ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق ناوی ئەو وەزارەت و شوێنانەی بڵاوكردەوە كە مووچەكانیان زیاد ناكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق جارێكی دیكە بیر لەجێ بەجێكردنی بڕیاری زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزم دەكاتەوە، كە بڕیارەكە لەكاتی خۆی لەسەردەمی حكومەتەكەی نوری مالكی دەرچوو، بەهۆی خراپی دۆخی دارایەوە جێ بەجێ نەكراو.

ئەمین بەكر، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لە خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، حكومەتی عیراق جارێكی دیكە بیر لەجێ بەجێكردنی بڕیاری زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزم واتە لە پلە 10 تا پلە 4 دەكاتەوە، ئەم بڕیارەكاتی خۆی لەسەردەمی حكومەتەكەی نوری مالكی لە 21/3/2013 دەرچوو، بەهۆی خراپی دۆخی دارایەوە جێ بەجێ نەكراوە.

دەشڵێت،” ئەو بڕیارە تەنها بۆ ئەو مووچە خۆرانەیە كەموچەكانیان كەمە و بەڕێژەیەكی تنازلی زیاد دەكات، واتە تا مووچەكەی زۆرتر بێت ڕێژەی زیادكردنەكە كەمتر دەبێتەوە”

ڕاشیگەیاندووە، مووچەخۆرانی ئەو دامەزڕاوەو دەستەو وەزارەتانە ناگرێتەوە كەدەرماڵەی تایبەتیان هەیە، بڕیارەكە بەدەرە لە یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە22ی ساڵی 2008، وەكو ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكایەتی كۆمارو كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و هەندێك وەزارەت و دەستەو دامەزراوەی دیكە .

عێراق

ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بەدوای وونبوواندا دەگەڕێت

خەڵك-ئارام سەردار

 

كۆمیتەی ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی بەبۆنەی ۳۰ی ئاب كە ڕۆژی جیهانی وونبووانە، كەمپینێكی ڕاگەیاند بۆ چۆنێتی شێوازی گەڕان بەدوای وونبووەكان، بەرپرسێكی ڕێكخراوەكەش ئاشكرایدەكات، بەسەدان هەزار وون بوو لەجیهان هەیە، تیمەكانی خاچی سووری نێودەوڵەتیش سۆراغی دۆخی ونبووەكان لە سەرانسەری عیراقدا ئەنجام دەدات.

ئەڤین یاسین وتەبێژ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عیراق بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان لە ٦٥ وڵات كاردەكەن و بەسەدان هەزار وونبوو هەن و كاری لەسەر دەكەن، ڕۆژانەش هاوڵاتیان سەردانیان دەكەن و ناوی كەسە وونبووەكانیان بۆ تۆمار دەكەن.

دەشڵێت”لە ساڵی 2019دا 500 دۆسیەیان بۆ ونبووەكان كردۆتەوە، ئەوەی دۆزراونەتەوە 50 دۆسیە بوو و دوای دۆزینەوەیان كەیسەكان داخراون”.

ئاشكراشیكرد، ساڵی ڕابردوو هەزار و ٥۰ دۆسیە بۆ ونبووەكانی عیراق كراونەتەوە، پڕۆسەی گەڕانیش بەدوای وونبووەكان كە لایان تۆماركراوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەڵمەتێكی فراوان دەستیپێكردووە
دەیان ژنی بیانی لە قومارخانەكاندا دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پشكنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی 24 ژنی بیانی كە لە  قومارخانەكاندا لە بەغدا كارییان كردووە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراقیەوە، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە، جەمال ئەسەدی، پشكنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”لەنێوان ئەوانەی دەستگیركراون، 24 ژنیان تێدایە كە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاجیان، بە هەمان شێوە ژمارەیەك پیاوی بیانیش لە قومارخانەكانى  بەغدا دەستگیركراون كە هۆڵەكانی ڕۆڵێتییان لە بەغدا بەڕێوەبردووە و لەو بوارەدا كارییان كردووە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ عیراق دەڵێت”دەستگیركراوەكان لە دوای لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا، بەپێی یاسای عیراقی دادگایی دەكرێن و وەزارەتەكەشیان بەردەوام دەبێت لە كردن لەو دۆسێیەدا، تا تەواوی ئەوانە دەستگیردەكات كە ئەو هۆڵانە بەڕێوەدەبەن”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دەزگا ئەمنییەكان دەستییان بە هەڵمەتێكی بەرفراوان كردووە بۆ داخستنی هۆڵەكانی ڕۆڵێت و قومارخانەكان لە بەغدای پایتەخت، و لێوەی ژمارەیەكی زۆر لەوانە دەستگیركراون كە هۆڵەكانی ڕۆڵێت و قومارخانەكان لە پایتەختدا بەڕێوەدەبەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مانەوەیان بە حەرام دادەنێت
مەرجەعێكی ئاینی داوای دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەرجەعێكی ئاینی لە عیراق، داوای دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دەكات و مانەوەی ئەو هێزانەش لە وڵاتدا بە حەرام دادەنێت.

كازم حائیری فەتوای حەرامكردنی مانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق دەردەكات و پێیوایە، نابێت ئەو هێزانەش لە عیراقدا بمێنن كە لەژێر ناوی ڕاهێنەر و ڕاوێژكاریی سەربازیدا كاردەكەن.

حائیری لە دووتوێی فەتواكەیدا دەڵێت”زۆر بە ڕاشكاوانە لە پێگەی بەرپرسیارێتی شەرعیەوە ڕایدەیەگەنم كە مانەوەی هەر هێزێكی سەربازی ئەمریكایی و هاوشێوەیەكانى لەژێر هەر ناونیشانێكدا بێت حەرامە، ئیتر بۆ مەشقپێكردن بێت یان، ڕاوێژی سەربازی یان هەر بیانوویەكی تر كە زۆرجا پەیوەندی بە بەگژداچوونەوەی تیرۆرەوە هەیە”.

ئەو مەرجەعە ئاينییە پێیوایە”ئەمریكاییەكان بۆخۆیان داڵدەی تیرۆر دەدەن و كۆمەكی دەكەن و بەخێوی دەكەن، بۆیە پێویستە ڕووبەڕووی ئەو هێزانە ببنەوە”.

لەیەكەم كاردانەشدا، پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، پشتیوانی تەواوی لە فەتواكەی كازم حائیری كرد و تەئكیدی لەسەر خستنەگەڕی تەواوی تواناكانی هاوپەیمانییەكەی كردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن و دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) پەیوەندی بە ژمارەیەك پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتحەوە كرد، بەڵام هەندێك لە پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون و هەندێكی تریشیان ئامادەنەبوون لەو بارەیەوە لێدوان بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان