ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

حەوت وڵات داوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ قەیرانی سوریا دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە ئەمریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و میسر و سعودیە و ئەردەن لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا داوای كاركردنی بەردەوام دەكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتییانە بۆ قەیرانی سوریا، بەپێی بڕیاڕی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
وەزیرانی دەرەوەی ئەو حەوت وڵاتە لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختدەكەن، كە ڕێگەچارەی سەربازی چارەسەر نییە بۆ سوریا و تاكە دەرچە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە چارەسەری سیاسییە، هەروەك هەوڵە دیپلۆماتی و سیاسییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان بە پێویست دەزانن بۆ نەهێشتنی ئەو كارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر گەلی سوریادا دێن.
هەروەك هەر حەوت وڵاتەكە پابەندی خۆیان بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان نیشاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بەپێی بڕیاڕی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

جیهان

بەوێنە..بەهۆی خوراندنی ڕوخساری لەكاتی شۆفێریدا پیاوێك غەرامە كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

پیاوێك لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی چین لەكاتێكدا بەبەردەم كامێرایەكی چاودێری پۆلیسی هاتووچۆ تێپەڕی كردبوو ڕوخساری خوراندبوو، لەبەرانبەردا سزا درا.

“لیو” پیاوێكی چینییە و هەفتەی رابردوو لەكاتێكدا سەرقاڵی شۆفێری بوو لەبەرانبەر كامێرایەكی چاودێری ڕوخساری خوراند، هاوكات بە بیانووی ئەوەی ئەو پیاوە پەیامێكی گەیاندووە، كە دەڵێت یاساكان لەكاتی شۆفێریدا ڕێگەیان بە پەیوەندیكردن داوە، هەر لەبەر ئەوە وێنەكەی گیراوە و سزای دارایشی بۆ ڕەوانە كراوە.

لای خۆشیەوە، ڕۆژنامەی (گڵوباڵ تایمز) بڵاویكردەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ناوی ئەو كەسەیان سڕیوەتەوە و پێیان ڕاگەیاندووە، كامێراكە جوڵەی شۆفێرەكەی وەك ئەوە تۆمار كردووە، كە بە مۆبایل قسە بكات.

بەپێی زانیارییەكان، 170 ملیۆن كامێرای چاودێری لە چین بوونی هەیە و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا400 ملیۆن دوربینی دیكە جێگیر بكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

واشنتن و تاران هەوڵی گفتووگۆ دەدەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمریكا و ئێران لە ڕێگەی چەند نێوەندێكەوە خەریكی گفتووگۆی ناڕاستەوخۆ و نافەڕمین.

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆڕناڵی ئەمریكایی بڵاویكردەوە ” كاربەدەستانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی خەریكی گواستنەوەی پەیامی ئێران و ئەمریكان بۆ یەكدی بە ئامانجی كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان بەتایبەت لە كەنداو”.

بەپێی زانیارییەكان، ئێران مەرجی بۆ دەستكردن بە گفتووگۆ لەگەڵ ئەمریكا ئەوەیە گەمارۆ نەوتییەكانی سەری كەمبكرێنەوە، ئەمەشی لە ڕێگەی كاربەدەستە ئەوروپاییەكانەوە بە ئەمریكا ڕاگەیاندووە.

بەپێی سەرچاوەكان، جۆن وێڵكس باڵوێزی بریتانیا لە عیراق ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە هێنان و بردنی نامە و پەیامەكانی تاران و واشنتن بۆ یەكدی بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ترەمپ بۆ ژاپۆن: تەرازووی بازرگانیمان لاسەنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، تەرازووی بازرگانیمان لەگەڵ ژاپۆن لاسەنگە و داوای دادپەروەری دەكەین .

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی گەشتەكەیدا بۆ ژاپۆن لە شوێنی مانەوەی باڵیۆزی ئەمریكا لە تۆكیۆی پایەختی ئەو وڵاتە، لەگەڵ گەورە وەبەرهێنەرانی ئەمریكا ‌و ژاپۆن كۆبووەوە ‌و لە وتەیەكیشدا داوای لە سەرمایەدارانی ژاپۆن كرد وەبەرهێنان لە ئەمریكا زیاد بكەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتەكەیی ‌و ژاپۆن گرت و ڕایگەیاند، تەرازووی بازرگانی نێوان ئەمریكا‌ و ژاپۆن كێشەی تێدایە‌ و ئێمە بازرگانییەكی زیاتر دادپەروەرانەمان دەوێت.

ترەمپ وتیشی، پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن ‌و تۆكیۆ هیچ كاتێك هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە، بەڵام تەرازووی بازرگانیمان لاسەنگە، بۆیە دەمانەوێت بازرگانییەكی زیاتر دادپەروەرانەمان هەبێت، بۆ ئەمەش گفتوگۆی جددی لەگەڵ لێپرسراوانی ژاپۆن دەكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان