کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە ڕێژەى یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزی