ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزیری دەرەوەی سعودیە: بڕیارەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا سەرسوڕهێنەرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ گەمارۆخستنەسەر سعودیە جێی تێڕامانە.

هەفتەی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكە كۆنگرێسی ئەمریكا تاوتوێی بابەتی پەیوەندیدار بە كوشتنی جەمال قاشقچی، ڕۆژنامەوانی سعودی كردەوە و كۆنگرێس بڕِیاری پێنەدانی چەكی بۆ سعودیە دەركرد، بەتایبەت دوای كوشتنی بە كۆمەڵی یەمەنییەكان لەلایەن سعودیە ئاشكرا بوو.

عادل جەبر، وەزیری دەرەوەی سعودیە بە (CBS)ی ڕاگەیاند، زۆر سەرم لە كۆنگرێسی ئەمریكا سوڕدەمێنێت، كە لە هەوڵی ئەوەدان لەبەرانبەر سعودیەو ئیماراتی هاوپەیمانیان بوەستنەوە، لەكاتێكدا لە هەوڵێكی زۆر و بەردەوامدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەتایبەت ئەو تیرۆرەی لەژێر چاودێری ئێران و هاوپەیمانەكانیدایە.

ئاشكراشیكرد، لە شەڕی یەمەندا، حوسییەكان هۆكارن بۆ كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل نەك سعودیە، كە 13 ملیار دۆلاری بۆ كۆمەكی مرۆڤدۆستانە خەرج كردووە.

جیهان

ترەمپ دژی كۆنگرێس دەوەستێتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سوورە لەسەر فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو و بۆ ئەو مەبەستەش بێ‌ گوێدانە كۆنگرێسی وڵاتەكەی بڕیاریدا، بە بڕی 8 ملیار دۆلار چەك و پێداویستی سەربازی بفرۆشیتە سعودیە و ئیمارات.

 

ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا، نیگەرانی بەشێك لە كۆمارییەكان و زۆرینەی دیموكراتەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ترەمپ، وتویەتی، فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو بە تایبەت عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات، دۆخێكی تایبەت و بەپەلە وایكردووە ئەو بڕیارە بدەم، ئەو دۆخەش پەیوەستە بە هەڵكشانی گرژییەكانمان لەگەڵ ئیران.

 

بەرپرسانی كۆنگرێسی ئەمریكاش دەڵێن، 22 گرێبەستی فرۆشی چەك بە بڕی 8 ملیار دۆلار تاوتوێ‌ دەكەن و خوازیارن ئەم مامەڵەیە بۆ كاتێكی دوورتر دوا بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا، بەم نزیكانە 1500 سەرباز دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات، بڕیارە بەم نزیكانە 1500 سەرباز رەوانەی ناوچەكە بكرێت.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندوە: بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و دەستەبەركردنی ئازادیی ڕێڕەوی كەشتییەكان، لە چەند هەفتەی داهاتوودا 1500 سەرباز دەنێرینە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .

 

لە ئێستادا 600 سەرباز لەو 1500 سەربازە لە ناوچەكەدان و بەپێی سەرچاوەی میدیاییە ئەمریكاییەكانیش، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ئێران هێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت .

پێشتر پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە لێدوانیكیدا ڕایگەیاندبوو: تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر دەكەین بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریكردن لە هێزەكانمان لە ناوچەكەدا.

 

سەرۆكی ئەمریكا، پێشتر ڕایگەیاندبوو: لە ئێستادا پێویست ناكات هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام لە ئەگەری پێویستبووندا چەندێكمان بوێت دەینێرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەشدی شەعبی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریكا لە ئەنبار ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاربەدەستێكی پایەبڵندی حكومەتی نێوخۆیی ئەنبار ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی هەر هێرشێكی ئەمریكا دەدەنەوە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا بكرێنەئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مەعلومە لە زاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی حەشدی شەعبی جەختیانكردووە لەسەر پشتیوانیكردن لە وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێكی ئەمریكا لە ناوچەكانی پارێزگەی ئەنبار بۆ سەر پێگەكانیان و نابێت دەستبەستراو بن لە ئاست دەستدرێژییەكاندا.

بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دووبارە بڵاوەیانپێكراوە لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار بۆ سنووری سووریا، ئەمەش وەك ڕێوشوێنێكی پێشوەخت بۆ پێشگرتن بە هەر دەستدرێژییەكی هێزە ئەمریكاییەكان.

دەشڵێت “هێزەكانی ئەمریكا كاری بێزاركەر دەكەن لە دژی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوا و سەركردەكانیش داوای دانبەخۆداگرتنیان كردووە، تاكو خۆیان نەخزێننە نێو پێكدادانەوە لەگەڵ هێزە ئەمریكاییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان