ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە و ڤیدیۆ: پردی گردە گۆزینە، بە ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخرا

خەڵك

بەهۆی مەترسی كەوتنی تاوەرێكی كارەبا، پردی گردەگۆزینە (پردە كۆنەكە) ئاڕاستەی (كەلار – خانەقین) بە ڕووی شۆفێراندا داخرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، كە وێنەیەكی گەیشتۆتە دەست تۆڕی میدیایی خەڵك، بە هۆی باران بارینی زۆرەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕووباری سیروان، یەكێك لە تاوەرەكانی كارەبا كە دەكەوێتە ناوەڕاستی ڕووبارەكە مەترسی كەوتنی لە سەرە، ئەگەری كەوتنەكەشی بە ئاڕاستەی پردەكەیە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە، بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر ژیانی شۆفێران و بەكارهێنەران دروست نەبێت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەو ئاڕاستەیەی داخست و بە هۆی مەفرەزەكانی هاتوچۆوە ڕێنمایی و هاوكاری شۆفێران دەكرێت كە پردە نوێیەكە بە هەردوو ئاڕاستەی چوون و هاتن بەكار بهێنرێت تا چاككردنەوەی تاوەرەكە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران دەكات كە پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن و هاوكاریی مەفرەزەكانی هاتوچۆ بكەن بۆ ئەوەی پێكەوە هاتوچۆیەكی سەلامەت دابین بكەن تا كردنەوەی ئەو ئاڕاستەیە.

ئابوری

بەشیر حەداد هۆشداری دەدات
هەولێر نەوت ڕادەست نەكات، بەغدا لە بودجەی هەرێم دەبڕێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەخت دەكاتەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوت ڕادەستی بەغدا نەكات، ئەوا حكومەتی عیراقیش بودجە بە تەواوی نانێرێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی گشتی 2019، بودجەی هەرێم مانگانە زیاتر لە 800 ملیار دینارە و دەبێت هەولێر ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات.

بەشیر حەداد ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە ڕادەستكردنی نەوتەكە، ئەوا بەغدا داهاتی 250 هەزار بەرمیلەكە لە بودجە دەبڕێت و ئەوەی كە دەمێنێتەوە كە بڕەكەی 522 ملیار دینارە، بۆ هەرێم ڕەوانە دەكات.

جێی ئاماژەیە، دوای ڕێككەوتنی هەرێم و ناوەند تائێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەوەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ”وە هەناردە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ھەرێم لە هەوڵدایە بەغدا بڕی سووتەمەنی بۆ زیاد بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغداد لەھەوڵدایە بۆ زیادكردنی بەشە سووتەمەنی و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: بەغدا بڕی پێویست سووتەمەنی ڕەوانەی پارێزگاكانی ھەرێم ناكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بۆ گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین، حكومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی بەشە بەنزینی زیاتر بە بەنزینخانە حكومییەكانی ھەرێم بدرێت و بە زیادكردنی بڕی سووتەمەنیش بۆ ھەرێم لەلایەن بەغداوە، نرخی لیترێك بەنزین لە پارێزگاكانی ھەرێم 450 بۆ 500 دینار دادەبەزێت.

هاوكات، شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە: ئەو بڕە سووتەمەنییەی لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی پارێزگاركانی ھەرێم دەكرێت پێویستییەكان پڕ ناكاتەوە، ئەگەر زیادیش بكرێت، نرخی سووتەمەنیی لە ھەرێم دادەبەزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی ڕاپەڕین سێ كەسی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئاسایشی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە بڕی پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەریان پێبووە و ویستویانە لەوڵاتی ئێرانەوە بیهێنن بۆ هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەئەنجامی هەوڵ و گەڕانە بەردەوامەكانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ بە هاوبەشی بنكەی ئاسایشی هێرۆ توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە بڕی پێنج كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریان پێبوە لە جۆری كریستاڵ كە ویستویانە لە وڵاتی ئێرانەوە بیهێنن بۆ هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشیخستەڕوو: لە چالاكییەكی تردا هێزەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ كەسێكیان دەستگیركرد بڕی (300 گرام ) ماددەی هۆشبەری لە جۆرەكانی ( هیرۆین و كریستاڵ)ی پێبووە.

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕوونشیكردەوە: لەئێستادا تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی (14ی ماددە هۆشبەرەكان) لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان