ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایانی كەشناسی ئاماژە بە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بۆ سەر ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكەن و كەشناسی عیراق-یش ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلەكە هەورە تریشقەی لەگەڵدایە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی وتەی شارەزایانی بواری كەشناسی، پێشبینی دەكرێت لەكۆتایی ئەم هەفتەیە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی-دا شەپۆلێكی دیكەی باران بارین و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی 3 تا 4 ڕۆژ بەردەوام بێت و لەگەڵ شەپۆلەكەشدا بارستە هەوایەكی سارد (سەرما) ناوچەكە بگرێتەوە.

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كاتیش لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و هەرێمی كوردستان دەبێتە هەوری تەواو و نمە باران دەبارێت، بەڵام پلەكانی گەرما وەك خۆیان دەمێننەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممە ئاسمانی سەرجەم ناوچەكان ساماڵ دەبێت و ئاڕاستەی با دەگۆڕێت بۆ باشووری ڕۆژهەڵات و ئاستەكەی مامناوەند دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی باران بارین دەستپێدەكات و بەهۆیەوە ئاستی بینین كەم دەبێتەوە و هەندێك كاتیش بارانەكە دەبێتە لێزمە و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك نزم دەبنەوە.

كەشناسی عیراق پێشبینیشی كردووە، كە بۆ ڕۆژی هەینی و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دۆخی كەشوهەوا بەشێوەی باران بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بەفر ببارێت.

ژینگە

لە پێنجوێن، بەفر ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دروست كرد و هۆكارەكەشی بۆ شۆفێڕان گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش، بارانێكی زۆر لە شارەكان و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بەفر بارینەی سنووری پێنجوێنی گرتەوە چەند كاتژمێرێك ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە بەتایبەت لە رێگای ملەكەوە كە پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستیـَتەوە.

ووتیشی”خۆشبەختانە تیمەكانی سلێمانی و پێنجوێن بە هەماهەنگی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن دوای چەند كاتژمێرێك توانیان رێگاكە بكەنەوە”.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئاستەنگەكان، پەیوەندی بەو شۆفێرانەوە هەیە كە ڕوو دەكەنە ناوچەكە بێ ئەوەی پێداویستی تایبەت بە بەفریان پێبێت و زنجیر نابەستن و كێشەكە ئەوانە دروستی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زیاتر لە 15 سم بەفر باریوەو بە بەردەوامیش دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 10 پلە و لە سلێمانی 7 پلە و لە دهۆك 9 پلەو لە كەركوكیش 11 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 8 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 12 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی بەفر دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە شاری ڕانییەی سەر بە پارێزگەی سلێمانی بە بڕی 52.5 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر بە بڕی 1474.6 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین