ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

(خەڵك) وردەكاری خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران لەبودجەی عیراق ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە عیراق بە ژمارە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران نانێرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارەیەی دەنێردرێت دابەشی سەرجەم فەرمانبەران دەكرێت.

دوای چەندین كۆبوونەوەو گفتوگۆی نێوان لیژنەكانی پەڕلەمان و حكومەت بۆ دەستكاریكردنی پڕۆژە یاسای بودجە، دواجار پەڕلەمانی عیراق پڕۆژەكەی پەسەند كرد و لای خۆشییەوە سەرۆكی كۆمار یاساكەی پەسەند كرد و چاوەڕێ دەكرێت لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوبكرێتەوە.

جەمال ئەحمەد، پەڕلەمانتاری عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ناتوانین بڵێین بودجە بەتەواوەتی پەسەند كراوە، تەنها سەرۆك كۆمار پەسەندی كردووە و دەبێت لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوبكرێتەوە، ئەوەش لەوانەیە دوو هەفتەی پێبچێت، دواتر ئەوە دەمێنێتەوە، كە ئایا لایەنێك تانەی لێدەدات یاخود نا، ئەنجامی تانەكەشوەڵام بدرێتەوە، ئەوكات دەبێتە یاسا.

وتیشی، “پێموانییە بژێوی خەڵك وەك خۆی بمێنێت، چونكە جاری پێشوو ژمارەكان دیار نەبوون، كەس نەیدەزانی حكومەتی بەغداد چی دەنێرێت بۆ هاووڵاتیان”.

ناوبراو ئاشكراشیكرد، ئێستا ژمارەكان دیارن و دەزانین 454 ملیار دینار بۆ فەرمانبەران و 68 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە و 128 ملیار دینار بۆ خانەنشینان و 44 ملیار دینار بۆ زیندانیانی سیاسی و شەهید و ئەنفالكراوان دێت، ئەمانە هەموو دیارن، ئەگەر دۆخەكە هەر وەك خۆی بوو مانای ئەوەیە ئەوان نایانەوێ خەڵك لەم قەیرانە دەربچێت.

سەبارەت بە ناردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا زیاتر لە ملیۆنێك فەرمانبەر تۆمار كراون و لەبەرانبەردا لە بەغداد ئەو ژمارەیە كەمترە، ئەو پەڕلەمانتارە ڕایگەیاند، لە بەغداد ناوی ملیۆن نییە، ئێمە مووچەی نزیكەی ملیۆنێكمان هێناوە، پۆلیس و پێشمەرگەو فەرانبەر و خانەنشین و زیندانی سیاسی لای ئێمە نزیكەی ملیۆنێك و 240 هەزار كەسە، لە بەغداد 682 هەزار فەرمانبەرمان هەیە و نزیكەی 80 هەزار پێشمەرگە نوسراوە، كە 68 ملیار دیناری بۆ دەنێردرێت، ئەگەر یەكی ملیۆنێكیش مووچەی پێبدرێت 68 هەزار پێشمەرگە دەكات لەكاتێكدا هەموویان ملیۆنێك وەرناگرن و كەمتر وەردەگرن، دەتوانرێت دابەشی هەموویان بكرێت.

ڕوونیشیكردەوە، 128 ملیار دینار بۆ خانەنشینان دەنێردرێت، لە هەرێم 100 هەزار دەدەنە خانەنشین و لەوێ 400 هەزار دەدەن، كەواتە دەتوانرێت چارەسەری سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

ئابوری

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2019دا تۆماركرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری برنت گەیشتە 65.10 دۆلار، ئەمەش یەكەمجارە نرخی ئەو نەوتە بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا لە ساڵی 2019 كە هۆكارەكەی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك دەگەڕێتەوە.

نرخی نەوتی برنت، بۆ سێ‌ مانگ دەچێت ئەم ئاستەی بەخۆوە نەبینیوە، ڕێژەی دەستكەوتی هەفتانەشی لەم هەفتەیەدا گەیشتە 4.5%.

بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس گەیشتە 54.56 دۆلار، ئەمەش بەراورد بە نرخی پێشووی 15 سەنت زیادی كرد و بەڕێژەی 0.3% رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تڕەمپ باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەوال

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا باری نائاسایی لە وڵاتەكەی راگەیاند.

سارا ساندرێس وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كرد و ناهێڵێت حكومەتی فیدڕاڵی دابخرێت، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوورەوە دۆخی لەناكاوی نیشتیمانی ڕادەگەیەنێت.

وتیشی”‌سەرۆكی ئەمریكا وەك پێشتر ڕایگەیاندووە واژوو لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەكات، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوور و ڕاگرتنی قەیرانی مرۆیی بە دۆخی لەناكاوی نیشتمانییشەوە ڕێوشوێنی سەرۆكایەتی پێویست دەگرێتەبەر ئەوەش بۆ پشتیوانی دارایی دیواری سنوری مەكسیك.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تڕەمپ بەڵێنەكەی “دیواری سنووری مەكسیك” جێبەجێ دەكات و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی پاراستنی سنوورەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە..
100دۆلار 120 هەزار دینار.
100 یۆرۆ 136 هەزار دینار.
100 پاوەن 153 هەزار و 500 دینار.
100 هەزار تمەن 10 هەزار و 500 دینار.
100 لیرە 22 هەزار 750 دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین