سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند 455 پارچە زەوییان بە تیروپشک دابەش کرد.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە “لە ڕێوڕەسمێکی بێخەوش و شایستەدا” بە تیروپشک قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی ئەنجامدرا.
ڕوونیشیکردەوە کە لە تیروپشکەکەدا 455 پارچە زەویی لە سێکتەرەکانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتکە بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش کرا.
پێشتریش سەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاندبوو، زەوییەکان بەو زیندانییە سیاسییانە دەدرێن کە لە وەجبەکانی 6 و 7 و 8 فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە و مینحەی مانگانەی 10 ساڵەکەیان وەرگرتووە.
وتیشی: “بەهۆی زۆری مامەڵەی هاووڵاتییان و ئەوەی نامانەوێت کارەکانیان دوابکەوێت، سەرەڕای دواكەوتنی مووچە مانگرتنمان رانەگەیاندووە”.