ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

10 لەو خۆراکانەی بەشێوەیەکی خێرا چەوری زیادەی جەستە دەسوتێنن

خێزان

زۆربەمان بەدەست چەوری زیادەی جەستەمانەوە ماندووین و بەردەوام لە ڕنجداین بۆ سوتاندنیان، بەڵام زۆرکات هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو خواردنانەی دەیخۆین نەوەک ئەو کاتەی بە وەرزش بەسەری دەبەین، لێرەدا ژمارەیەک خۆراک دەخەینە ڕوو لەکاتێکی کەمدا ڕێژەیەکی زۆر چەوری لەش دەسوتێنێت و سودێکی یەکجار زۆر بەتەندروستی دەگەیەنن،

–  سرکەی سێو :

لەگەڵ ئەوەی تایبەت مەندی سوتاندنی چەوری تێدایە مادەی “پێکتین” وادەکات مێشک ئارامبکاتەوە و لەکاتی برسێتی پێش خەوتن سودی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت و لەش لە ژەهر پاکدەکاتەوە و باشتر وایە لەگەڵ ئاو تێکەڵبکرێت و بخورێتەوە .

– زەیتی زەیتون :

چەوری زەیتی زەیتون لە جۆری سود بەخشە و وادەکات چەوری زیان بەخش لە جەستەمان کەمبکاتەوە و هاوسەنگی هۆرمۆنەکان بپارێزێت، بەوەش کێشی لەش دادەبەزێنێت .

–  تووەکان :

هەمو جۆرەکانی توو هاوکاریمان دەکەن بۆ ئەوەی کێشی لەشمان کەمبکات و چەوری و شەکری ناو خوێن کەمدەکەنەوە .

– تەماتە :

تەماتە مادەی “لیپدس” لە خوێندا کەمدەکاتەوە کە پێکهاتەی ئاڵۆزی “جەوری و کۆلیسترۆڵن” و هەرکاتێک هەستمان بەبرسێتی کرد دەتوانین بیخۆین.

 

–  گوێز و بادەم :

هەردوو خۆراکەکە ڕێژەیەکی زۆر ئۆمیگا ٣ و پرۆتینیان تێدایە و ڕێژەی شەکر ڕادەگرن و میتابۆلیزم ڕێکدەخەن .

 

– شوتی و کاڵەک :

هەردوکیان بە ئاو و پۆتاسیۆم دەوڵەمەندن سودی زۆریان بۆ تەندروستی دەبێت.

 

– خواردنە دەریایەکان :

خواردنە ئاویەکان بە ئۆمیگا ٣ و ترشە ئەمنیەکان دەوڵەمەندن و لە چەوری زیان بەخش دەمانپارێزن.

 

–  میوە ترشەکان :

بە ڤیتامین C دەوڵەمەندن و ڕێژەی ئەنسۆلینی ناو خوێن کەمدەکەنەوە و وادەکات چەوری خێراتر بسوتێت .

–  بیبەری تون :

خواردنی بیبەری تیژ چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ھەروەھا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B، C ، مەگنسیۆم، ئاسن ، پۆتاسیۆم، کە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش و لە چەوری زیادە ڕزگارت دەکات.

– سێو :

بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان دەوڵەمەندە و سودێکی زۆری لە تواندنەوەی چەوری لەش دەبێت .

تەندروستی

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەوەی هەر لەگەڵ چونە جێگاوە خەوت لێبکەویت

خێزان

پرۆسەی خەوتن لە ڕووی زانستیەوە پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، بەڵام هەندێ ڕیکار هەیە کە گرنگە بیگریتە بەر بۆئەوەی بە ئاسوودەی خەوت لێبکەوێت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین ئەو ڕێکارانە:

 

– با قاچەکانت گەرم بن، بەڵام ژورەکە زۆر گەرم مەکە و با کەمێک سارد بێت، بەو جۆرە بۆ خەوتن باشترە.

– خۆت بۆ خەوتن ئامادە بکە بەم جۆرە:

١٠ کاتژمێر بەر لە خەو: کافاین مەخۆ.

٣  کاتژمێر بەر لە خەو: نان و خواردنەوە بوەستێنە.

٢ کاتژمێر بەر لە خەو کاری ماڵ و دەرەوە مەکە.

١ کاتژمێر بەر لە خەو: شتە ئەلەکترۆنیەکان وازلێبێنە، تەنها کتێب بهێڵەرەوە.

 

 

– بزانە بە کام جۆرە خەوە ئاسودەیت و ئەوە جێبەجێ بکە.

– لەگەڵ هاوسەرەکەت کاتی خەوتن و هەستانتان بکەن بەیەکەوە و لەگەڵ یەکدا هەڵبستن.

– لە بەیانیاندا ڕۆتینێک بۆخۆت درسوتبکە کە هەموو بەیانیەک حەزبکەیت ئەنجامی بدەیت، بۆنمونە ماوەیەک لەبەر ئاوێنە بەو گەشبینانە بیر بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەکی تەندرووستی کە نوێیە و پێشتر نەتبیستووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری تەندرووستی گرنگ کە دەرئەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوەی نوێی و تازەن:

 

 

– توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئەوەی سەلماندوە گەر لە شوێنێکی ڕوناکدا بخەویت گەر ڕوناکیەکە کەمیش بێت، توشی خەمۆکی و بێتاقەتی دەبیت.

– بەپێی توێژینەوەی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا، ئەو کەسانەی گەشبینن لە ژیان زۆر کەمتر توشی نەخۆشیەکانی دڵ دەبن

– توێژینەوەیەکی بەڕیتانی ئەوەی سەلماندووە کە خواردنەوەی قاوە (٣ کوپ لە ڕۆژێکدا) دەبێتە هۆی بچوککردنەوەی سنگی خانمان.

– توێژەرانەی زانکۆی ماجستەر سەلماندویانە کە هەبونی ماسولکەی گەورە مانایی بەهێزی کەسەکە نییە.

– بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆسلۆ ئەو کەسانەی ڕۆژانە ماوەیەک گەر کەمیش بێت لەسەر ئینتەرنێت بەسەر دەبەن، دڵخۆشترن لەو کەسانەی کە ئەوە ناکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لە ٧ خاڵدا بزانە کاتێک کێش دادەبەزێنیت، جەستەت چی لێدێت

خێزان

قەڵەوی یەکێکە لە ئەو دیاردە ناخۆشانەی کە زۆرێک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام هەموان چۆکی بۆ دانادەن و بە وەرزش و ڕێجیم کێشیان دادەبەزێنن، لێرەدا بزانە کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت:

 

 

– ددانت تەندرووستدەبێت

توێژینەوەکان سەلماندویانە کە قەڵەوی دەبێتە هۆی لاوازی شانەکانی دەوربەری ددان periodontitis، هەر بۆیە کاتێک کێشت داببەزێت ددانت بەهێزتر دەبێت

 

– گورچیلەت باشتر کاردەکات

کاتێک کێشت کەمدەبێت، گورچیلەت چەوری کەمتر دەبێت و چالاکانەتر کاردەکات.

 

 

– ئەگەری شەکرە کەمدەبێت

قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ شەکرە، هەر بۆیە گەر کێشت دابەزێت ئەگەری شەکرەش کەمدەبێتەوە.

 

 

– ئازاری ماسولکەکانت نامێنێت

کێشی زۆر پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر ماسولکەکان، لەکاتی کەمبونەوەی کێشەکە ئازاری ماسولکەکانیشت نامێنێت.

 

 

– توانای هێلکەدان بەهێز دەبێت

کاتێک کێشت زۆرە توانای هێلکەدان کەمترە، بۆیە لە کێشی ئاسایدا هێلکەدان باشتر کاردەکات.

 

 

– ئەگەری سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەبێت

قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پەستانی خوێن و  سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ  و گەر کێشت تەندرووستبێت ئەگەری ئەو نەخۆشیانەت زۆر کەمتر دەبێت.

 

 

– پرخەت نامێنێت

کاتێک قەڵەویت ئەگەری پرخە بۆ ٤٥٪ زیاد دەکات، هەربۆیە گەر کێشت دابەزێنیت باشتر دەخەویت و پرخەت نامێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان