ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردەن سزای لە سێدارەدان بەسەر دوو تیرۆریستدا دەسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەو دوو برایەی لە ئەردەن پەلامارێكی تیرۆريستییان كردە سەر پارێزگای كرك سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپەێندرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای ئاسایشی دەوڵەتى ئەردەن بڕیاری لە سێداەردانی بۆ ئەو دوو برایە دەركرد كە لە ساڵی 201دا پەلامارێكی تیرۆریستیان كردە سەر پارێزگای كرك و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.
بڕیارەكە لەلایەن سەرۆكی دادگای ئاسایشی دەوڵەتى ئەردەنەوە بۆ هەردوو برا، (خالید مەجالی و حەمزە مەجالی) دەرچووە.
جێی ئاماژەیە، لە مانگی 11ی ساڵی 2018دا سزای هەتاهەتایی بۆ ئەو دوو برایە دەرچوو بوو، بەڵام لەلایەن دەستەی دادوەریی ئەردەنەوە ئەو بڕیارە تەمیزكرایەوە و بڕیارەكە بۆ لەسێدارەدان گۆڕا.

جیهان

ترەمپ دژی كۆنگرێس دەوەستێتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سوورە لەسەر فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو و بۆ ئەو مەبەستەش بێ‌ گوێدانە كۆنگرێسی وڵاتەكەی بڕیاریدا، بە بڕی 8 ملیار دۆلار چەك و پێداویستی سەربازی بفرۆشیتە سعودیە و ئیمارات.

 

ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا، نیگەرانی بەشێك لە كۆمارییەكان و زۆرینەی دیموكراتەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ترەمپ، وتویەتی، فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو بە تایبەت عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات، دۆخێكی تایبەت و بەپەلە وایكردووە ئەو بڕیارە بدەم، ئەو دۆخەش پەیوەستە بە هەڵكشانی گرژییەكانمان لەگەڵ ئیران.

 

بەرپرسانی كۆنگرێسی ئەمریكاش دەڵێن، 22 گرێبەستی فرۆشی چەك بە بڕی 8 ملیار دۆلار تاوتوێ‌ دەكەن و خوازیارن ئەم مامەڵەیە بۆ كاتێكی دوورتر دوا بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا، بەم نزیكانە 1500 سەرباز دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات، بڕیارە بەم نزیكانە 1500 سەرباز رەوانەی ناوچەكە بكرێت.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندوە: بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و دەستەبەركردنی ئازادیی ڕێڕەوی كەشتییەكان، لە چەند هەفتەی داهاتوودا 1500 سەرباز دەنێرینە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .

 

لە ئێستادا 600 سەرباز لەو 1500 سەربازە لە ناوچەكەدان و بەپێی سەرچاوەی میدیاییە ئەمریكاییەكانیش، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ئێران هێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت .

پێشتر پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە لێدوانیكیدا ڕایگەیاندبوو: تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر دەكەین بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریكردن لە هێزەكانمان لە ناوچەكەدا.

 

سەرۆكی ئەمریكا، پێشتر ڕایگەیاندبوو: لە ئێستادا پێویست ناكات هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام لە ئەگەری پێویستبووندا چەندێكمان بوێت دەینێرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەشدی شەعبی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریكا لە ئەنبار ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاربەدەستێكی پایەبڵندی حكومەتی نێوخۆیی ئەنبار ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی هەر هێرشێكی ئەمریكا دەدەنەوە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا بكرێنەئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مەعلومە لە زاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی حەشدی شەعبی جەختیانكردووە لەسەر پشتیوانیكردن لە وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێكی ئەمریكا لە ناوچەكانی پارێزگەی ئەنبار بۆ سەر پێگەكانیان و نابێت دەستبەستراو بن لە ئاست دەستدرێژییەكاندا.

بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دووبارە بڵاوەیانپێكراوە لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار بۆ سنووری سووریا، ئەمەش وەك ڕێوشوێنێكی پێشوەخت بۆ پێشگرتن بە هەر دەستدرێژییەكی هێزە ئەمریكاییەكان.

دەشڵێت “هێزەكانی ئەمریكا كاری بێزاركەر دەكەن لە دژی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوا و سەركردەكانیش داوای دانبەخۆداگرتنیان كردووە، تاكو خۆیان نەخزێننە نێو پێكدادانەوە لەگەڵ هێزە ئەمریكاییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان