ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ڕاستیەکی سەرسوڕهێنەر کە ئەستەمە پێشتر بیستبێتت!

خێزان

ئەگەر هەمو کتێب و بیردۆزەکانی دنیاش شارەزابیت و خوێندبێتتەوە، هێشتا شتانێک هەر دەمێنن کە نایان زانین و بە بیستنیان بیرکردنەوەمان دەجوڵێت، بۆ نموونە ئایا دەزانیت نایلۆنی پارێزگاری کەلوپەل لە راستیدا بۆ چی دروست کراوە؟  یاخود شەمشەمەکوێرەکان چۆن پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن؟

 

لێرەدا هەندێک لەو راستییە سەرسوڕهێنەر دەخەینە ڕوو.

 

– بۆ مەبەستی وەستان بە شێوەیەکی ڕێک و نەچەمانەوە، سوپای چین دەرزییەک بە ئێخەی کراسەکەیانەوە دادەنرێت.

– تەنها 2 ئەندامی جەستە دوای مردنیش لە گەشەکردن ناوەستن ئەویش، لووت و گوێچکەیە.

– مێروولە تەنها 8 خولەک لە 12 کاتژمێردا دەخەوێت، لە کاتی خەوتنیشیدا مێشکی لەو پەری چالاکیدایە.

– نایلۆنی پاراستنی کەلوپەل لە سەرەتادا بە مەبەستی کاغەزی دیوار یاخود داپۆشەری دیوار بەرهەم هێندرا، بەڵام بەهۆی نەفرۆشتنیەوە کۆمپانیاکان بۆ پاراستنی کەلوپەلی گواستنەوە بەکاریان دەهێنا.

– بەپێی توێژینەوەکان شەمشەکوێرە یەک بە یەک یەکتری دەناسنەوە و زۆرکات دەمەقاڵێش لە نێوانیان رودەدات.

– کاتێت کەسێک کە خۆشت دەوێت ڕەتت دەکاتەوە، مێشکت هەمان ئازاری پێکدادانی جەستەی پێدەگات.

– ڕوداوێکی پێکەنیناوی لە ساڵی 2017 لە شاری سانتا کلارای ئەمەریکا ڕویدا، کاتێک کۆمەڵێک دز هەستان بە دزینی ئامێری GPS یاخود ئامێری شوێنکەوتن لە کۆمپانیایەکی IT، بەڵام بێگومان بە دەستگیرکردنی دزەکان کۆتای هات.

– بەپێی توێژینەوەکان، مێروی مەلاریا نزیکەی 50 بلیۆن کەسی کوشتوە لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە، لەکاتێکدا 100 بلیۆن کەس لە سەرەتای درووستبونی زەوییەوە لەدایک بوون.

– ئیمپراتۆری ئێستای ژاپۆن، ئاکهیتۆ، لە مانگی چواری 2019 لەسەر تەخت لادەچێت و جێگرەوەکەی دادەنێت، ئەمەش دەبێتە یەکەمین جێگرەوە لە پاش 200 ساڵ فەرمانڕەوای.

– بەپێی ئامارەکان، لە جیهاندا 200 وڵات هەیە، کە تەنها 22 وڵاتیان لەلایەن بەریتانییەکانەوە دەستگیر نەکراون.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی دیاری نێو فیلمە ئەنیمەیشنەکان کە لە کاتی خۆیدا پێمان نەزانیوە!

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ن له‌ فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌ به‌ناوبانگه‌كان كه‌ تێیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێكراوه‌ تێپه‌ڕێندراوه‌:

له‌ فیلمی Frozen پرچه‌كه‌ی Elsa   به‌ناو قۆڵیدا تێده‌په‌ڕێت.

له‌ فیلمی Inside Out چاویلكه‌كه‌ی دایكه‌كه‌ دیار نامێنێت.

له‌ هه‌مان فیلم كتێبه‌كه‌ی Riley گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.

له‌ فیلمی Monsters ژماره‌كه‌ له‌ ناكاو ده‌گۆڕێت

له‌ فیلمی Big Hero 6 كراسه‌كه‌ی پرۆفیسۆر Robert ده‌گۆڕێت.

له‌ فیلمی Toy Story دا Mr. Potato له‌ ناكاو چاوی بۆ زیاد ده‌بێت.

له‌ فیلمی The Lion King له‌ ناكاو برینی سیمباكان دیارنامێنێت.

له‌ فیلمی One Hundred and One Dalmatians كاتێك Anita ده‌كه‌وێته‌ ئاوه‌كه‌وه‌، پاش ده‌ربازكردنی كتێبه‌كه‌ی ده‌بێت به‌ جانتا.

له‌ فیلمی Snow White and the Seven Dwarfs دا Dopey بۆی خۆی ده‌ربازبكات ده‌رگاكه‌ ده‌شكێنێت، به‌ڵام دواتر یه‌كسه‌ر چاكده‌بێته‌وه‌.

له‌ فیلمی The Little Mermaid سه‌ره‌تادا چه‌تاڵه‌كه‌ 4 دانه‌ و دواتر ده‌بێته‌ 3 دان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە خۆت ڕازی بیت، ئەم ٧ کارە بکە!

خێزان

چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی رۆژانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌ر ئه‌نجامیان بده‌یت ئه‌و هه‌سته‌مان لا دروستده‌كات كه‌ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوین و به‌وه‌ش متمانه‌مان به‌خۆمان زیاتر ده‌بێت.

 

– وه‌رزشكردن: هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئارامی ده‌رون و جه‌سته‌.

 

– بڕی پێویستی خه‌و:  به‌وه‌ش جه‌سته‌مان رێژه‌ی پێویستی پشوودان وه‌رده‌گرێت و دواتر هه‌ست به‌ چالاكی ده‌كه‌ین.

– ڤیتامینه‌ پێویسته‌كان: بزانه‌ جه‌سته‌ت پێویستی به‌ چ جۆره‌ ڤیتامینێك هه‌یه‌ و رۆژانه‌ ئه‌و خواردنانه‌ زۆر بخۆ كه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌یان تێدابه‌.

– بیركدنه‌وه‌ی ئیجابی: بیركردنه‌وه‌ی ئیجابی و بینینی لایه‌نه‌ باشه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ قه‌ناعه‌ت و رازیبون به‌ ژیانی خۆت.

– كه‌سێكی به‌سوود به‌: هه‌وڵبده‌ له‌ رێكخراوێكی خێرخوازی یاخود كارێكی مرۆڤانه‌دا به‌شداری بكه‌یت.

– خواردن: تا ده‌توانیت خواردنه‌كانت با ته‌ندروستبێت و به‌پیی رێژه‌ی پێویست بێت.

– هه‌شت په‌رداخ ئاو: رۆژانه‌ هه‌وڵبده‌ 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌م مادده‌ زیاده‌كانی جه‌سته‌ت پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌م چالاكتریشت ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنەی سەیر کە ئەستەمە لە هەموو جارێک بیبینیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی سەیر و سەمەرەیە کە ئەستەمە لە هەموو جارێک بیبینیت! 

 

لمە جیاوازەکانی بیابانی مەزن

 

لە ناوچە ساردەکان بەم جۆرە تایەی ئۆتۆمبێل ئامادە دەکەن

پێش سەردەمی دیجیتاڵی، بێژەرەکان لەسەر ئەمە هەواڵیان خوێندۆتەوە

یەکەم گوڵ کە لە ئاسماندا چەکەرەی کردووە!

کاتێک گۆرەویی لە نێو جلشۆردا دیار نامێنێت!

هێلکەیەکی کوڵاو توێکڵەکەی لێکراوەتەوە

وێنەی دەرچوون لەگەڵ تیمساحدا

چۆن وێنەیەکی ناوازە دەگریت بۆ سەرۆک!

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین