ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەڕێوەبەری بایرن: لیڤاندۆڤیسکی کێشەی نییە، بەڵکو هامان بووە بە کێشە بۆ “سکای سپۆرت”

خەڵک سپۆرت

حەسەن ساڵحەمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن پاڵپشتی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری یانەکەی دەکات و لەهەمان کاتدا هێرشێکی توند دەکاتە سەر دیتمار هامانی ئەستێرەی پێشوی ئەڵمانیا.

بەڕێوەبەرە سەرکێشەکەی بایرن لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری “کیکەر”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە :” لیڤاندۆڤیسکی لەو کاتەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە باشترین ئاستی پێشکەش کردووە، لەڕاستیدا نازانم ڕەخنە توندەکانی هامان لەو یاریزانە بۆ هێندە زیادەڕەوی تێدایە، بەبۆچونی من ئەو کەسایەتیە بەشێوەیەکی گونجاو تەماشای یارییەکانی بایرن ناکات”.

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا (ئایا لیڤاندۆڤیسکی بووە بە کێشە بۆ بایرن؟) ساڵحەمیدزیچ دەڵێت :” نەخێر هەرگیز پێموانیە بوبێت بە کێشە بۆ یانەکەمان، بەڵکو دیتمار هامان خۆی کێشەیە، بووە بە کێشە بۆ تۆڕی سکای سپۆرت”.

لەماوەی ڕابردودا دیتمار هامانی ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی لیڤەرپوڵ لە شیکردنەوەکانیدا بە تۆڕی “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندبو: لیڤاندۆڤیسکی ئەو یاریزانە نەماوە کە چەند وەرزێک لەمەوبەر پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد، بەڵکو لەچەند پرۆگرامێکدا بەوشێوەیە ڕەخنەی ئاڕاستەی هێرشبەرە پۆڵەندیەکە کردووە و تائێستاش بەردەوامە لە بۆچونەکانی.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئیسپانیا

سێلتا ڤیگۆ – لیڤانتی (٣:٠٠)

ڕایۆ ڤالیکانۆ – ئەتلەتیکۆ مەدرید (٦:١٥)

ڕیاڵ سۆسیداد – لیگانێس (٨:٣٠)

بەرشلۆنە – ڤەلەدوەلید (١٠:٤٥)

خولی ئیتاڵیا

کالیەری – پارما (٨:٠٠)

ئاتالانتا – میلان (١٠:٣٠)

خولی ئەڵمانیا

شالکە – فرایبۆرگ (٥:٣٠)

شتوتگارت – لایپزیگ (٥:٣٠)

ڤۆلفسبۆرگ – ماینز (٥:٣٠)

هۆفنهایم – هانۆڤەر (٥:٣٠)

هێرتا بەرلین – ڤێردەربریمەن (٨:٣٠)

خولی فەرەنسا

مارسیلیا – ئەمیان (٧:٠٠)

مۆناکۆ – نانت (١٠:٠٠)

ئینجێر – نیس (١٠:٠٠)

جامی یەکێتی یانە ئینگلیزیەکان

برایتۆن – دێربی کاونتی (٣:٣٠)

ویلبڵدۆن – میلوڵ (٦:٠٠)

نیوپۆرت – مانچستەر سیتی (٨:٣٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بۆچی مۆرینیۆ لە یونایتد و شێوازی یاریکردنی بە پۆگبا شکستی هێنا؟ ڤینگەر وەڵام دەداتەوە…

خەڵک سپۆرت

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی ڕاهێنەری پێشوی یانەی ئارسیناڵ، هۆکارەکانی شکستی جوزێ مۆرینیۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد و بەتایبەت لە یاریکردنی بە پۆگبا بۆچونی خۆی ئاشکرا دەکات.

ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” مۆرینیۆ سەلماندویەتی کە ڕاهێنەرێکی نایابە، بەڵام هەندێجار ڕاهێنەران یاریزانانیان ناچار دەکەن پابەندی بەرگریکردن بن، بەوشێوەیە پۆگبا نەیتوانی ئاستێکی گونجاو پێشکەش بکات و پێکهاتەکە بەگشتی شکستیان هێنا، بەڵام لەگەڵ سۆڵسکایەر پۆگبا زیاتر بەڕووی هێرشبەردندا یاریی دەکات و سەربەستی وەرگرتووە، ئەوە وایکردووە بەشێوەیەکی نایاب دەربکەوێت”.

هەروەها دەربارەی ئاستی یونایتد بەگشتی، دەڵێت :” لەگەڵ سۆڵسکایەر لەڕووی هێرشبەریەوە باشتر دەرکەوتون، لەگەڵ مۆرینیۆ بەشێوازێکی تر کە زیاتر بەرگریکردن بوو، پێموابێت لە داهاتودا دەتوانن باشتر لەم وەرزە تواناکانیان نیشان بدەن، مۆرینیۆش بەهێزەوە دەگەڕێتەوە چونکە ڕاهێنەرێکی گەورەیە”.

ڤینگەر لە ئێستادا بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە، لە تۆڕی بین سپۆرت و لەهەندێک لەپاڵەوانێتیەکاندا کاری شیکردنەوە دەکات، بەڵام میدیاکان پێیان وایە ئەم چاوەڕوانیەی زۆر ناخایەنێت و دەگەڕێتەوە سەر کاری ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەیەک لە خولی فەرەنسا یوخود ئینگلتەرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گۆڵپارێزی ئەیاکس زانیاری نەبیستراو دەربارەی دی لیخت و بەرشلۆنە ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی دووپاتی دەکاتەوە، یەکێک لە هاوڕێ بەرگریکارەکانی خەون دەبینێت پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

لەوادەی گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠١٩دا یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی بۆندی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە واژۆ کرد و گواستنەوەکە بەتەواوی وردەکارییەکانیەوە بڕی ٧٥ ملیۆن یورۆی تێچوو، یانە کەتەلۆنیەکە تەنها بەم گواستنەوەیەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو خواستیان لەسەر ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هەمان یانە هەیە.

لەدوای ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئۆنانا لە چاوپێکەوتنێکی خێرادا ڕایگەیاند :” چەند جارێک لەگەڵ ماتیاس دی لیختی هاوڕێم قسەم کردووە، بە پەرۆشە و حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات”.

هەروەها دەربارەی ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت دەکاتەوە، پێکهاتەی ئەیاکس لاو و کەم ئەزمونە و لە داهاتودا و پاش بەدەست هێنانی ئەزمون دەکرێت هەوڵ بۆ چنینەوەی نازناوە گەورە ئەوروپیەکان بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین