وتار
کاریگەری ئایدۆلۆژیا لەسەر ناو و ڕێکاری یاسایی بۆ گۆڕینی

توێژەرانی بواری مرۆڤناسی بەردەوام ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کە ناو کاریگەری زۆری هەیە لەسەر خودی مرۆڤ و لەسەر ڕەوشت و ئاکارەکانی. چونکە ناوی مرۆڤ یەکەمین ئامڕاز و ناسێنەری کەسایەتی مرۆڤە و یەکەمین کاری فەرمی لە دوای هاتنە دنیایی منداڵ ناونانی منداڵەکەیە.هەر بۆیە پسپۆڕە دەروونناسییەكان جەخت لەسەر بەهاو سەنگ و قوڕسایی مانا و ناوەڕۆكی ناونانی منداڵ دەكەنەوە، بەو پێیەی لە ئاییندەدا رەنگدانەوەی بەسەر سروشتی كەسایەتی منداڵەكەدا دەبێت، تا ئەوەی رەنگە زۆرجار ئەو رەنگدانەوەیە نەخوازراو بێت و پەرچە كرداری نەرێنیشی لای منداڵ لێبكەوێتەوە، سەپاندنی ناونانی مناڵەکانمان لەکاتی لەدایک بونیاندا،بەبێ ڕەزامەندی خۆیان،بەناوی حیزب،کەسایەتی نەتەوایەتی،نیشتیمانی،صحابەو پەیامبەرەکان،بێگومان بەم ناولێنانە کهسهکه ناکاته مرۆڤێکی ڕاست و دروست و دڵسۆز، بهڵکو به پێچهوانهوه زۆرجار ئاکامی خراپتری دهبێت ،چونکه لهوانهیه کهسێکی نالهبارو تاوانباری لێدهربچێت، ههروهکوو دهبینین سهدان کهس ناوی زۆر پیرۆزی پهیامبهرو پیاوچاکانیان هاڵگرتوه، کهچی مرۆڤی زۆر دڕندهو تاوانباریان لێ دروست بوه.لەلایەکی دیکەشەوە..هەندێک لە ناوەکان دەبنە جێی شەرمەزاری بۆ مناڵەکان بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ ژیانی نوێی ڕۆژانەی ئەم سەردەمەدا،زۆر جارمناڵەکان لەخوێندنگاو شوێنە گشتیەکاندا بەهۆی ناوەکانیانەوە لەبەردەم هاوەڵەکانیاندا دوچاری شەرم و گیروگرفتی زۆر دەبنەوە.! هۆیەکەشی سەپاندنی بیروڕای باوکان ودایکانە،کە هەڵگری ئایدۆلۆژیایەکی ئاینی،سیاسین لەژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا،سەپاندنی ئەم بیروباوەڕە،بەسەر مناڵەکانیاندا.لەکۆتاییدا دەبێتە هۆی لێکەوتنەوەی کۆمەڵێک کێشەی وەک: کۆمەڵایەتی،یاسایی،سیاسی، پاشان سەرئێشەیەکی زۆر وەک گلەیی و
گازندەی مناڵەکان لەلایەک وتێچویناوگۆڕینەکەوسەرئێشەوماندوبونەکەشی لەولاوە بوەستێ.!
ئەم دیاردەیە، كه دایكو باوكو بهگشتیش خێزانهكان بهرپرسیارن لهوهی ناوێكی ناخۆش یان نهشیاو له منداڵهكانیان دهنێن، بۆیه باشتر وایه دایكانو باوكان وریابن وههوڵ بدهن ناوێكی گونجاو لە منداڵهكانیان بنێن بۆئهوهی لهداهاتوودا شهرم لهناوهكانیان نهكهنو ههوڵی گۆڕینی نهدهن. “بمانهوێو نهماوێ ناو كاریگهری تایبهتی خۆی ههیه لهسهر مرۆڤهكان بهتایبهتی له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا، بۆیه وهك دەبینین بەهۆی ناڕازی بونیان لە ناوەکانیان ڕۆژانە ناوگۆڕین لەدادگاکان روو لهزیادبوونه، ههرچهنده رهنگه ههندێك لهگهنجان وهك مۆدێلێك سهیری ئهم حاڵهته بكهن، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا دهتوانم بڵێم لهئایندهدا ئهو گهنجانهی لهزانكۆدان بهشی زۆری ئهوانهی كه لهناوهكهیان نارازین ناویان دهگۆڕن.
