ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن بە قۆخی وشككراو بە ماوەیەکی زۆر خێرا ورگت لادەبەیت!

خێزان

كۆمه‌ڵێك گیراوه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه‌ بۆ لابردنی چه‌وری جه‌سته‌، به‌ڵام ئه‌م گیراوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كاریگه‌ره‌ زۆر خێراشه‌ بۆ لابردنی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بووی گه‌ده‌.

گیراوه‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پشت به‌ قۆخی وشككراوه‌ ده‌به‌ستێت به‌ڵام پێویسته‌ شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌شی بزانیت، بۆ ئه‌و كاره‌ش 100 گرام له‌ قۆخی وشككراو بكه‌ره‌ ده‌فرێكه‌و لیترێك ئاوی به‌سه‌ردا بكه‌، پاشان بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌و بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك لێی بگه‌رێ، پاش ئه‌وه‌ بیكه‌ره‌ (عه‌ساره‌وه‌) تا گیراوه‌یه‌كی لێ دروستده‌بێت.

دواتر به‌یانیان به‌ر له‌ نانی به‌یانی كوپێك له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆره‌وه‌، دواتر له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یدا هه‌ست به‌ نه‌مانی چه‌وری گه‌ده‌ت ده‌كه‌یت.

تەندروستی

7 نیشانەی مەترسیداری گیرانی لولەی خوێنبەر کە نابێت پشتگوێی بخەیت

خێزان

لولەی خوێنبەر ئەو بۆریە(لوولە) خوێنەیە، کە خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەش، بەڵام لەگەڵ چونە تەمەن ئەگەری گیرانی لولەکە هەیە و پێویستە پێشوەخت ئاگاداری بیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە نیشانەکانە:

 

-بونی ئازار لە سەر سنگت کە هۆکاریشە بۆ سەکتە

– بونی ئازار لە بەشی خوارەوەی جەستە

– بونی ئازار لە ڕان و قاچ و ئەژنۆ و کەمەر بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان

-سەرگێژخواردن

-نەمانی توانای بینین بەشێوەیەکی کاتی لە یەکێک لە چاوەکانت

-تەزینی دەست و قاچەکان

-توندی و نائاسایی هەناسەدان

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کارێکی باش دەکەیت گەر جاروبار سنگت بە سەهۆڵ بشێلیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان
كشان و شۆربونه‌وه‌ی سنگ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌ خانماندا، بۆ دروستنه‌بونی ئه‌و كاره‌ش چه‌ند رێگاچاره‌یه‌كی سروشتی هه‌یه‌ كه‌ خانمان ده‌توانن به‌كاری بهێنن و شێلان به‌ سه‌هۆڵیش یه‌كێكه‌ له‌ باشترین رێگاكان.

چه‌ند پارچه‌ سه‌هۆڵێكی بچوك بهێنه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك سنگتی پێ بشێله‌، به‌ڵام با له‌ خوله‌كێك زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سڕی نه‌كات، دواتر ده‌توانیت وشكی بكه‌یته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ ستیانه‌كه‌ت له‌به‌ربكه‌یته‌وه‌.

شێلانی شنگ به‌ سه‌هۆڵ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێستی سنگت بچێته‌وه‌ یه‌ك و دیمه‌نێكی باشترت پێببه‌خشێت و ده‌شتوانیت رۆژانه‌ یاخود هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌یته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ هەڵە کە زۆربەمان لە کاتی کڕینی پێڵاوی هاوینەدا ئەنجامی دەدەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەیە کە زۆربەمان لە کاتی کڕینی پێڵاوی هاوینەدا ئەنجامی دەدەین:

 

-پێڵاوی زۆر تەسك

-ئەو پێڵاوانەی ناوەكەی زۆر تەسكن دەبنە هۆی هەڵئاوسانی قاچ و بریناربونی پەنجەی قاچ و پاژنەی پێ‌ و هتد..هەروەها شێوەیەكی ناشرین بە شێوەی قاچت دەدات.

 

-پێڵاوی پاژنە ڕێک

-ئەو پێڵاوانەی پاژنەكەیان زۆر ڕێكەو هیچ چەمانەوەیەكی تێدا نیە ئەوە وادەكات لەگەڵ چەمانەوەی قاچدا نەگونجێت و ئازار بە قاچت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی نا ئاسودەیی.

 

-نەعل و پاپوج

-بۆ نەعل و پاپوج نابێت بنەكەی زۆر لە قاچ درێژتربێت بەتایبەت ئەو نەعلانەی یەك پەنجەین چونكە ئەوە دەبێتە هۆی بێزاری و خلیسكانی قاچ لەناوی دا. هەروەها نابێت لە قاچیش كورتتر بێت.

 

 

-پێڵاوی پاژنە بەرز

-پێڵاوی زۆر پاژنە بەرز كە وابكات تەنها لەسەر نوكی پێ‌ برۆیت ئەوە ئازار بە پشت دەگەیەنێت و رۆشتنێكی نا ڕێكت دەبێت.

 

-سایزی پێڵاو

 

-پێڵاوی زۆر گەورتر لە ڕەقەمی قاچی خۆت لە پێ مەكە.

 

 

-جۆری پێڵاوەکە

-هەوڵ بدە ئەو پێڵاوانە بكریت كە لە چەرمی سروشتی دروست كراون نەك مادەی خراپ. كە لە وەرزی هاویندا زیان بە قاچت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان