
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، كە شایستەی دارایی دوو مانگی وانەبێژی و مووچەی 3 مانگی گرێبەستی دابەش نەكراوە.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەكراوە لەگەڵ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی 2024ی ئەمساڵ.
دەشڵێت: “جام کە پربوو لە سەری ئەڕژێ” .
جەختیشی كردۆتەوە، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی بەزووترین کان مووچە دابەش بکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە مامۆستایان لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە دەستیان بە بایكۆت و خۆپیشاندان كردەوە و ئەمڕۆ بڕیاری بایكۆتی سەرتاسەری درا تا دابەشكردنی تەواوی مووچە و تەوتین كردنی.
تا ئێستا سەرباری ناردنی بڕی زیاتر لە 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغداوە، بەڵام هەرێم دابەشی نەكردووە و چارەنووسی دوو مووچەی مانگەكانی 11 و 12ش نادیارە.