هەرچەندە لە ئێستادا لە ناودادگاکاندا بە بڕیارێک ئەو پرۆسەیە وەستاوەو لەدەسەڵاتی دادگاندا نەماوە چۆتە سەر بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی کەسەر بە حکومەتی فیدراڵیە و ئەو پێی هەڵدەستێت،هەواڵ ودەنگ وباسەکەوایە کە لەڕوی ئەمنیەوە خزمەت بە دوژمنان دەکات، بەڵام بریار وایە بەم نزیکانە بۆ گۆڕینی ناو و نازناو بریارەکە بدرێتەوە بەدادگاکان.ئەگەر نیازی ناو گۆڕینت هەبوو ئەوا بەم ڕێکارە یاساییە دەتوانی دەست بکەیت بە مامەڵە کردنی ئەویش :-
بهپێی مادهی [٢١] له یاسای باری شارستانی ژماره [ ٦٥ ] ی ساڵی ١٩٧٢ .. ههموو كهسێك دهتوانێت بۆ یهكجار تهنها ناوی خۆی و نازناوی بگۆرێت بهمهرجی نهپهرێته سهر ناوی دایكوباوك و باپیره .
بۆ ئهم مهبهسته دهبێت ئهم ههنگاوانه ئهنجام بدرێت :
١- ئهگهر ئهو كهسه مناڵ بێت دهبێت ئیزنی فهرمانگهی چاودێری ناكامهكانی بۆ وهر بگیرێت , گهر فهرمانبهر بیت ئیزنی فهرمانگهكهی پێویسته .
٢-كردنهوهی بریكار نامهیهك بۆ ئهو مهبهسته … بهمهرجێ ناوه نوێ كه و لایهنی بهرامبهر دیاری كرابێت كه [ بهریوهبهرایهتی باری شارستانی و رهگهزنامه ] یه .
٣- ئیقامهكردنی دهعواكه له دادگای باری شارستانی [ بهرایی ] .
٤- كڵێشهی دهعواكه : دوو حاڵهت ههیه
ا- گهر ناوهكهی ناشایسته بێت …. پێویستی به شاهید نییه . نمونه [ كهرۆ ]
ب- گهر ناوهكهی شایسته بێت …. پێویستی به شاهید ههیه . نموونه [ كاردۆ]
ئەگەر بتەوێ ناوەکەت بگۆڕیت ئەوا بەم شێوەیە لەڕووی یاساییەوە چاک ئەکرێت، بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونیەوە هەست بەئارامی بکەیت و لە داهاتوودا كاریگەری خراپی لەسەر كەسایەتیت بۆ درووست نەکات.چونکە لەرووی ژینگەی كۆمەڵایەتی و دەوروبەرەكەت بەهۆی ناوەكەتەوە كاردانەوەی جیاجیایان بەرامبەر دەبێت،گومانی تێدا نیە کە كاریگەرییەكی خراپی نەرێنی لە ناوەوەی مرۆڤەکان دروست دەكات”. بۆیە پێویستە میدیاكان ئەو پرسە وەك لایەنێكی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بە تایبەت منداڵان تەماشا بكەن و دایك و باوكان هۆشیار بكەنەوە لەوەی بەشێوەیەك كار بۆ ویستە ئایدۆلۆژیاوسیاسییەكانیان بكەن كە كاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتووی منداڵەكانیان دروست نەكات.Top of Form
وتار
بەڕێوەبەرایەتی – پینەكردنی -شەقامەكان

ئەگەر وەكو شۆفیر، یان سەرنشین، بە شەقامەكانی سلێمانیدا گوزەر بكەین، ئەوسا دەبینی ئەم شارە، شەقامەكانی چ وێرانەیەكە، شارەوانییەكەی چەند كۆڵەوارە، نەك لە قیرتاوكردنی شەقامەكان و دروستكردنی شەقامی نوێدا، بەڵكو توانای پینەكردنی شەقامەكانیشی نەماوە و نییە.
ئەگەر تەنها وەكو شۆفێر بە شەقامی سالم، یان مەلیك مەحموددا گوزەر بكەیت، كە دوو دیارترین و ناسراوترین شەقامی شارەكەن، نەك بەر دەیان چاڵوچۆڵ و كەند دەكەوی، بەڵكو تووشی سەدان دەبیت و ئۆتۆمبیلەكەت بە ساخی نابەیتەوە بۆ ماڵەوە.
ئەم شارە دەڵێی شارەوانی نییە، دەڵێی ساڵانێكە ماڵئاوایی لە خزمەتگوزاریی كردووە،(چونكە هەر بەڕاستی وایە) دەڵێی بەرپرسەكانی تەنها بە هەوادا و بە سواری فڕۆكە هاموشۆ دەكەن، بۆیە ئاگاداری ئەم هەموو چاڵ و كەندە بێڕەحمە نین.
ئەگەر تەنها وەك پیادە بەچەند شەقامێكی ئەم شارەدا گوزەر بكەیت، بۆ نموونە بەردەم باخی گشتی، یان ئوتێل پاڵاسی بەرامبەری، یان شەقامی مامۆستایان، ئەوسا لوتت دەتەقێ بە شۆستەی گەڕ و چاڵوچۆڵی زۆر و
زۆرجاریش لە پشت خشت و بیهارتۆنەكانەوە چڵكاو خۆی مەڵاسداوە و چاوەڕوانی كەسێكە پێی پێدا بنێت بۆ ئەوەی بە جلوبەرگیدا هەڵشاخێت.
ئەرێ هیچ بەرپرسێكی نابەرپرس لەم شەقامانەوە ناڕوات، ئەرێ لانیكەم كەسێ نییە ئەم كەموكوڕییانە ببینێت و بیگەیەنێت پێیان.
سەرەڕای ئەم هەموو چاڵوچۆڵییەی لە شەقامەكاندا هەیە، كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتیش وەكو مڵە هەر ڕۆژەی شەقامێكی دیكە زامدار دەكەن و تا هەنووكە بە دەیان شەقامیان كۆڵەوار كردووە و زۆرجاریش دوای دوو مانگ یان زیاتر ئەوسا (لەزگە-قیر) لەو زامداریانە دەدەن، چونكە لەزگەكەش عادییە، هەر زوو دەبێتە چاڵی نوێ و دەردی شۆفێران ئەوەندەی دیكە گران دەكەن.
ساڵێك زیاترە سەرجەم شەقامەكانی سلێمانی، یان زۆربەیانم خستۆتە ژێر چاودێرییەوە و بزانم چۆن نۆژەن دەكرێنەوە، یان كەی دەست بە نۆژەنكردنەوەیان دەكرێت، بەڵام بە دەگمەن شەقامێك بە نیوەچڵی نۆژەن دەكەنەوە.
مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو بەشێك لە شەقامی مەلیك مەحمود نزیك چوارڕیانی سەرچناریان كڕاندووە بۆ قیركردنی نوێ و نۆژەنكردنەوە، بەڵام تا ئێستا دەستی بۆ نەبراوە و نۆژەن نەكراوەتەوە.
ئاخر شارەوانییەك، پارێزگارێك، حكومەتێك، نەتوانێت بەشێك لە شەقامێك كە چەند سەد مەترێكە دوای دە مانگ نۆژەن بكاتەوە ئیتر چی پێ بوترێت؟
بۆ چارەسەری ئەم كێشانە و ڕزگاربوونی بەپەلە لە سەرجەم ئەو كەموكوڕیی و چاڵوچۆڵانەی لە شەقامەكاندا هەیە، من پێشنیاری دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ دەكەم بۆ شاری سلێمانی، ئەویش (بەڕێوەبەرایەتی پینەكردنی شەقامەكان)ە، تا لانی كەم كە دەرفەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانیان نییە، لە ڕێی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە دەرفەتی پینەكردنی شەقامەكان هەبێت، ئەم شارە بێنازە و بێخاوەنە لانی كەم زامەكانی پینە بكرێن و برینی جەستەی شەقامەكانی كەمێك ساڕێژ ببن.
من دڵنیام (بەڕێوەبەرایەتی پینەكردنی شەقامەكان)، دەبێتە بەڕێوەبەرایەتییەك، كە دەتوانێ هێندەی دە شارەوانی و بیست پارێزگار و هەموو حكومەت خزمەت بەم شارە بكات، كە هەر ڕۆژەی بە بیانوویەكەوە بریندار دەكرێت و هەر ڕۆژەی بەهۆی ململانێی حزبێكەوە پەراوێز دەخرێت.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چارەسەرێكی هەنووكەیی ئەم هەموو (تاسە-زام)یە كە بە جستەی شەقامەكانی سلێمانییەوەیە.
وتار
لای خەڵكی وا باوە كە ئینگلیز خوێنساردن

لای خەڵكی وا باوە كە ئینگلیز خوێنساردن ، یان وەكو دەڵێن كتێب بۆ ئاخیری دەگرنەوە
زۆر جار كە باسی خۆڕاگری و هەڵنەچوون دەكرێ ، خەڵك دەڵین فڵان كەس زۆر خوێنساردە دەڵێی ئینگلیزە، ئینگلیز زۆر سیفەتی دیكەیان هەیە كە بوونەتە مایەی قوڕبەسەری بۆ گەلێك میللەتی ئەم دنیایە و یەكێك لەوانە خوێنساردییەكەیانە . لێرەدا دوو رووداو بۆ ئازیزانم دەگێڕمەوە كە هەردووكیانم حوێندۆتەوە ئینجا تا چەند ڕاستن یان درۆن، ئەوە ئۆباڵەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی گێڕاویەتیەوە وەكو دەڵێن ئەو كەسەی قسەی كوفر بگێڕێتەوە كافر نابێ، هەروەها ئەوەش دەڵێن كەفەڕەنسەیی وەك ئینگلیزان نین و تووڕە و كەللەڕەقن و قیسكە تەنگ و كەم جیكڵدانەن و وەكو ئینگلیز پشوو درێژ نین.
جارێكیان ئینگلیزێك و فەڕەنسەییەك ئۆتۆموبیلیان دەڕانی (لێ دەخوڕی) بە ئاڕاستەی پێچەوانەی یەكتر، لە ڕێگایەكی تەنگەبەردا ڕوو بەڕووی یەكتر بوونەوە كە دەرفەتی تێپەڕینیان نەبوو و دەبوایە یەكێكیان بكشێتەوە تا ئەوی دیكەیان تێپەڕێ، بەڵام شتاقیان نەكشانەوە و بەرانبەر یەك ڕاوەستان .
فەڕەنسەییەكە كتێبێكی دەرهێناو دەستی كرد بە خوێندنەوە.
ئینگلیزەكە ڕووی تێ كرد و گوتی : تكایە ئەگەر تەواوت كرد بیدە بە من با منیش بیخوێنمەوە .
ئەوەی دووەمیان دەڵێ :لە گەرمەی جەنگی دووەمی جیهانیدا، كاتێك كە بەرداشی ئەو جەنگە نزیكەی هەموو ئەوروپای دەهاڕی و هیتلەر باڵادەست بوو و فەڕەنسای داگیر كردبوو و ئاغاو سەرۆكی ئەوروپا هەر خۆی بوو و مۆسۆلینیشی خستبووە بن هەنگڵی خۆی و نازی و فاشی پێكەوە لەگەڵ نیمچە هیتلەرەكانی دیكەی وەك فڕانكۆی ئیسپانیای لەخوێنوەرداو، دەیویست هەموو جیهان داگیر كات ببێتە گەورەی بێ ڕكابەر، بۆمبارانی شارەكانی بەریتانیا بە تایبەتی لەندەنی پایتەخت بەردەوام بوو .
هیتلەر و مۆسۆلینی هەردووكیان لە پاریس بوون، داوای لە چەرچلی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد كە بە نهێنی پێكەوە كۆبنەوە و باس لە كۆتایی پێ هێنانی جەنگ بكەن .
چەرچل داواكەی هیتلەری پەژراند و چوو بۆ پاریس و لە كۆشكی ( ڤۆنتیبنلو) لە سەر حەوزێكی گەورەی جوانی پڕ لە ماسی دانیشتبوون، لە كۆبوونەوەكەدا هیتلەر بە لە خۆبایی بوونەوە بە چەرچلی گوت : ئێوە هەر لە ئێستاوە دۆڕاون وشكستتان هێناوە و وا چاكە خۆتان بدەن بە دەستەوە، چونكە هەر چوار دەورتان گیراوە و هیچ ماوە و دەرفەتێكتان بۆ نەماوەتەوە و وا باشە چەكی خۆبەدەستەوەدان واژۆ بكەیت و لێرەدا هیتلەر كاغەزێكی دەرهێناو گوتی : ها ئەمە واژۆ بكەو خۆ بەدەستەوەدانی خۆتان ڕابگەینە، دەنا خراپترتان بەسەر دێنین .
چەرچل پێكەنی و گوتی : ئیمە نەدۆڕاوین و ناشدۆڕێین، لە ئەنجامدا هەر ئێمە سەردەكەوین .
هیتلەر گوتی : سەركەوتنی چی، ئیمە هیچمان بۆ نەهێشتوونەتەوە و كونە مشكمان لێ كردوون بە قەیسەری .
چەرچل گوتی : كۆتاییەكەی سەیر كە، كتێب بۆ ئاخیری گیراوەتەوە .
باشە مادامەكی تۆ ئەوەندە بە توانای دە ماسییەكم لەم حەوزە بۆ بگرە .
هیتلەر دەمانچەكەی هەڵكێشاو تەقەی لە ماسییەك كرد، بەڵام لێی نەداو بە مۆسۆلینی گوت : ئادەی مۆسۆ بڕۆ ماسییەك بگرە.
مۆسۆلینی خۆی فڕێ دایە ناو حەوزەكەو زۆری هەوڵ دا، بەڵام هیچ ماسییەكی بۆ نەگیرا .
ئینجا هیتلەر بە چەرچلی گوت : دە تۆ ماسییەك بگرە .
چەرچل دەستی دایە كەوچكی چای نێو پیاڵەكەی و لە قەراغی حەوزەكە لەسەر چینچكان دانیشت و بە كەوچكەكە دەستی كرد بە ئاو دەردان لە حەوزەكە.
هیتلەربە سەرسوڕمانەوە گوتی : ئەوە چی دەكەی ؟
چەرچل گوتی : ئەی نابینی؟ ئیمە پەلەمان نییە، بەم كەوچكە ئاوەكە دەردەدەم هەتا بە تەواوەتی حەوزەكە وشك دەكەم و ئەوسا هەموو ماسییەكان دەگرم .
وتار
نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم ئەگەرێكی كراوەدا

سەردانی ئەم دواییەی (نێچیرڤان بارزانی)، بۆ بەغدا كتو پڕ نەبوو، بڕیار بوو پێشووتر سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردبایە، بەڵام (دوو) رووداو هاتنە پێشەوە، دەبوو (نێچیرڤان بارزانی) هاوكێشەكەی راست بكردبایەتەوە، لەسەر چاوەیەكی باڵای پارتییەوە زانیومە كە (نێچیرڤان بارزانی)، هەوڵی یەكەمی: بەلارێدابردنی بودجەی گشتی عێراقی راستكردەوە، كە هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی لەبەغداوە ئاستەنگ لەبەردەم پرۆژە بودجەی عێراق دروست بكرێت ئەویش لێدان بوو لە پشكی كوردستان و سەپاندنی چوار مەرج بوو، زانیاری تەواو هەبوو كە فشار لەسەر (عادل عەبدول مەهدی)سەرۆك وەزیرانی عێراق هەبوو، لەبارەی پرسی بودجەوە، هەڵبەتە لەم هەوڵەدا گومان لە (حەیدەر عەبادی) هەبوو كە ئێستا بوەتە سەرمەشقی ئەو ئاراستەی عێراق بگەرێنێتەوە بۆ هەشتاكانی سەدەی رابردوو و سەرپەرشتی رەوتێك دەكات تەواو پێچەوانەی ئەو رەوتەیە كە (عادل عەبدول مەهدی) رۆڵی تێدا دەبینێت و دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوێك، هەوڵی دووەم: ئاراستەیەك هەبوو بۆ ئەوەی پرسی (رێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق) بۆ كەركووك دوابخرێت، و ئەو هەماهەنگییەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبوو لەسەر پرسی گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك بەئاراستەیەكی دیكە بڕوات، ئەمەش لەسەردانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ بەغدا چارەسەر كرا. هەڵبەتە دوای سەردانەكە رێككەوتنێك لەنێوان هەولێر و بەغدا كرا بۆ ئەوەی دوو لێژنە دروست بكرێت، (لێژنەیەك بۆ هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق و لێژنەیەكی دیكە بۆ پرسی بودجە كە د.فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق) سەرپەرشتی دەكات، ئەگەرێكی بەهێز هەبوو كە (نێچیرڤان بارزانی) ئەو سەردانەی نەكردبایە هەردوو پرسەكە بەلارێدا ببرابایە.
بۆ داهاتووش (نێچیرڤان بارزانی) وەك سەرۆكی هەرێم، هەموو ئەگەرێك لەبەردەمی كراوە دەبێت كە دەبێت بە هاوبەشی لەگەڵ (عادل عەبدول مەهدی)، رێگا لەو هەوڵانە بگرن كە دەیانەوێت عێراق و كوردستان بگەرێنێتەوە بۆ 16ی ئۆكۆتبەر، رەنگ بێت هیچ حزبێك بەقەد پارتی دەستی بە سیاسەتی ژێر بەژێر لەگەڵ بەغدا نەسوتابێت، بەتایبەت دوای پێشنیاری بڕینی بەشە بودجەی كوردستان و خستنەوەی دامەزراوەكانی كوردستان بۆ ژێر دەستی بەغدا لەلایەن هەندێك سەركردەی حزبییەوە، بۆیە پارتی زیاتر لە جاران دەیەوێت چاوی لەسەر بەغدا نەبرێت.
رەنگ بێت لەنێوان هەولێر و بەغدا (كۆمیتەیەك یان لەشێوەی فۆرمێكی دیكە) دروست بكرێت كە ئەم كۆمیتەیە سەرپەرشتی كاری ئیداری و دارایی و سەربازی بكات، رەنگ بێت سەرۆكی كۆمیتەكە كاك (نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدول مەهدی) بن، كە بەهێزترین ئەگەرە و رەنگە لە داهاتوودا و لەدوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، (عادل عەبدول مەهدی) سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەو بارەوە رێككەوتن بكرێت، هەرچەندە ئێستا لەسەر پرسی كەركووك و بودجە لێگەیشتنی باش هەیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا پێشمەرگە و سوپای عێراق ئیدارەیەكی مەدەنی بۆ كەركووك دیاری دەكەن، بەڵام ئەمەگرنگە لە سێكتەرەكانی دیكەش رەنگ بداتەوە، كاری (نێچیرڤان بارزانی) لەبەغدا ماوە، رەنگ بێت خواستی (مەهدی) ئەوە بێت لەم قۆناغەدا هەرێمی كوردستان پشتیوانی بێت، چونكە نایەوێت لە هەرێمی كوردستانەوە دژایەتی بكرێت، خۆشی باش لەوە گەیشتووە كە پشتیوانی كوردستان و پارتی وەك حزبی دووەمی جەماوەری لە عێراق بۆ ئەو زۆر گرنگ دەبێت، كاتی خۆی چونكە (عەبادی و مالیكی و ئیبراهیم جەعفەر) كەوتنە دژبەری كوردستانەوە، نەیان توانی حوكمرانیەكی باش بكەن.
رەنگ بێت بەشێكی دیكەی نزیك بوونەوەی بەغدا لە كوردستان، پەیوەندی بەهاوكێشە نێودەوڵەتییەكەوە بێت كە دەیانەوێت جارێكی دیكە سیاسەتێكی تازە بۆ عێراق دابرێژنەوە كە دووربێت لە هەڵەكانی رابردوو، بەتایبەت (وشكردنی سەرچاوەكانی ئێران لە عێراق و هاتنەوەی سوپای ئەمەریكا بۆ عێراق و دوورخستنەوەی میلیشیا و حەشد لە سنوورەكانی عێراق و دووبارە هاتنەوەی كوردستان بۆ هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق) كە سەرجەمیان ئەوە دەخوازێت سەركردایەتییەكی تازە لە عێراقدا رۆڵی خۆی ببینێت، بۆیە سەرجەم ئەو سەركردانەی ئێستای كوردستان و عێراق لە حكوومەتی داهاتووی عێراق رۆڵی دەبیینن، دەبێت سەرجەم ئەگەرەكانیان لەبەردەم كراوە بێت كە جارێكی دیكە رەوتێك لە عێراق ئەم پێكەوەیییە لەناو نەبات، چونكە ئەوەی ئێستا باجی داوە لە سیاسەتی رابردووی عێراق بەرانبەر بە كوردستان، خەڵكی كوردستان بووە، بۆیەگرنگە هەردوولا بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ و دیالۆگی نیشتیمانی بەرێوە بچێت.
-
خۆشەویستی
٧ جۆر لە خیانەتی هاوسەرگیری کە زۆرێکمان هەر حسابیشی بۆناکەین
-
ئابوری
بانكی رافیدەین راگەیەندراوێكی نوێی لەسەر پێدانی پێشینە بڵاوكردەوە
-
جیهان
سعودیە ڕۆژمێری جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردەوە
-
کوردستان
بەڤیدیۆ؛ كادرێكى یەكێتی یوسفی كردە كوڕی خۆی
-
کوردستان
یەكشەممەی داهاتوو موچەی سێ شوێن دابەش دەكرێت
-
ئابوری
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە
-
جیهان
سعودیە و میسر یەكەم ڕۆژی جەژنیان دیاریكرد
-
عێراق
رەغدی كچی سەدام سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی كردووە
عزەت دوری جێگری سەرۆكى رژێمی پێشووی عیراق لە تونس كۆچی دوایی كرد