ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەربازێك بە وەرگرتنی قەرەبوو لە شەڕی عیراق دەوڵەمەند دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەربازێكی ڕەنگ ئەسمەر بە پلەی عەریف دوای ئەوەی لە كاتی خزمەتی سەربازی لە ئەفغانستان و عیراق ڕووبەڕووی جیاكاری ڕەگەزی بۆتەوە،توانی لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بە بڕی نیو ملیۆن جونیەهی ئەسەرلینی قەرەبوو وەربگرێتەوە.

ئینۆكی موموناكایای تەمەن چل ساڵ،لە بارودۆخێكداخەریكبوو ڕووبەڕووی خۆكوژی ببێتەوە و گیانی لەدەست بدات.

موموناكایا، كە لە ڕەگەزی فیجییە و ئەندامە لە كۆمنولیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەو جیاكارییە وایلێكردووە چەندجارێك هەوڵی كڕینی “حەبل” بدات و خۆی پێ بخنكێنێ.

ئەو سەربازە بەریتانیە بۆ (دەیلی مەیل)وتیشی، “دوای ئەوەی بەهۆی زەنجیرەیەك دەستدرێژی ومامەڵەی نەشیاو لە ماوەی كاركردنی لە ئەفغانستان و عیراق كارەكەی لەدەستدا، سووربووە لەسەر ئەوەی ڕوو بكاتە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا”.

ئاشكراشیكرد، ماوەی سكاڵاكەی لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا شەش ساڵی خایاندووە و وتیشی،”لەكاتێكدا لە فەوجی دووەمی دۆق لانكستەر لە سوپای بەریتانیا بووە ڕووبەڕووی جیاكاری و سووكایەتی بۆتەوە”.

ئەو سەربازە بەریتانییە، لەگەڵ پێنج سەربازی دیكەی فیجینی داوایان لێكراوە لە فیلمێكدا ڕۆڵی چەكدارانی ڕێكخراوی تاڵیبان ببینن،ئەویش بەهۆی نزیكی ڕەنگیان لە چەكدارانی تاڵیبان، ئەفسەرێكی پلەباڵاش پێی ڕاگەیاندوون، ئێوە دەبێت وا هەست بكەن لە نیشتمانی خۆتاندان، چونكە كەس ناتوانێ لەگەڵ ئەندامانی تاڵیبان جیاتان بكاتەوە.

جیهان

ترەمپ دژی كۆنگرێس دەوەستێتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سوورە لەسەر فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو و بۆ ئەو مەبەستەش بێ‌ گوێدانە كۆنگرێسی وڵاتەكەی بڕیاریدا، بە بڕی 8 ملیار دۆلار چەك و پێداویستی سەربازی بفرۆشیتە سعودیە و ئیمارات.

 

ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا، نیگەرانی بەشێك لە كۆمارییەكان و زۆرینەی دیموكراتەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ترەمپ، وتویەتی، فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو بە تایبەت عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات، دۆخێكی تایبەت و بەپەلە وایكردووە ئەو بڕیارە بدەم، ئەو دۆخەش پەیوەستە بە هەڵكشانی گرژییەكانمان لەگەڵ ئیران.

 

بەرپرسانی كۆنگرێسی ئەمریكاش دەڵێن، 22 گرێبەستی فرۆشی چەك بە بڕی 8 ملیار دۆلار تاوتوێ‌ دەكەن و خوازیارن ئەم مامەڵەیە بۆ كاتێكی دوورتر دوا بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا، بەم نزیكانە 1500 سەرباز دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات، بڕیارە بەم نزیكانە 1500 سەرباز رەوانەی ناوچەكە بكرێت.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندوە: بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و دەستەبەركردنی ئازادیی ڕێڕەوی كەشتییەكان، لە چەند هەفتەی داهاتوودا 1500 سەرباز دەنێرینە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .

 

لە ئێستادا 600 سەرباز لەو 1500 سەربازە لە ناوچەكەدان و بەپێی سەرچاوەی میدیاییە ئەمریكاییەكانیش، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ئێران هێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت .

پێشتر پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە لێدوانیكیدا ڕایگەیاندبوو: تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر دەكەین بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریكردن لە هێزەكانمان لە ناوچەكەدا.

 

سەرۆكی ئەمریكا، پێشتر ڕایگەیاندبوو: لە ئێستادا پێویست ناكات هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام لە ئەگەری پێویستبووندا چەندێكمان بوێت دەینێرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەشدی شەعبی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریكا لە ئەنبار ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاربەدەستێكی پایەبڵندی حكومەتی نێوخۆیی ئەنبار ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی هەر هێرشێكی ئەمریكا دەدەنەوە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا بكرێنەئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مەعلومە لە زاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی حەشدی شەعبی جەختیانكردووە لەسەر پشتیوانیكردن لە وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێكی ئەمریكا لە ناوچەكانی پارێزگەی ئەنبار بۆ سەر پێگەكانیان و نابێت دەستبەستراو بن لە ئاست دەستدرێژییەكاندا.

بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دووبارە بڵاوەیانپێكراوە لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار بۆ سنووری سووریا، ئەمەش وەك ڕێوشوێنێكی پێشوەخت بۆ پێشگرتن بە هەر دەستدرێژییەكی هێزە ئەمریكاییەكان.

دەشڵێت “هێزەكانی ئەمریكا كاری بێزاركەر دەكەن لە دژی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوا و سەركردەكانیش داوای دانبەخۆداگرتنیان كردووە، تاكو خۆیان نەخزێننە نێو پێكدادانەوە لەگەڵ هێزە ئەمریكاییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان