ئەمڕۆ چوار شەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی 11 کەسی بە تۆمەتی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیرکردووە.
ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “بەغداد الیوم” ڕایگەیاند، “هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە ئەلبوعیسیە لە دەڤەری دورە و 11 کەسیان دەستگیرکرد، لەنێویاندا ژن و کچ و دوو پیاو بوون، بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە و لەشفرۆشی و بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد”دەستگیرکراوەکان ڕادەستی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بەرامبەریان بگرێتەبەر”.