ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەشێكی پەرلەمانتاران ئامادەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان نابن

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بڕیارەكەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ “غیابدان”ی سێ‌ پەرلەمانتار، كە بەبێ‌ هۆی فەرمی ئامادەی كۆبوونەوەكان نابن دروست و یاساییە و دەشڵێت: “پەرلەمان هەوڵ دەدات ڕێوشوێنی نوێ‌ بگرێتەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی لە هەڵبژاردن دەرچوون و تا ئێستا سوێندی دەستووریان نەخواردووە لە پەرلەمان”.

ئەشواق كەریم، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونتەبەر لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانەوە دژی سێ‌ پەرلەمانتاری غایب، كە بۆ ماوەیەكی زۆر بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانیان نەكردووە بەبێ‌ هۆی یاسایی، یاسایی و دروستە و تەنانەت درەنگیش كەوتووە.

ڕاشیگەیاند، ژمارەیەك پەرلەمانتار لە كۆبووونەوەكان غایب دەبن و بەشداری كۆبوونەوەكان ناكەن لەكاتێكدا پەرلەمان لە 329 پەرلەمانتار پێكهاتووە، بەڵام زۆربەی كات ژمارەی پەرلەمانتارە ئامادەبووەكان لە 200 پەرلەمانتار تێپەڕنابێت.

ئاشكراشی كردووە، كە پەیڕەوی ناوخۆ بە ڕوونی سزای دیاریكردووە بەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەنابن بەبێ‌ هۆی فەرمی، كە گرنگترینیشیان بڕینی مووچەیە و ئەگەر غایب بوونەكەی لە وەرزێكی یاساداناندا گەیشتە دوو لەسەر سێی كۆبوونەوەكان ئەوا ئەو پەرلەمانتارە فەسڵ دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو ڕێوشوێنانە پێویستە بەرامبەر پەرلەمانتار بگیرێنە بەر، چونكە پەرلەمانتار نوێنەری 100 هەزار هاووڵاتییە و دەبێت لەناو هۆڵی پەرلەمان بوونی هەبێت بۆ پارێزگاری كردن لە مافەكانیان.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردۆتەوە، كە پەرلەمان بەنیازە ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر بەرامبەر ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردن دەرچوون و تا ئێستا سوێندی دەستوورییان نەخواردووە، چونكە یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ ئەو حاڵەتەی چارەسەر نەكردووە.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو 7ی شوبات، سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاگاداركردنەوەیەكی ئاڕاستەی ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە كرد بەهۆی ئەوەی ڕێژەی غایب بوونەكەی زۆر زیادبووە.

عێراق

كارمەندانی تەندروستی لە سێ پارێزگای عیراق بایكۆتیان دەستپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە كارمەندانی تەندروستی لە پارێزگەكانی میسان و واست و زی قار بایكۆتیان دەست پێكردەوە , كارەكانیان جێهێشتووە لەپێناو جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویكردەوە، كارمەندانی ئەو سێ پارێزگەیە بایكۆتی كارەكانیان لە ناو بنكەكانی تەندروستی و نەخۆشخانەكان دەستپێكردووە.
كارمەندان داوای زیادكردنی مووچە و بەرزكردنەوەی دەرماڵەی مەترسی لە %50 بۆ %80 و لەخۆگرتنی مافی دابەشكردنی زەوی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“عیراقییەكان هێشتا توانایان نییە بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی وڵاتەكەیان”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرپسێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، دەڵێت، عیراقییەكان هێشتا ئامادەیی و توانایان نییە بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی وڵاتەكەیان، بەڵام هەر كات بەغدا داوا بكات، ئەوا وڵاتەكەی ئامادەیە، هێزەكانی لە عیراق بكشێنێتەوە.

جۆی هوود، یەكێك لەكار بەڕێوەبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ڕایگەیاندووە” هێزەكانی ئەمریكا لەسەر داوای حكومەتی عیراق لەو وڵاتەن هەر كات حكومەتی عیراق داوایان لێ بكات، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی ناتۆ و هێزەكانی ئەمریكاش عیراق بەجێ دەهێڵن.

بە بڕوای جۆی هوود، ئەگەر یارمەتی هێزە بیانییەكان نەبێت تا ئێستا هێزە ئەمنییەكانی عیراق توانا و ئامادەیی پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان نییە و ناتوانن بەرگری لە سەروەری خاكەكەیان بكەن و بپارێزن.

ئەو بەرپرسەی ئەمریكائەوەشی وتووە: ئەمریكا بنكەی سەربازی لە عیراق نییە ئەوەی هەن، ڕاهێنەرو ڕاوێژكاری سەربازیین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە سەرەتای مانگی دوودا، ڕایگەیاندبوو” بەنیازە هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق بۆ چاودێری ئێران بهێڵێتەوە”، ئەم وتەیە، كاردانەوەی هێزە عیراقیی و بەرپرسە حكومییەكانی لێكەوتەوە و هەر داوایەكی لەوجۆرە لە لایەن ئەمریكاوە بۆ چاودێری و پەلاماری ئێران ڕەتكرایەوە.

پەیوەست بەو پرسە، جۆی هوود، ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە گوایە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقەوە بیانەوێت چاودێری ئێران بكەن.

جۆی هوود، كار بەڕێوەبەرلە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی ئەمریكایی: ئەگەر حكومەتی عیراق داوا بكات، دەكشێینەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاسپێردراوی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی بەغدا داوا بكات دەشێت سەربازەكانمان لە عیراق بكشێنینەوە.
دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، بەشێك لە هێزە شیعییەكانی عیراق دەیانەوێ لە ڕێگای پڕۆژە یاسایەكەوە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق وەدەرنێن، هاوكات جەمال ئەحمەد پەڕلەمانتاری عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا بە پڕۆژە یاسا و یاسایەك كە لەلایەن چەند پەڕلەمانتارێكەوە دەردەچێت، ناچنە دەرەوەی عیراق.

ووتیشی”عیراق لە ئێستادا پێویستی بەو هێزانە هەیە، بەڵام ئەو هێزە شیعییانە ئەجێندای وڵاتانی دیكە لە عیراق جێبەجێ دەكەن”.

لای خۆشییەوە جۆی هود ڕاسپێردراوی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق ڕایگەیاند، لەسەر بانگەوازی حكومەتی ناوەندی عیراق، هاتووینەتە عیراق.

وتیشی”ئەگەر حكومەتی عیراقی داوا بكات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی ناتۆ دەكشێنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەنیا راوێژكاری سەربازی و مەشقپێكەرانی ئەمریكایی لە عیراقدا بوونیان هەیە و هیچ بنكەیەكی سەربازی تایبەت بە ئەمریكا بوونی نییە، ئاشكراشیكرد، ٥ هەزار و ٢٠٠ سەربازی ئەمریكایی هاوشانی هێزە عیراقییەكان جموجۆڵ دەكەن، چونكە هێزە عیراقییەكان نەگەیشتوونەتە ئاستێك بەبێ راوێژكارانی سەربازی بیانی ئاسایش بپارێزن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان