بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە خێرایى با لەسەرخۆ و لە نێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا کە
ئاڕاستەکەی باکووری خۆرئاوا دەبێت.
سەبارەت بە سبەینێ شەممەش ڕایگەیاند کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.ە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى