ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەو تۆمەتبارەی لە بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوا هەڵاتبوو لە سەر سنوری توركیا دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەو تۆمەتبارەی لە گرتوخانەی بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوا هەڵاتبوو لە سەر سنورەكانی نێوان عیراق- توركیا دەستگیركرا.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان (شاهۆ)، ئەو زیندانییەی لە گرتوخانەی ڕەحیماوای پارێزگای كەركوك هەڵاتبوو، لەسەر سنورەكانی نێوان عیراق- توركیا دەستگیركرا.

بەگوێرەی هەواڵ، شاهۆ دوای ئەوەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا، لەئێستادا لە گرتوخانەی بنبڕكردنی تاوان لە پارێوگای كەركوك دەستبەسەرە.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندبوو، لە 26ی كانوونی دووەمی 2019، دەستبەسەرێك كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و دزی و لە بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوای پارێزگای كەركوك دەستبەركرابوو، هەڵاتووە.

بە وتەی سەرچاوەكە”تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانی كوشتن و پەلاماری چەكداریيدا ناوە لەبەردەم دادوەریی، لە دوای ئەوەش لە بنكەی ڕەحیماوا دەستبەركرابوو”.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندبوو”تۆمەتبارەكە لەكاتی پاككردنەوەی حەمامەكانی ئەفسەران هەڵاتبوو”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە هەریەك لە ئەحمەد عەسكەری و ئازاد جەباری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.

ژینگە

عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێكی باڵای لە كابینەی نۆ وەرگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەداری كوردو ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پۆستی سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان وەرگرت و ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم واژۆی لەسەر كرد .

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 10/8/2020، فەرمانی هەرێمی بۆ عەبدولڕەحمان سدیق، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كورد واژۆ كرد تا وەك سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار بێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوای واژۆكردنی دەستبەكاربوونەكەی ستایشی شارەزایی و خزمەت و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگەپارێزی عەبدولڕەحمان سدیق كرد، كە هەر لەدوای ڕاپەرینی ئازاری 1991ـەوەبەردەوام بووە و هیوای سەركەوتن بۆ خواست .

بیۆگرافیا :
عەبدولڕەحمان سدیق لە دایكبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢ شاری كەركوك، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كوردە، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بووە و بڕوانامەی ئەندازیاری هەیە و چالاكوانێكی بواری ژینگەیە، لەماوەی ٢٠٠٣ تاكوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (پەڕلەمان)ی عیراق بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 32 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 22 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 146 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 32 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 3 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە، بەهۆی ڕووخانی خانوویەك لە كەركوك كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی تر بریندار بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوك، گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی تر بەهۆی ڕووخانی خانوویەك ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”لە ناوچەی تازەی لە گەڕەكی زەیتون لە پارێزگەی كەركوك، تیمەكانی بەرگری مەدەنی، توانیان دوو هاووڵاتی لە ژێر داروپەردوودا دەربهێنن، دوای ئەوەی بنمیچی خانووەكەیان بەسەریاندا ڕووخابوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”تیمەكان داروپەردووەكانیان لابردووە و شیشەكانیان لەڕێی ئامێر و كەرەستەی بڕین و لێكترازانی هایدرۆلیكی تایبەتەوە پچڕاندبوو كە لەلایەن تیمەكانی بەرگری مەدەنییەوە بۆ ڕزگاركردنی قورسی ژێر داروپەردوو بەكاردەهێنرێن”.

بەرگری مەدەنی كەركوك دەڵێت”ئەوان فریاكەوتنی سەرەتاییان بۆ بريندارەكان ئەنجامدا و پشان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك لەپێناو وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاریی داڕوخانی بنمیچی ئەو خانووە دەستیپێكردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان