ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

پەرەژاڵ فەرەج، كۆلێكشنێكی نوێی بۆ نەورۆزو بەهاری ئەمساڵ ئامادەكردووە

خێزان

خانمە دیزاینەر پەرەژاڵ فەرەج، سەرقاڵی دیزاینی كۆلێكشنێكی نوێیە لەجلوبەرگی خانمان، بۆ نەورۆزو وەرزی بەهاری ئەمساڵ.

لەو بارەیەوە پەرەژاڵ فەرەج بە بەشی (خێزان) لە(ماڵپەڕی خەڵك)ی ڕاگەیاند “كۆلێكشنە نوێیەكەی جلوبەرگی مۆدەیەو بۆ وەرزی بەهارو نەورۆزی ئەمساڵ گونجاوە”.

سەبارەت بەڕەوانەكردنی بەرهەم و دیزاینەكانیشی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پەرەژاڵ ئاشكرایكرد، لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەت بەنمایشی جلوبەرگ، گرێبەستی كردووە و بەرهەمەكانی لە (پاریس ، نیویۆرك، سەنگافورە و دوبەی) نمایش دەكات.

وتیشی: لۆگۆی(pazha couture)، كە كروتكراوەی ناوی خۆیەتی لەسەر بەرهەمەكانی جێگیركراوە.

لەبارەی كاریگەری كارەكەی لەسەر ژیانی تایبەتی و ژیانی خێزانی، پەرەژاڵ، ئاسودەبوونی خۆی بەكارەكەی دووپاتكردەوە و وتی هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر ژیانی تایبەتی و ژیانی خێزانی نەبووە.

لەوەڵامی پرسیارێكیشماندا سەبارەت بەوەی كە دەرچوی كۆلیژی یاساو ڕامیارییە و چۆن ئەم كارەی هەڵبژارد، كە زۆر دوورە لەپسپۆڕی و بڕوانامەكەیەوە؟ ناوبراو وتی: ڕاستە من دەرچووی كۆلیژی یاساو ڕامیاریم، زۆرم حەز لەپسپۆڕییەكەم هەیە، بەڵام نەمكردۆتە پیشەی سەرەكی خۆم، مەرجیش نیە ئەوەی خوێندومە ببێتە پیشەم، من حەزم لەكاری دیزاین بووە، هەربۆیە كاری دیزاینكردنیشم هەڵبژارد، جا ئیتر دیزاینی جلوبەرگ بێت یان دیزاین و دیكۆراتی بینا، چونكە هەر لەمنداڵییەوە خولیای وێنەكێشان و دیزاینم هەبووە و لەمێژە خۆم دیزاینی جلوبەرگەكەی خۆمم كردووە، هەروەها هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیشم هاندەری سەرەكیم بوون بۆ ئەوەی لەم بوارەدا هەمووتواناكانی خۆم بخەمە گەڕو خۆمی تیادا بدۆزمەوە.

پەرەژاڵ فەرەج یەكێكە لەخانمە دیزاینەرەكان و لەماوەی ڕابردووشدا یەكێك بوو لەبەشداربووە سەركەوتووەكانی پێشبڕكێی دیزاینی جلوبەرگ، ئەم خانمە توانیویەتی لەماوەیەكی زۆر كەمی كاركردنیدا، ئەزموون و پێگەیەكی باش بۆ خۆی و كارەكەی دروست بكات، هەروەك لەڕێگەی دروستكردنی كارگەیەكیشەوە، دەرفەتی كاركردنی بۆ چەند گەنجێك ڕەخساندووە و هانیان دەدات پەرە بە بەهرە و تواناكانی خۆیان بدەن.

نمونەی هەندێك لەدیزاینەكانی پێشووتری پەرەژاڵ

هەواڵەکان

گەنجێک بەفرگرێک فڕێدەداتە خوارەوە، بە دەست پێی دەهێننەوە سەرەوە و ٤٥ هەزار یۆرۆ غرامەی دەکەن

خێزان

گەنجێک لە ئیسپانیا  بەفرگرێکی کۆن لە ڕێگایەکی گشتییەوە فڕێدەداتە خوارەوە و گاڵتەش بە سستمی بەکارهێنانەوە (ڕیسایکلین) دەکات لە وڵاتەکەیاندا.

ئەو گەنجە پاش ئەوەی تۆماری ڤیدیۆیی کارەکەیان لە سۆشیالمیدیا بڵاودەکاتەوە، دەنگدانەوەی زۆری دەبێت، هەر بۆیە پۆلیسی ئیسپانیا خۆی و هاوڕێکەی دەستگیر دەکات.

دواتر لە تۆمارێکی دیکەدا کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە، ئەو دوو گەنجە ناچارکراون کە بە دەست بەفرگرەکە بهێنەوە سەرەوە و بەشێوازی درووست فڕێی بدەن، جگە لەوەش لەسەر کارەکەیان بڕی ٤٥ هەزار یۆرۆ سزا دراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەمەل سەعید کوردە هۆنراوەیەکی کۆنی کەژاڵ ئەحمەد دەکاتەوە بە گۆرانی

خێزان

بڕیارە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە هۆنراوەیەکی کۆنی کەژاڵ ئەحمەد بکاتەوە بە گۆرانی.

کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر ڕایگەیاندووە”لە ساڵی ٢٠٠١ هۆنراوەی (لاوۆ)  م نووسی بۆ هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، بەڵام دواتر نەتوانرا بکرێت بە کلیپ و کەسانی دیکە وتیانەوە.

کەژاڵ ئەحمەد وتوشیەتی” لە ئێستادا پلانی ئەوەمان هەیە کارەکە تەواو بکەین و هۆنراوەکە بە دەنگی خاتوو ئەمەل بکرێتە گۆرانی و ئاوازەکەش مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی دایناوە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان