ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2019/2/9 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- بڕیاردرا یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى گازى باكوور له‌ خولى نایابى كوردستان، له‌ یاریگه‌ى تایبه‌ت به‌ خۆیان ئه‌نجام بدرێت، به‌ مه‌رجێك ئاسایشى یاریگه‌ و پێداویستییه‌كانى یاریگه‌ دابین بكات، هه‌روه‌ها یاوه‌رى كردنى یانه‌كانى میوان بێت له‌ پێش یارى و دواى یارى.

2- له‌ یارى نێوان سۆران و خاك له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌ى خاك شاهۆ فازل ژماره‌ 20 دواى ئەوەی له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ركرا هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له‌ گیانى وه‌رزشى به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌ر كردووه‌ و كێشه‌ و گرفتى دروستكردووه‌، بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3- به‌ هۆى دورستبوونى شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌ نێوان هانده‌رانى هه‌ردوو یانه‌ى شه‌قڵاوه‌ و ره‌واندوز له‌ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، ئاگادارى كۆتایی هه‌ردوو یانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م رووداو دوور له‌ گیانى وه‌رزشییانه‌ سزاى توند ده‌درێن.

4- له‌ یارى نێوان شه‌قڵاوه‌ و ره‌واندوز له‌ خولى پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى هێرشكردن و وتنى وشه‌ى نه‌شیاو له‌ لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى شه‌قڵاوه‌ عوسمان ئه‌نوه‌ر ژماره‌ 2 بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

5- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك له‌ به‌رێزان (هادى كه‌ریم، دڵشاد ساڵح، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سیروان سه‌لمان و رزگار باییز) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى یارى نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى له‌ خولى نایابى كوردستان، دواى ته‌واو بوونى كارى ئه‌م لێژنه‌یه‌ و نووسینى راپۆرتى خۆیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌ دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزییەكان هه‌بووه‌ و هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوبژیوانى یارییه‌كه‌، سزاى توند ده‌درێن.

6- یارى داهاتووى یانه‌ى برایه‌تى له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى گازى باكوور لە خولی نایابی كوردستان له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى شه‌قڵاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و ستافى هونه‌رى هه‌ردوو یانه‌ بۆیان هه‌یه‌ له‌ یارییه‌كه‌ ئاماده‌بن.

7- سوپاسى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ندرێن به‌رێز (حاكم جه‌مال) ده‌كه‌ین، كه‌ رۆڵێكى وه‌رزشییانه‌ و جوامێرانه‌ى هه‌بووه‌، له‌ رووداوه‌كانى یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هیواى ئه‌وه‌ى نموونه‌ى به‌رێزیان له‌ یاریگه‌كان زیاد بێت.

8- سوپاسى به‌رێز لیوا (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه‌ پێشنیارى یه‌كێتییه‌كه‌مانى په‌سند كرد، به‌ پێكهێنانى تیمێكى تایبه‌ت له‌ پۆلیسى هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستى رێكخستن و كۆنترۆڵكردنى یاریگه‌كان.

9- راهێنه‌رانى تیپه‌كانى تۆپی پێی یانه‌كانى كوردستان، لە یەک وەرز لە یانەکەی خۆیدا، ته‌نیا ده‌توانن له‌ یه‌ك تیپ راهێنه‌رایه‌تى بكه‌ن.

10- له‌سه‌ر پێشنیارى نوێنه‌رى شاره‌كان له‌ لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌م ناوبژیوانانه‌ (ئومێد مسته‌فا، ئه‌حمه‌د جه‌لال، دیار عه‌بدولجه‌بار، توانا عوسمان)، بۆ به‌شدارییكردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تى كۆنیفاى 2019 ـى ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران.

ناوخۆیی

یانەی برایەتی بۆندی لەگەڵ ئیڤان خالید واژوکرد

خەڵک-ئارام سەردار
یانەی برایەتی هەولێر بەفەرمی واژۆکردنی بۆندی خۆی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ( ئیڤان خالید ) ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی یانەی برایەتی هەولێر کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە تێیدا هاتووە، بەفەرمی یانەی وەرزشی برایەتی بۆندی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ( ئیڤان خالید ) واژۆکرد بۆیاریکردن لەخولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق.

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، یاریزانی ناوبراو پێشوتر یاری بۆ هەر لەیانەکانی ( هەولێر ، نەوتی ناوەڕاست، زاخۆ، پێشمەرگەی هەولێر ) کردووە.

جێگای ئاماژەپێکردنە یانەی برایەتی دەستبەرداربونی یاریزانی ناوبراوی لەگواستنەوەی زستانە لەیانەی هەولێر وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی هەستیاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەخولی نایابی کوردستان ڕامان نەگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانه‌كانی كوردستان هاوكارییه‌كانیان وه‌رده‌گرن

خەڵک-ئارام سەردار

حکومەتی هەرێم جارێکی تر لەڕێگەی مینحەوە هاوکاری یانە وەرزشیەکانی هەرێم دەکاتەوە.

دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش، لەبارەی دابەشکردنی مینحەی یانەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسنوری سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان زیاتر لە ۸۹ یانەی وەرزشی هەن، لەکاتێکدا سەیری وڵاتان بکە کە ڕێژەی دانیشتوانیان زیاتر لە ۲۰ ملیۆن کەس دەبێت، بەڵام ۲٤ تاوەکو ٤۰ یانەی وەرزشیان هەیە.

سەبارەت بەشێوازی دابەشکردنی پارەکەش (منحە) ووتی، یانەکانی هەر پارێزگایەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی خۆی لەشارەکە دەکات، هەر یانەیەک لە پلەی نایابی کوردستان بەشداری کردبێت ٦٥ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، یانە پلە دوو ۲۰ ملیار و پلە سێ ۱٥ ملیار، هەروەها یانەی پلەی چوار ۱۰ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە، ۲ ملیاریش بە بەڕێوەبرایەتی وەرزشی بەچەک.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک یانە بێ بەشکراون لەپێدانی ئەو مینحەیە چونکە هەیانە هاوکاریەکانیان لەسەر لایەنی ترە و ئیمکانەتیان باشترە، وەک یانەی زێرەڤانی ویانەی پێشمەرگەی هەولێ وسلێمانی، یانەی هەولێریش کە پێشتر بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی عێراق یەک ملیاری بۆ تەرخان کرابوو، یانەی زاخۆش پێش دوو ساڵ بڕێک پارەی بۆ تەرخان کرابوو بۆ بەشداری لە خولی نایابی عێراق.

سەبارەت یانەکانی کەرکوکیش ئەوەی خستەڕوو، بۆ هەفتەی ئایندە دواخراوە، چونکە بڕیارە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزیر بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

ئەمڕۆ له‌ سلێمانی یادی مامۆستا سه‌ڵاح ده‌كرێته‌وه‌

هەرێز جەمال

بریاره‌ ئەمڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8-5-2019 سێهه‌مین ساڵیادی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم به‌رێوه‌ بچێت .

مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌عات 4:00ـی پاشنیوه‌رۆ له‌ هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و رێكخستی مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقه‌وه‌ ده‌بێت .

بۆ ئه‌مساڵ بریاره‌ هه‌شت كه‌سایه‌تی دیاری تۆپی پێ له‌ رابردوو له‌ شایسته‌ترین مه‌راسیم خه‌ڵات بكرێن، ئه‌و كه‌سێتیانه‌ی خه‌ڵات ده‌كرێن پێكهاتوون له‌: محه‌مه‌د عه‌لی سه‌عید ناسراو به‌ محه‌مه‌د بچكۆل ،محه‌مه‌د عوسمان ،سه‌عدی غه‌ریب ، ئامانج كه‌مال ، ره‌فیق ئیسماعیل ،ستار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ حه‌مه‌ باڵابه‌رز، ئازاد وه‌هاب .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان