ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا هێزێك لە ڕۆژئاوای ئەنبار لە سنوری سووریا جێگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی خۆجێی و سەرچاوەیەكی سەربازی ڕایانگەیاند كە ھێزێكی پشتیوانی سەربازیی ئەمریكا گەیشتووەتە ناوچەی تەنەف لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار نزیك سنوری عێراق لەگەڵ سووریا.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویكردەوە، ئەو ھێزە پشتیوانییەی ئەمریكا، پێشتر لە بنكەی عەین ئەسەدەوە ڕەوانەی ناوچەی تەنەف لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار سنوری عێراق لەگەڵ سووریا كرابوو.

بەرپرسێكی خۆجێی ئەنبار كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە “ھێزە پشتیوانییەكەی ئەمریكا لە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری ھەمەر و تۆپخانە و چەكی قورس پێكھاتووە و لەئێستادا لە ناوچەی تەنەف ٤٩٠ كیلۆمەتری ڕۆژئاوای شاری ڕومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار جێگیركراوە”.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا بە ئامانجی پاراستنی سنوری عێراق لەگەڵ سووریا، ئەو ھێزە پشتیوانییەی ئەمریكا ڕەوانەی ناوچەی تەنەف كرابوون، بە تایبەتیش كە لەئێستادا ئۆپەراسیۆن بۆسەر دوایین پێگەی رێكخراوی داعش لە دیوی سووریا بەڕێوەدەچێت.

عێراق

عیراق.. خانەنشینكردنی لێپرسراوە باڵاكان ٥٣ ملیار دیناری بەهەدەر بردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لە خانەنشینكردنی لێپرسراوە باڵاكانی حكومەتی عیراقدا ٥٣ ملیار دینار بە ھەدەردراوە و دۆسیەكەش ڕەوانەی دەستەی دەستپاكی كراوە.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەدات، دوای وردبینی كردنی دۆسیەی خانەنشینی لێپرسراوە باڵاكانی حكومەت، لە بودجەی پێداچوونەوەی ساڵی ٢٠١٩، ئاشكرابووە بڕی (٥٣) ملیار دینار بە ھەدەردراوە.

هەروەك لیژنەكە ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەشێك لەو لێپرسراوانەی كە بە مووچەی باڵا خانەنشینكراون، ھیچ بەراییەك لەناو دۆسیەكانیاندا نییە و بەشێكیشیان ناوی وەھمین.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراشیكردووە، پەرلەمانتاران و چەند وەزیرێكی كابینەكانی پێشووی تێدایە و لە ئێستادا بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دۆسیەكان خراونەتە بەردەست دەستەی دەستپاكی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

12 داعشى لەنێو شاری كەركوكدا دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵ، دەستگیركردنی 12 ئەندامی سەر بە ڕێكخراوی (داعش) لە كەركوك ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”كاروباری ناوخۆ و هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك، توانیان 12 ئەندامی سەر بە گروپە تیرۆريستییەكانی داعش دەستگیربكەن كە پێشتر بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكرابوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای نانەوەی چەند بۆسەیەك بوو لە ناوچە جیاجیاكانی نێو شاری كوركوك”، ئاماژەی بە ڕادەستكردنی دەستگیركراوەكانیش كردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەپێناو تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان لە دژیان.

“.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زیاتر لە 30 كەس خۆیان كاندید كردووە
(خەڵك) وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، زیاتر لە 30 كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووە.

بنیان جەربا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”دوابەدوای تەوابوونی پرۆسەی خۆكاندیدكردن، بەپێی مەرجی دیاریكراو، ڕێوشوێنی یاسایی بۆ پەسەندكردنی داواكانی خۆكاندیدكردن دەگیرێتەبەر و پاشان ناوەكان لە دانیشتنێكی ئەنجومەنی پارێزگادا دەخرێنەڕوو بۆ هەڵبژاردنی شیاوترین”.

بە وتەی جەربا:”هەموو هاوڵاتییەك دەتوانێت خۆی بۆ پۆستەكە كاندید بكات، چەندان دۆسێی گرنگیش هەن كە چاوەڕوانی كاندیدەكە دەكەن و دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕبوونەوەی دۆسێی ئاوارەكان و دۆسێی شەهیدان و دۆسێی زیانلێكەوتووەكان، و دۆسێی خزمەتگوزری، و ئاوەدانكردنەوە و دۆسێكانی تر ئامادە بكات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت”دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نوێ‌ لە 2ی ئایاری داهاتوو دادەخرێت، دوای ئەوەش ئەنجومەنی پارێزگا وادەیەك بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەك دیاریی دەكات كە لێوەی لەنێوان كاندیدەكاندا، شیاوترین هەڵدەبژێردرێت”.

بەهۆی ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمێك لە ڕووباری دیجلە لە 21ی ئاداری ڕابردوو لە دوورگەی گەشتیاری لە شاری موسڵ كە تێیدا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا نەوفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەكەی دووربخاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان