ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

کتێبێکی ناوازە بە ژمارە و داتاوە لەسەر مێژووی مۆندیال بە زمانی کوردی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران

خەڵک سپۆرت

نوسەرێکی وەرزشیی کورد بەناوی عەفان مەحمود، مێژووی تەواوی مۆندیالەکان بە داتاوە لە دووتوێی کتێبێکدا کۆدەکاتەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کتێبەکە کەوتە بەر دیدەی خوێنەران و ئەوانەی حەزیان بە وەرگرتنی زانیارییە مێژووییەکانە بەتایبەت دەربارەی مۆندیال.

کتێبی مێژووی مۆندیال کتێبکی ئاماری وەرزشیە، بە بەڵگەی ژمارەیی و داتای تۆمارکراو لەلایەن نوسڕێکی کوردەوە ئامادەکراوە و ناوی یاریزانان و تەواوی ڕیکۆردی مۆندیالەکانی تێدایە لە یەکەم مۆندیالەوە تا مۆندیالی ڕووسیای ٢٠١٨ ، دەکرێت بڵێین لە کوردستاندا و بە زمانی پاراوی کوردی نوێترین پەڕتوکی مێژوویی داتاکراوی مۆندیالە، جگە لە داتا کۆمەڵێک وێنەی ناوازە و نەبینراوی تێدایە.

ئامانج لە کۆکردنەوە و نوسینەوەی بابەتەکان بەرجەستەکردنی سەرچاوەیەکە بە زمانی پاراوی کوردی، کە بە وردی زانیارییەکان بۆ خوێنەری کورد بکاتە سەرچاوەی کارپێکراو لەبوارەکانی خوێندن و ڕۆژنامەوانیدا، بەشێوەیەک خوێنەر سودی لێوەربگرێت.

لەم بارەیەوە عەفان مەحمود، نوسەری کتێبەکە بە (خەڵک سپۆرت)ی ڕاگەیاند :”لە ساڵی 2005 وە دەستم كرد بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر مۆندیالەکان، زۆر سەرچاوەی جیهانیم بەکارهێناوە بۆ پالپشتی کردنی داتاکان تا ببێتە سەرچاوەیەکی کوردی باوەڕپێکراو، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام زانیاری کۆدەکەمەوە و ئاواتم بوو بتوانم لە دوو توێی کتێبێكدا چاپی بکەم، خۆشبەختانە دوای مۆندیالی ڕووسیای ٢٠١٨ توانیم زانیارییەکان یەكبخەم و دایانبڕێژمەوە، شایەنی باسە کتێبەکەم لە سە ر ئە رکی ڕێخراوی تەژنە چاپکراوە”.

سەرجەم مۆندیالەکان ژمارەیان ٢١ مۆندیالە و لە ساڵی ١٩٣٠ تا ٢٠١٨ ئاماژەی پێکراوە

عەفان مەحمود، ڕۆژنامەوان و نوسەری کتێبەکە زیاتر دەدوێت و دەڵێت :”لەم كتێبەدا باسی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی مۆندیالم كردووە، گۆڵكاری مۆندیال و باشترین یاریزان و گۆڵی سەرجەم مۆندیالەکان و ژمارەی سەرجەم یارییەكان و باشترین هێڵی هێرشبەر و باشترین هێڵی بەرگری و ناوی ناوبژیوانی یاری كۆتای و ژمارە هاندەری یاری كۆتایی تێدایە، ئاماژەم بەهەموو ئەمانە كردووە، هەروەها وێنەی باشترین یاریزان و گۆڵکاری مۆندیالم داناوە کە پێشتر نەمبینیوە لە کتێبەکانی تردا، دەتوانم بڵێم ئەم کتێبە تازەترین کتێبی مێژوویی مۆندیالە نەک بەتەنها لە کوردستان، بەڵکو لەجیهاندا، بێگومان هۆکاری ئەو بۆچونەشم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو کتێبانەی پێش کۆکروەکانی من ئامادەکراون هیچیان ئاماژەیان بە مۆندیالی ٢٠١٨ نەکردووە تیایدا”.

لە (خەڵک سپۆرت)وە هیوای بەردەوامی بۆ هاوڕێمان کاک عەفان دەخوازین و هیوادارین لە داهاتوشدا بەردەوام بێت لە کۆکردنەوەی داتای پێویست بۆ خوێنەری وەرزشیی کوردستان.

ناوخۆیی

یانەی برایەتی بۆندی لەگەڵ ئیڤان خالید واژوکرد

خەڵک-ئارام سەردار
یانەی برایەتی هەولێر بەفەرمی واژۆکردنی بۆندی خۆی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ( ئیڤان خالید ) ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی یانەی برایەتی هەولێر کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە تێیدا هاتووە، بەفەرمی یانەی وەرزشی برایەتی بۆندی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ( ئیڤان خالید ) واژۆکرد بۆیاریکردن لەخولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق.

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، یاریزانی ناوبراو پێشوتر یاری بۆ هەر لەیانەکانی ( هەولێر ، نەوتی ناوەڕاست، زاخۆ، پێشمەرگەی هەولێر ) کردووە.

جێگای ئاماژەپێکردنە یانەی برایەتی دەستبەرداربونی یاریزانی ناوبراوی لەگواستنەوەی زستانە لەیانەی هەولێر وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی هەستیاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەخولی نایابی کوردستان ڕامان نەگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانه‌كانی كوردستان هاوكارییه‌كانیان وه‌رده‌گرن

خەڵک-ئارام سەردار

حکومەتی هەرێم جارێکی تر لەڕێگەی مینحەوە هاوکاری یانە وەرزشیەکانی هەرێم دەکاتەوە.

دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش، لەبارەی دابەشکردنی مینحەی یانەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسنوری سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان زیاتر لە ۸۹ یانەی وەرزشی هەن، لەکاتێکدا سەیری وڵاتان بکە کە ڕێژەی دانیشتوانیان زیاتر لە ۲۰ ملیۆن کەس دەبێت، بەڵام ۲٤ تاوەکو ٤۰ یانەی وەرزشیان هەیە.

سەبارەت بەشێوازی دابەشکردنی پارەکەش (منحە) ووتی، یانەکانی هەر پارێزگایەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی خۆی لەشارەکە دەکات، هەر یانەیەک لە پلەی نایابی کوردستان بەشداری کردبێت ٦٥ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، یانە پلە دوو ۲۰ ملیار و پلە سێ ۱٥ ملیار، هەروەها یانەی پلەی چوار ۱۰ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە، ۲ ملیاریش بە بەڕێوەبرایەتی وەرزشی بەچەک.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک یانە بێ بەشکراون لەپێدانی ئەو مینحەیە چونکە هەیانە هاوکاریەکانیان لەسەر لایەنی ترە و ئیمکانەتیان باشترە، وەک یانەی زێرەڤانی ویانەی پێشمەرگەی هەولێ وسلێمانی، یانەی هەولێریش کە پێشتر بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی عێراق یەک ملیاری بۆ تەرخان کرابوو، یانەی زاخۆش پێش دوو ساڵ بڕێک پارەی بۆ تەرخان کرابوو بۆ بەشداری لە خولی نایابی عێراق.

سەبارەت یانەکانی کەرکوکیش ئەوەی خستەڕوو، بۆ هەفتەی ئایندە دواخراوە، چونکە بڕیارە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزیر بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

ئەمڕۆ له‌ سلێمانی یادی مامۆستا سه‌ڵاح ده‌كرێته‌وه‌

هەرێز جەمال

بریاره‌ ئەمڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8-5-2019 سێهه‌مین ساڵیادی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم به‌رێوه‌ بچێت .

مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌عات 4:00ـی پاشنیوه‌رۆ له‌ هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و رێكخستی مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقه‌وه‌ ده‌بێت .

بۆ ئه‌مساڵ بریاره‌ هه‌شت كه‌سایه‌تی دیاری تۆپی پێ له‌ رابردوو له‌ شایسته‌ترین مه‌راسیم خه‌ڵات بكرێن، ئه‌و كه‌سێتیانه‌ی خه‌ڵات ده‌كرێن پێكهاتوون له‌: محه‌مه‌د عه‌لی سه‌عید ناسراو به‌ محه‌مه‌د بچكۆل ،محه‌مه‌د عوسمان ،سه‌عدی غه‌ریب ، ئامانج كه‌مال ، ره‌فیق ئیسماعیل ،ستار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ حه‌مه‌ باڵابه‌رز، ئازاد وه‌هاب .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان