لە قەڵادزێ لەسەر فول لایت گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا



پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بریندارێک بەناوی ( هـ . م . ح ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 2002، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری 2 چەقو بەسەر جەستەیەوە هەیە.

بەوتەی گەنجەکە بۆ پۆلیس:” لەگەڕەکی ڕاپەڕین لەسەر فول لایت کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردووەتەسەر و بەسەختی برینداری کردووە و لەلایەن دوو هاوڕێی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی”.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و تاوانەوە دەستگیرکرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دەستیانپێكردەوە
پێشت گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دەستیانپێكردەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە
ەیوەندیدار