ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید دەرگای سێ ئەستێرەکە بەڕوویدا کراوەتەوە و هازارد چاوەڕێی پێیەکانی ڤینیسیۆزە !

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سێ جەمسەرەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانە گەورە و ناودارەکان دەدات و نزیکترینیان ئیدین هازاردی بەلجیکیە، کە ئامادە نییە لەگەڵ چێڵسی بۆندەکەی نوێ بکاتەوە.

تۆڕی “سکای سپۆرت”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەرپرسانی یانەی چێڵسی کۆبونەوەیەکی سەرەتاییان لەگەڵ ئیدین هازاردی بەلجیکی و لێپرسراوی کارەکانی ئەنجامداوە، کۆبونەوەکە دەربارەی نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە بووە و ئەویش لەلایەن خۆیەوە بەهەموو شێوەیەک ڕەتی کردۆتەوە لەئێستادا بۆند نوێ بکاتەوە، بەڵکو بەڵێنی ئەوەی داوە لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ داهاتوی یەکلایی بکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەم هەنگاوە لەپێناو یانەی ڕیاڵ مەدریددا دەنێت و گواستنەوەی تاڕادەیەک بەرەو مەدرید مسۆگەرە، بەڵکو چاوەڕوانی ئاستی ڤینیسیۆز جونیۆرز و ڕۆدریگۆ دەکات تا بزانێت سەرۆکایەتی ڕیاڵ دەیانەوێت گواستنەوەی پێبکەن، یاخود لەداهاتودا پشت بە دوو بەرازیلیەکە دەبەستن.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاماژەی بە بارودۆخی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی کردووە و دووپاتی کردۆتەوە، پەیوەندی لەگەڵ ئالێگری ڕاهێنەر بەرەو خراپی ڕۆیشتووە و لەئێستادا یاریزانەکە بیر لە ڕۆیشتن دەکاتەوە، لێرەشدا یانەی شاهانە نزیکترینە بۆ کڕینی دیبالا.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیش بڵاویکردۆتەوە، ماوەیەکە گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ئیکاردی لەگەڵ ئینتەرمیلان پەکی کەوتووە، یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی پەیوەندی ژێر بەژێریان لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە و هاوکارانی بەستووە، هەموو هیواکان بەو ئاڕاستەیەن بەبڕی ١١٠ ملیۆن یورۆ گواستنەوەی بەرەو مەدرید پێبکرێت، بەڵام یانە زەبەلاحەکەی مەدرید هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنانەوە.

ئایا ڕیاڵ مەدرید کام لەم سێ گواستنەوەیە ئەنجام دەدات؟

جیهانی

ڤاڵدانۆ تەنها یەک یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی بەدڵ بووە و چارەسەری شکستەکان ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەریەکانی یانەی شاهانە ئاستیان خراپ بووە.

ڤاڵدانۆ کە لەپێشودا ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانەی مەدرید بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە :” پێموابێت بەرامبەر پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەرییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرنەکەوتن و ئەو ئاستەیان نیشان نەدا کە پێشتر پێشکەشیان کردووە، تەنها گاریس بەیل توانی بگاتە ئەوپەڕی تواناکانی و بەتایبەت هازارد و بنزیمە لە ئاستی پێویستدا نەبوون، پێکهاتەکە بەگشتی نەیگەیاندینە ئەو قەناعەتەی کە پێکهاتەیەکی بەهێز و کاریگەرن”.

هەروەها دەڵێت :” پێکهاتەکەی زێدان لە هەندێک ڕووەوە بەهێزە، بەڵام هێشتا پێموایە لە چەند بۆندێکیان کەمە بەتایبەت لە هێڵی ناوەند، دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن لەپێناو باشتر دەرکەوتنیان و نیشاندانی ئاستێکی بەهێزتر، کێشەکان بە گواستنەوەی ناوەندسازێک یان دووانی بەهێز کۆتایی دێت”.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان لە چوارچێوەی ململانێکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، پێکهاتەکەی زینەدین زێدان بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر پاریس سانت جێرمان دووچاری شکستێکی قورس هاتن، شارەزایان پێیان وایە پێکهاتەی ئەم وەرزەی مێرەنگی هاوشێوەی سەردەمی ڕابردوو هاوسەنگ نییە و توشی چەندین کۆسپ و ناسۆری تر دەبنەوە، بۆیە بە گرنگ دەزانرێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا پێرێز و هاوەڵانی بەهەر نرخێک بێت پۆل پۆگبا و یاریزانێکی تر دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان