ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوای هەواڵێكی (خەڵك) ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای هەواڵێكی (تۆڕی میدیایی خەڵك) سەبارەت بە تێكچوون و ڕووخانی بەشێكی پردی باناڵێ‌ لە ناوچەی شارباژێڕ، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات و ئەندامێكی ئەو ئەنجوومەنەش دەڵێت: “بەدواداچوونمان بۆ چەند پرسێكی دیكەش كردووە”.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ۱۰-۲-۲۱۰۹ لەگەڵ هاوڕێیانم لەلیژنەی پلان و پڕۆژەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانیمان كرد بۆ مەبەستی بەدواداچوونی چەند پڕۆژەیەك لەسنوری سلێمانی و خستنەڕووی كیشە و گرفتی ئەم ڕێگایانە.

وتیشی، “یەكێك لەو كێشانەی بەدواداچوونمان بۆ كردووە بریتیە لە پردی باناڵی لەسنوری شارۆچكەی ماوەت، كە لەهەفتەی ڕابردوودا بەهۆی لافاووە ڕووخاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەدواداچوونمان كردووە بۆ پڕۆژەی نەخۆشخانەی ۲۹۱ قەرەوێڵەیی لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، كە بەهۆی چەند كێشەیەكەوە پڕۆژەكە وەستاوە و هەروەها پڕۆژەی شوقە و یەكەكانی نیشتەجێبوون لەسیتەك و زڕگوێز، كە تائێستا بەردەوام كاری تێدا دەكرێت.

بە وتەی ڕێكەوت زەكی، لیژنەكەیان بەدواداچوونی بۆ ڕێگای سلێمانی – كەلار بەتایبەت پردەكان كردووە، كە مەترسی زۆریان لەسەرە و بەشێكیان ڕووخاوە لەگەڵ ڕێگای سیدساق – هەڵەبجەی شەهید، كە بەردەوام كاری تێدا دەكەن و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان كراوە، بەڵام تائێستا تەواونەكراوە.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونیان كردووە بۆ پڕۆژەی ڕێگای عازەبان- زەنگیان لەناحیەی سیتەكو پڕۆژەی چەوڕێژكردنی ڕێگای دێلێژە.

گوندی باناڵێ سەر بە شارۆچكەی ماوەت-ە لە شارباژێڕ، لقێكی سەرەكی ڕووباری زێی بچووك بە پێش گوندەكەدا تێپەڕ دەبێت و لە وەرزی باران باریندا ڕێگای پەڕینەوە نامێنێت و هاوڵاتییەكانی دەبێت ڕێگایەكی دوور ببڕن، تاكو دەگەنە پردی قەشان لە سەر ڕووبارەكە، بەڵام لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا خەڵكی گوندەكە لەڕێگەی پردێكی هەڵواسراوی لەتەختە دروستكراوەوە هاتووچۆیان دەكرد، بەڵام ساڵی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی پردێكی كۆنكرێتی دیكەی بۆ دروستكردن، بەڵام بەهۆی باران و لافاوی هەفتەی ڕابردووەوە بەشێكی پردەكە داڕوخا.

ئابوری

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2019دا تۆماركرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری برنت گەیشتە 65.10 دۆلار، ئەمەش یەكەمجارە نرخی ئەو نەوتە بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا لە ساڵی 2019 كە هۆكارەكەی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك دەگەڕێتەوە.

نرخی نەوتی برنت، بۆ سێ‌ مانگ دەچێت ئەم ئاستەی بەخۆوە نەبینیوە، ڕێژەی دەستكەوتی هەفتانەشی لەم هەفتەیەدا گەیشتە 4.5%.

بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس گەیشتە 54.56 دۆلار، ئەمەش بەراورد بە نرخی پێشووی 15 سەنت زیادی كرد و بەڕێژەی 0.3% رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تڕەمپ باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەوال

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا باری نائاسایی لە وڵاتەكەی راگەیاند.

سارا ساندرێس وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كرد و ناهێڵێت حكومەتی فیدڕاڵی دابخرێت، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوورەوە دۆخی لەناكاوی نیشتیمانی ڕادەگەیەنێت.

وتیشی”‌سەرۆكی ئەمریكا وەك پێشتر ڕایگەیاندووە واژوو لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەكات، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوور و ڕاگرتنی قەیرانی مرۆیی بە دۆخی لەناكاوی نیشتمانییشەوە ڕێوشوێنی سەرۆكایەتی پێویست دەگرێتەبەر ئەوەش بۆ پشتیوانی دارایی دیواری سنوری مەكسیك.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تڕەمپ بەڵێنەكەی “دیواری سنووری مەكسیك” جێبەجێ دەكات و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی پاراستنی سنوورەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە..
100دۆلار 120 هەزار دینار.
100 یۆرۆ 136 هەزار دینار.
100 پاوەن 153 هەزار و 500 دینار.
100 هەزار تمەن 10 هەزار و 500 دینار.
100 لیرە 22 هەزار 750 دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین