قوباد تاڵەبانی؛ كوەیت بەرامبەر گەلی كورد هەڵوێستی جوامێرانەی هەیە



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، كوەیت بەرامبەر گەلی كورد هەڵوێستی جوامێرانەی هەیە و هەردوولا كاری پێكەوەیی ئەنجام دەدەن .

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە 11-1-2023 لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر چاوی بە كونسوڵی گشتیی نوێی كوەیت كەوتووە و ڕایگەیاندووە، كە هەموو كات دەوڵەتی كوەیت هاوكار و هەماهەنگ بوە لەگەڵ گەلی كورد و هەڵوێستی جوامێرانەشیان هەبووە لەكاتی تەنگانەدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە گەڵ كونسوڵی گشتیی نوێی كوەیت باسی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانیان كرد و رەوشی سیاسیشیان باس كردووە، كە هەروەها جەختیان لەسەر بوونی هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی كاری هاوبەش كردەوە.

دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد
پێشت دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد
بارزانی و سودانی باسی چییان كرد؟
دواتر بارزانی و سودانی باسی چییان كرد؟
ەیوەندیدار