ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەكارهێنانی كارتۆنی مۆز بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی سەمون نا تەندروستە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندازیارێكی خۆراك ڕایدەگەیەنێـت، بەكارهێنانی كارتۆنی مۆز بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی سەموون نا تەندروستە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە ، دەشڵێت،”پێویستە فڕن و دوكانی لەفەكان بەهیچ جۆرێك كارتۆنی مۆز یان كارتۆن بەكار نەهێنن سەموونەكە سارد بكەنەوە دواتر لەڕێگەی بۆكسی پلاستیكی داخراو بگوێزرێتەوە بەردەوام پاك بكرێتەوە”.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕووی تەندروستی یەوە كارتۆن كارتۆنی مۆز گوونجاوە نیە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی سەموون لە فڕنی سەموونەكان و دوكانی فرۆشتنی شاورمە و لەفەكان، چونكە ئەو كارتۆنانەوە پێویستە تەنها یەكجار بە كار بێت.

دەشڵێت،”سەموون بكرێتە كارتۆنەوە ڕێگە خۆشكەرە بۆ گەشەی كەڕوو بەهۆی گەرمی یەوە شێ دروست دەبێت بەو هۆیەوە كەڕو لەناو كارتۆنەكەدا گەشە دەكات ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ”

ڕاشیگەیاند، بەهۆی بەكارهێنانی ڕۆن بۆ دروستكردنی صموون لەكاتی بەكارهێنانی بەشێك لە چەوری یەكە كارتۆنەكە دەیگرێت و پیسی و پاشەرۆ هەڵدەگرێت و بەكتریا لەسەری گەشە دەكات، لەكاتی دووبارە بەكارهێنانی بۆ سەموون بەكتریاكە دەگوێزێتەوە بۆسەمونەكە لەگەڵ پاشەرۆ هۆكارێكی دیكەی ناتەندروستی ئەو كارتۆنانە ئەوەیە لەناو فڕنەكان یان لەدەرەوەی فڕنەكان لە شوێنی نەگونجاو دادەنرێت زۆر جار پشیلە و مشك و حەشرات لەناو كارتۆنەكە یاری دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە فڕنەكان و دوكانی لەفەكان بەهیچ جۆرێك كارتۆنی مۆز یان كارتۆن بەكار نەهێنن، بەڵكو سەمونەكە سارد بكەنەوە دواتر لەڕێگەی بۆكسی پلاستیكی داخراو بگوێزرێتەوە بەردەوام پاكبكرێتەوە.

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج ڕێنمایی گرنگ کە پێویستە هەرکات ملت ئازاری هەبوو جێبەجێ بکەیت

خێزان

به‌هۆی زۆر دانیشتنمان له‌به‌رده‌م كۆمپیته‌ر زۆرێكمان توشی ئازاری مل ده‌بین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی  چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ین پێویسته‌ ئه‌م رێوشوێنانه‌ بگریته‌ به‌ر:

-بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ یه‌ك شوێندا دامه‌نیشه‌، گه‌ر ناچاریش بویت ئه‌وا ماوه‌ ماوه‌ پشویه‌كی 10 خوله‌كی به‌ خۆت بده‌و جێگه‌كه‌ت بگۆڕه‌.

-جاروبار هه‌ر له‌ جێگه‌ی خۆته‌وه‌ ملت به‌ملاولادا بجوڵێنه‌، یاخود به‌ هێواشی  و به‌ شێوازی بازنه‌ی ملت بجوڵێنه‌.

-گرنگی بده‌ به‌و سه‌رینه‌ی كه‌ له‌ سه‌ری ده‌خه‌ویت و دڵنیابه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌رمونیان بێت و پشووت پێبدات.

-به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی وه‌رزش، به‌تایبه‌تی مه‌له‌و ڕاكردن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت به‌ پته‌وی بمێنێته‌وه‌.

-دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی شتی قورس و گران، چونكه‌ ئه‌وه‌ زیان به‌ بڕبڕه‌ی پشتت ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ملیشه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ هۆکاری جیاواز کە گەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆکاری جیاوازە کە گەر وریانەبیت و بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ و پێویستە زوو ڕێگەی پێبگریت:

 

– خەفەت و قەلەقی و ڕاڕایی

– ژیانکرد لە کەش و هەوای خراپ و تۆزاویی

– بەپیی توێژینەوەیەک جیابونەوە ئەگەری سەکتەی دڵ بەڕێژەی ١٨٪ بەرز دەکاتەوە

– دووگیان و ١٢ هەفتە پاش منداڵبوون ئەگەری سەکتە زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی خۆتبیت

– توڕەیی هۆکارێکی کاریگەرە و تا ٢ کاتژمێر پاش توڕەیەکە ئەگەری سەکتە ٨ جار زیاترە لە کاتی ئاسایی

– سەرمای زۆریش ٧٪ ئەگەری سەکتە زیاد دەکات

– خەوزڕان و نەخەوتن لە شەواندا و بەبونی خەوی تەندرووست ئەگەری سەکتە بۆ ٤٥٪ بەرز دەکاتەوە.

– ئەوانی جگەرە دەکیشن ٣ هێندە زیاتر ئەگەری سەکتەی دڵیان لەسەرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان