکانی ببینە

خێزان

خانمە مۆدێلی بەناوبانگ جیهان هاشم بە کۆمەڵێک وێنەی نوێیوە دەرکەوتەوە.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت جیهان هاشم لەگەڵ دایکیدا چووە بۆ عەمرە و ١٠ ڕۆژی کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەوێ بەسەر دەبات.

جیهان هاشم پێشتر لە هەرێمی کوردستان ژیانی بەسەردەبرد و دواتر بەهۆی بونی مەترسی لەسەر ژیانی چوو بۆ ئەوروپا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئایە زەكات و سەرفترە و فیدیەی ڕۆژوو دەدرێت بە دایك و باوك؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانگخوازێكی ئیسلامی سەبارەت بە دروستی پێدانی زەكات و سەرفتر و فیدیەی ڕۆژوو بە دایك و باوك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و مەرجێك بۆ پێدانی دیاری دەكات.

حاجی كاروان، بانگخوازی ئیسلامی و ئەندامی خوولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ئاماژەی بەوەكردووە، مەبەست و نیەت لە دانی زەكات و سەرفترە و فیدیە بە گشتی و هی ڕۆژوو بە تایبەتی پاكردنەوەی ماڵ و دڵ و دەروونە لەو زیادەڕەوی و تاوانەی، كە ئەگەری هەیە موسڵمان كردبێتی جا لە بیری بووبێت یان نا، پەروەردگار دەیەوێت بەندەكانی خۆی زیاتر پاك بكاتەوە لە تاوان و خەراپە، بۆیە دانی هەر یەكێك لەوانەش ببێتە هۆی شوێن گرەوەیەك بۆ هەژار و نەدار و دەستكورتان، ئەمەیە مەبەست لە زەكات و سەرفترە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر یەكێك لە مانە ماف و حەقی هەژارە، كە پێی بدرێت، جا ئەگەر هاتوو ئەو كەسەی پێی دەدەیت دایكی خۆت بێت یان باوكت بێت بە مەرجێك دەست كورت بن و پێیان بشێت و تۆش تەنها ئەوەندە لە تواناتدا بێت، كە بەو بڕە كە سەرفترەیە یا زەكاتە یارمەتیان بدەیت ئەوسا دروستە و هیچی تیا نیە.

دەشڵێت: “بەڵام هەر كەسێك توانا و توانستی لەڕووی مادیەوە زیاتر بێت واجبە لەسەری، كە یارمەتی و ئاگاداری ژیانی دایك یا باوكی بێت و بۆشی دروست نیە بە زەكات یاخود سەرفترە و فیدیە…هتد خۆی بدزێتەوە، كەواتە تەنها لە كاتێكداا دروستە، كە تواناكەی هەر ئەوەندە بێت و نەتوانێت لەوە زیاتر یارمەتیان بدات”.

بەپێی فەتوای ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم بۆ ئەمساڵ فیدیەی ڕۆژوو بۆ هەر ڕۆژێك 2 هەزار و 500 دینار دیاری كراوە و بۆ زەكاتیش لە 2 ملیۆن و 500 هەزارەوە، كە ساڵێكی بەسەردا بسووڕێتەوە زەكاتی لێ‌ دەكگەوێت بۆ هەر ملیۆنێك بڕی 25 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان