كشتوكاڵی عێراق بڕیاری پێدانی پارە بە جوتیاران دەدات



وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پلانی جدیمان هەیە بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵ بۆ چەندین بەرهەمی دانەوێڵە و دەشڵێت: قەرز دەدەنە جوتیاران بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانیان.

محەمەد عەبدولڕەزا خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، پلانی جدیمان هەیە بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵ بۆ چەندین بەرهەمی دانەوێڵە، کە چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆنم زەوییان بۆ کشتوکاڵ و بێستانەکان تەرخان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەو زەویانەدا ملیۆنێک و ٦٦٠ هەزار دۆنمیان زەوی ئامادەیە و سێ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دۆنمیشیان زەوی وشکبوون و دەیانەوێت دووبارە بیان ژیەننەوە.

ئاشكراشی كردووە، لەچوارچێوەی ئەو پلانانەدا لەرێگای بانکی ناوەندییەوە قەرز دەدەنە جوتیاران بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانیان، بە جۆرێک لەکاتی وەرگرتنەوەی قەرزەکەدا دۆخی جوتیار و قازانجکردنی جوتیارەکە لەبەرچاو بگیرێت و بە تەواوی لە بەرژەوەندی جوتیاراندا بێت.

عێراق و هەسەدە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكدەهێنن
پێت عێراق و هەسەدە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكدەهێنن
شارەوانی: هەڵمەتی سەوزكردنی شار بەردەوامە
دوات شارەوانی: هەڵمەتی سەوزكردنی شار بەردەوامە
پەیوەنیدر