ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نەتانیاهۆ: لە كۆنفڕانسی وارشۆ باسی ئەوە دەكەین چۆن ئێران رابگرین
زەریف: كۆنفڕانسەكە پێش دەستپێكردنی شكستی هێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایدەگەیەنێت: ئێران بابەتی سەرەكی كۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت لە كۆنفڕانسی وارشۆدا، هاوكات وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، كۆنفڕانسەكە پێش دەستپێكردنی، شكستی هێناوە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند:ئەم هەفتەیە بەرەو كۆنفڕانسی ئاشتی و ئاسایش لە وارشۆ بەڕێدەكەوم. لەوێ چاوم بە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سەركردەكانی تر دەكەوێت و لە هەفتەی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا ئێران بابەتی سەرەكی دەبێت، باس لەوە دەكرێت كە چۆن ڕێگری بكرێت لەوەی ئێران پێگەی خۆی لە سوریا بەهێز بكات و كۆتایی بە شەڕەنگێزییەكانی لە ناوچەكەدا بهێنین”.
هاوكات محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:”لە كۆنفڕانسەكەدا ئەمریكا جەخت لە هەڵوێستی دژایەتی ئێران دەكاتەوە، بەڵام چارەنووسی كۆنفڕانسەكە هەر پێش دەستپێكردنی، شكستهێنانە”.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی:”ئەمریكا ڕێككەوتنێكی گەورەی كردبوو بۆ ئەوەی كۆنفڕانسێكی دژە-ئێران بەڕێوەبچێت لە وارشۆ، بەڵام لەو هەنگاوەدا شكستیان هێناوە، هەر بۆیە ناوی كۆنفڕانسەكەیان گۆڕی و وتیان دژی ئێران نییە”.
كۆنفڕانسی وارشۆ، ڕۆژانی 13 و 14ی ئەم مانگە لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت.

جیهان

هەواڵگری بەریتانیا: ڕێكخراوی قاعیدە دەگەڕێتەوە عیراق و سوریا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا، هۆشداریی دەدات لە گەڕانەوەی ڕێكخراوی قاعیدە بۆ عیراق و سوریا لەدوای پاشەكشەكردنی رێكخراوی داعش.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ئەلیكس یانگر، بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا لە پەراوێزی كۆنگرەی میۆنیخ بۆ ئاسایش بڵاویكردۆتەوە”ئێمە زۆر نیگەرانیین بەرانبەر بە گەڕانەوەی ئەندامانی ڕێكخراوی داعش بۆ ئەوروپا لە پاش داڕوخانی ڕێخكراوەكە لە سوریا و عیراق”.

بە وتەی بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا”هەموو ئەزمونەكان دەڵێن، بە چوونەناوەوەی هەركەسێك بۆ نێو ئەو جۆرە ڕێكخراوانە، ئەوا تا ئەندازەیەكی زۆر ڕاهێنراو دەبێت و پەیوەندی جیاجیا دروست دەكات، و ڕەنگيشە ببێتە كەسێكی یەكجار مەترسیدار”.

ئەلیكس یانگر دەڵێت”قاعیدە كە بەردەوام لە حاڵەتی دژایەتیدابوو لەگەڵ داعش، بەهۆی پاشەكشەكردنی داعشەوە سەرلەنوێ‌ دەركەوتۆتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی هاتنی بەلێشاوی مادەی هۆشبەرەوە تڕەمپ باری نائاسایی لە ئەمریكا ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئەمریكا باری نائاسایی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند و دیموكراتەكانیش كاردانەوەیان هەیە لەبەرانبەر بڕیارەكە.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بەهۆی توندوتیژیییەكانی باشووری سنووری ئەمریكا باری نائاسایی بەپەلەی ڕاگەیاند و لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیشدا بڕیارەكەی واژوو كرد.

ووتیشی”بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەستووری ئەمریكا پێیداوم، بەھۆی دۆخی بەپەلەی سنوورەكانی باشوور، باری بەپەلەی نائاسایی ڕادەگەیەنم”.

لای خۆشییانەوە بەرپرسە باڵاكانی پارتی دیموكرات كاردانەوەیان لەبارەی بڕیارەكە نیشاندا و نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و چاك شومەر سێناتۆری نیویۆرك ڕاگەیاندراوێكی ھاوبەشیان بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، نیشاندانی قەیرانێك بەشێوەیەكی نایاسایی كە لە بنەڕەتدا بوونی نییە لەلایەن تڕەمپ، بەشێوەیەكی جددی بە مانای پێشێلكردنی دەستوورمان دێت و وڵاتەكەمان نائارامتر دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە تڕەمپ ئاشكرایكردووە، بەشێوەیەكی ترسناك ماددەی ھۆشبەر لە سنوورەكانی باشوورەوە دێتە نێو وڵاتەكەمان، بۆیە ژمارەیەكی زۆری خەڵكمان لەو ناوچانە دەستبەسەر كردووە و باری نائاسایی نیشتمانی پێشتر لەسەر ھۆكاری زۆر سادە ڕاگەیەندرابوو، كەسیش دەنگی بەرز نەكردەوە، ئێمە باس لە داگیركردنی وڵاتەكەمان دەكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

” لە پاڵپشتیكردنی كورد بەردەوام دەبین”

خەاڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند، “هاوڕێ كوردەكانمان، پێشمەرگە، گرنگ بوون لە شەڕی دژ بە داعش، ئەوان لە بەرەی پێشەوەبوون و زۆر قارەمانبوون و قوربانییەكی زۆریاندا، بۆیە ئێمە لەوكاتەدا پاڵپشتیمان كردن، ئێستاش پاڵپشتییان دەكەین “.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، لەبارەی بەشداریكردنی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتویەتی: “ئەوە نیشانەیەكی هاوڕێیەتییە كە هەموو ساڵێك هاوڕێ كوردەكانمان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەبینین، هەروەها بۆنەیەكی باشە بۆ ئەنجامدانی دیداری دووقۆڵی، بۆیە زۆر خۆشحاڵم بە بینینی هاوڕێ كوردەكانم”.

لەبارەی تێڕوانینی ئەڵمانیا بۆ ئەو ناوچە ئارامەی بۆ باكووری سووریا باس دەكرێت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند: ” دەبێت مامەڵە لەگەڵ زۆر پرسیاری كراوە بكەین كە هێشتا ماون، بەڵام پرەنسیپێك ڕوونە كە دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی كوردەكان شەڕیان لەپێناودا كردین، پارێزراو دەبن”.

وتیشی: “ئێمە لە جیهانێكدا دەژین كە ناتوانین پشتی پێببەستین، ئەوە ڕاستە بەڵام لەوە گرنگتر هەندێك هاوپەیمانییە بۆ نموونە لەگەڵ هاوڕێ كوردەكانمان، هەروەها هاوپەیمانییەتی وەكو ناتۆ یان یەكێتیی ئەوروپا، لەو كاتەدا ئێمە بچووك بین یان گەورە، پێكەوە دەبین و توانایەكی بەهێز كە ئەمڕۆ پێویستە، دروستدەكەین”.

ڕۆژی هەینی (15-2-2019) كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە شاری میونشنی ئەڵمانیا دەستیپێكرد، نزیكەی 35 سەركردەی وڵاتان و 50 وەزیری دەرەوە و 30 وەزیری بەرگریی وڵاتان لە كۆنفرانسەكەدا بەشدارن.

شاندێكی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسەكەدا بەشدارن.
سەرچاوە : ڕووداو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین