ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

سود و زیانەكانی گۆشتی سور كامانەن؟


خەڵك- بەشی هەواڵ

لەگەڵ ناوهێنانی گۆشتی سوردا زۆری خەڵك وادەزانن تەنها زیانی هەیە، بەڵام لەراستییدا ئەگەر بەشێوەیەكی شیاو ئامادەبكرێت سودی زیاترە و یەكێكە لەو خۆراكانەی لە قازانجی تەندروستییدایە.

د. عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی تەندروستی و مامۆستای بەشی پزیشكی لە زانكۆی سلێمانی سودەكانی گۆشتی سوری بۆ ئەمانەی لای خوارەوە پۆلێن كردووە:
1 _دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن، كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی خوێن و یارمەتی زۆر بونی خوێن دەدات و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە كەمخوێنی.
2_سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین(B6و B12) .
3_یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدات بەباشی ئیش بكات.
4_پرۆتینی تێدایە یارمەتی دروست بوونی ماسولكە و ئێسك دەدات.

سەبارەت بە زیانەكانیشی ناوبراو ئاماژەی بە ئەم خاڵانە كردووە:

1_هۆكاری بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵی خوێنە.
2_بەهۆكارێكی مەترسی زیاد بونی نەخۆشیەكانی دڵ دادەنرێت.
3_دەبێتە هۆی زیاد بونی كێشی لەش ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و لە ئەمڕۆشدا قەڵەوی بەهۆكارێكی مەترسی شێرپەنجە دادەنرێت.

لە كۆتاییدا ناوبراو وتویەتی”ئەوكەسانەی كە چەوریان بەرزە یان پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵیان لەگەڵدا یان ئەو كەسانەی كە دكتۆر گۆشتی سووری لێگرتونەتەوە، پێویستە بە وریاوە و ئاگادار بن چونكە ئەو كات زیانەكانی زۆر زیاترن، بەڵام بۆ ئەوانەی كە هیچ كێشەیەكی تەندروستیان نیە هەوڵبدەن بە شێوازێكی گونجاو ئامادەی بكەن و زیاد لە ڕێژەی پێویست بەكاری نەهێنن بۆ ئەوەی زۆرترین سودی لێوەربگرن”.

ریکلام

تەندروستی

چەند خواردن و خواردنەوەیەک کە بیانخۆیت وەک ئەوە وایە جگەرە بکێشیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردن و خواردنەوەیەکە کە بیانخۆیت وەک ئەوە وایە جگەرە بکێشیت  و زیانی هەیە:

 

-خواردنی شەربەتە  دەستکردەکان و کۆلا بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە زیانی بۆ جەستە زۆرە

 

-ئەو خواردنانەی بەتەواوەتی چەوریی تێدا نییە دەرکەوتووە کە بە شەکرجێگای دەگرنەوە و چەوریەکە باشترە

-ماسی خواردنێکی بەسوودە، بەڵام کەوتۆتە سەر ئەوەی کە چی دەخوات و ماسی کوێیە! ئەو ماسیانەی لە حەوزدان زۆربەیان سستمی خۆراکیان زۆر خراپە و ماسیەکانیش بۆ خواردن نابن

-نانی گەنم بەهەمان شێوەی بۆ تەندرووستی باش نییە و باشترە بگۆڕدرێت بۆ نانی جۆ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نهێنیەکی جەستە کە کاریگەری تەواوی لەسەر تەندرووستیت هەیە


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکی جەستەیە کە کاریگەری تەواوی لەسەر تەندرووستیت هەیە و گرنگە ڕەچاوی بکەیت:

 

-توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە گەشبینی لە ژیاندا وادەکات تەندرووستر بیت

 

سستمی خۆراکی باش و تەندرووست کاریگەری لەسەر گوێکان هەیە و وادەکات کە باشتر ببیستیت

 

-ڕێجیمکردن بۆ جەستە بەسوود نییە و باشترە بۆ دابەزاندنی کێش جوڵەو وەرزشت زۆر بێت

 

-کاری زۆر و قەلەقی و کەمخەوی هۆکارە بۆ ئەوەی زووتر پیری لە ڕوخسارت دیاری بدات

 

-ڕێکردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەکی ڕۆژانە وادەکات جەستەت بە تەندرووستی بمێنێتەوە

 

-توێژینەوەیەک ئاماژەی بەوەداوە کە گەر شتێکت لەبیرچویەوە، چاوەکانت بنوقێنیت و بیری لێبکەیتەوە باشتر دێتەوە بیرت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند گیراوەیەک کە چارەسەری کێشە تەندرووستیەکانی قاچت دەکات


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند گیراوەیەکە کە چارەسەری کێشە تەندرووستیەکانی قاچت دەکات:

 

-سارد و گەرم

بۆ چارەسەری هەڵئاوسانی قاچ، ١٠ خولەکێک قاچت بکەرە ئاوی گەرمەوە، دواتر ١٠ خولەک قاچت بکەرە ئاوی ساردەوە و چارەسەری دەکات.

 

-ئاوی لیمۆ بۆ زەردبوونی نینۆکەکانی قاچ

دوو کەوچک ئاوی لیمۆ بکەرە ئاوەوە و ماوەیەک قاچی تێبکە.

 

-سۆدی نان بۆ پێستی وشک

دوو کەوچکی بچوک سۆدەی نان بکەرە ئاوی گەرمەوە و ١٠ خولەکێک قاچی تێبکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان