ڕاپۆرت و شیکاری
هەشت بۆندی گەورە لە زستاندا ئیمزاکران و هاوین پەیوەندی بە یانە نوێیەکانیانەوە دەکەن

خەڵک سپۆرت
گواستنەوەی یاریزانان لە میریکاتۆی زستانەی ٢٠١٨‌دا پەلەکردن و لەهەمان کاتدا دواکەوتنی پێوە دیاربوو، هۆکارەکەش ئەوەیە کە نرخی یاریزانان زیاد لەڕادەی ئاسایی بەرزبۆتەوە و یانەکان لە کاتی دیاریکراودا نەیانتوانیوە بەفەرمی کۆتای‌یان پێبهێنن.
ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هەشت گواستنەوەی گەورە و هەژێنەر لە ئێستادا لەلایەن یانەی کڕیار و فرۆشیارەکانەوە یەکلایی کراونەتەوە، هەندێکیان بەفەرمی ئاشکرا کراوە و هەندێکیشیان لە لێواری ئاشکراکردندان، بەوپێیەی وادەی گواستنەوەکانی زستانە کۆتای‌یان هاتووە کەواتە بە دڵنیاییەوە کە هاوینی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێن، ئەو بۆندانەش بریتین لە:
- بنجامین پاڤارد: یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەفەرمی بۆندی یاریزانە فەرەنسیەکەی ئیمزا کردووە و بەپێی ڕونکردنەوەی یانە باڤارییەکە، یاریزانەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ٣٠/٦/٢٠١٩ پەیوەندیان پێوە دەکات.
- جەیسۆن: لە یانەی لیڤانتی یەوە پەیوەندی بە یانەی ڤالێنسیاوە دەکات و لەڕووی تەکنیکیەوە یاریزانێکی هەمەچەشنە و سودی گەورەی دەبێت.
- موناس دەبور: یانەی سڤیلیە گواستنەوەی ئەم یاریزانەی لە یانەی لاپزیگەوە کۆتایی پێهێناوە، هاوینی ٢٠١٩ دەبێتە فەرمی.
- مانۆ ڤالیخۆ: نزیکە یانەی ڤالێنسیا بەبڕی شەش ملیۆن یورۆ لە یانەی قادشەوە گواستنەوەی پێ‌بکات، بەهرەمەندێکی بەتوانایە و چاوەروانی داهاتویەکی پرشنگداری لێدەکرێت.
- ئارۆن ڕامسی: هاوینی ٢٠١٩ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کۆتایی دێت و لەئێستاوە یانەی یوڤانتۆس گرێنتی ئەوەیان پێداوە کە بێبەرامبەر و بە مەرجی یاریکردن پەیوەندیان پێوە دەکات.
- جۆرجی ساینز: یانەی ڤالێنسیا بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ ئیمزاکردنی ئەم بۆندە لەیانەی تینیریفیەوە، بە گرێنتی گواستنەوەکەی لە هاوینی ٢٠١٩ کۆتایی دێت.
- فرانکی دی یۆنگ: گواستنەوەی گەوهەرە هۆڵەندیەکە لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی ئاشکرا کراوە و هاوینی ٢٠١٩ پەیوەندی بە زەبەلاحەکەی ئیسپانیاوە دەکات.
- ئیدێر میلیتاو: گواستنەوەی بەرگریکارە بەرازیلیەکەلە یانەی پۆرتۆوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر کەمی ماوە بگاتە ئەنجامی کۆتایی، سەرچاوەکان جەخت دەکەنەوە، تەنها وردەکاریەکانی بۆندەکەی ماوە و هاوینی ٢٠١٩ بەفەرمی پەیوەندی بە زەبەلاحەکەی ئیسپانیاوە دەکات.
ڕاپۆرت و شیکاری
چیرۆکی (کارلۆس کایزەر) ئەو یاریزانە فێڵبازەی (٢٤) ساڵی بەبێ گۆڵ و ئەسیست تێپەڕاند !

نوسینی: عیماد نوح
کارلۆس هینریکی “کایزەر” یاریزانێکی بەڕازیلی بووە، هەر لە منداڵیەوە کەسێکی زیرەک و فێڵباز بووە و لە ژیانی وەرزشییدا یاری بۆ ١٠ یانە کردووە، پەیوەندی بە هەندێک یانەوە کردووە تەنانەت یارییشی بۆ نەکردووە و بەهەر شێویەک بێت ماڵئاوایی لێکردون، بەپێی زانیارییەکانی ویکپیدیا ئەم یاریزانە نە یاری کردووە نە گۆڵ، بەڵام لە چەند ماڵپەڕێکی گەورەی ئینگلیزی ئاماژە بەوە کراوە کە تەنها بەشداری ٣٠ یاری کردووە و بەگشتی چیرۆکی ئەم یاریزانە جیاوازە…
کارلۆس کە دەبینێت وڵاتی بەڕازیل لەبواری تۆپی پێ و هونەری یاریکردندا هێندە دەوڵەمەندە، بڕیار دەدات حەزەکانی لە خەونێکی بەتاڵەوە بکاتە ڕاستی و وەک هەموو گەنجێک ببێت بە یاریزانێکی پرۆفیشناڵ و ناودار.
سەرەتا نازانێت بە چ شێوەیەک خۆی بکات بە یاریزان و بناسرێ بۆیە یەکەمین پلانی خەڵەتێنەر دەست پێدەکات، بۆ ئەم مەبەستە دەچێتە شاری ڕیۆ دی جانێرۆ و بەبێ ئەوەی لە یاریکردن بزانێت ستایشی خۆی دەکات و دەڵێت: یاریزانێکی باشم و دەتوانم مێژووی بەڕازیل بگۆرم.
سەرەتا خۆی دەکات بە هاوڕێی دوو ئەستێرەی ناودار
وەک سەرەتایەک دەیەوێت ڕەگی خۆی لەنێو یانەکان دابکوتێت و خۆی دەکات بە هاوڕێی نزیکی بیبیتۆ و رۆماریۆ، پەیوەندیە تایبەتیەکانی لەگەڵ ئەم دوو ئەستێرە ناودارە بەهێز دەکات و هەر لەڕێگەی ئەمانەوە پەیوەندی بە یانەی بوتافوگۆی بەرازیلیەوە دەکات، لە ڕۆژی ناساندنیدا و لەبەردەم هاندەراندا کاتێک دەچێتە نێو لاکێشەی سەوز پێویستە یاریی بە تۆپ بکات، بەڵام بەوپێیەی ئەزمونێکی وەهای نییە تەنها ڕادەکات و تەواوی کاتی ناساندنەکەی بەو فێڵە تەواو دەکات.
لە یەکەمین راهێنانیشدا دا بەئەنقەست خۆی بەردەداتەوە و دوو مانگ بە بیانوی پێکان دووردەکەوێتەوە، لەڕاستیدا هیچ پێکانێکی نییە، بەڵکو بە پارە ئەو پزیشکەی تایبەت بوو بە پشکنینەکان ڕێکەوتنی لەگەڵدا دەکات و داوای لێدەکات هەموو کات گوێڕایەڵی بێت و ئەوە بڵێت و بنوسێت کە بۆی دیاری دەکات، بەهۆی نەبوونی سوود لە بوتافوگۆ ئەم یاریزانە تەڵەکەبازە دەردەکرێت و پاشان پەیوەندی بە یانەی فلامینگۆوە دەکات، لە فلامینگۆدا هەر بە فێڵی پێکان بەشداری هیچ چالاکیەک ناکات و لەو یانەیەش دەردەکرێت.
کارلۆس هەموو ژیانی وەرزشی بەم فێلانە بەسەر دەبات، پەیوەندی بەهێز دەکرد لەگەڵ یاریزانەکان تاوەکو بەرگری لێبکەن بۆ ئەم مەبەستەش ئاهەنگی سازدەکرد و یاریزان و کارگێڕێ یانەکانی بانگێشت دەکرد، لە ئاهەنگەکاندا کچانی بە کرێ دەگرت و لەبەردەم یاریزانان نمایشی پێدەکردن تا تاوەکو دواتر بەرگری لێبکەن و بیپارێزن.
سێ ساڵ لە یەک یانە دەمێنێتەوە و هیچیش ناکات !
یەکێک لە سەیرو سەمەرەکانی ژیانی ئەم کەسایەتیە ئەوەیە کە سێ ساڵ لە یانەی پویبێلا دەمێنێتەوە و موچە وەردەگرێت و لە تەنها یەک یاریشدا بەشداری ناکات، بەڵام لە سێهەمین ساڵدا دەردەکرێ و وا هەست دەکات کە ئیدی کەس بە هانایەوە نایەت بۆیە پلانی دووەم دەست پێدەکات.
کارزەر دووبارە لەگەڵ بوتافوگۆ بۆند واژوو دەکاتەوە و هەڵدەستێ مۆبایلێک دەهێنێ کە لەو کاتەدا شتێکی ناوازەیە و لە رێگەی ئەم مۆبایلەوە بەشداری یاریەکان ناکات، هەرکاتێک یاری هەبێت بە فێڵی تەلەفۆنکردن خۆی دەدزێتەوە دەڵێت: نایەم کارم هەیە (هەندێک پێیان وایە ئەوەی پێیبووە مۆبایل نەبووە و بەڵکو تەنها دەستەی هونەری و کارگێڕی یانەی پێخەڵەتاندووە).
لەگەڵ یانەکان ئەم بیرۆکەیە زۆر ناخایەنێت و نزیکە ڕیسوا ببێت، بۆیە لەڕێگەی ناسینی کەسایەتیە وەرزشیە ناودارەکانی بەرازیل داوا دەکات یانەیەکی نوێی بۆ بدۆزنەوە، بەم شێوەیەش لەگەڵ یانەی یانەی فلامینگۆ بۆند واژوو دەکات، لە یەکەمین رۆژی راهێناندا راهێنان دەکات بەبێ تۆپ گوایە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە پاش رۆژێک لەم ڕاهێنانە ئەمجارە ڕاهێنان بە تۆپ دەکات، لەوێشدا فێڵێکیان دروست کردبوو لەگەڵ پزیشکەکەیدا و ئەمجارە دەڵێن پێکانەکەی ساڵێک دەخایەنێت، هۆکاری پێکانەکەشی ئەوەیە کە دەچێتە بەردەم گۆڵپارێزی یانە و خۆی بەردەداتەوە و دەست بەگریان دەکات و دەست لەسەر دەمارەکانی دادەنێ و هاوار دەکات: دووچاری پێکان بووم، دووچاری پێکانی قورس بووم.
یاریزانان و دەستەی ڕاهێنان و کارمەندانی یانە کە دەبینن هێندە پەرێشانە ڕاستەوخۆ دەیبەن بۆ لای پزیشک (ئەو پزیشکەی لەگەڵیدا ڕێککەوتووە) و پزیشکیش داوا دەکات بۆ ساڵێک حەوانەوەی پێبدرێت، لێرەدا پێویستە ئەوە بزانین کە ئەوکات لە بەرازیل ئامێری پێشکەوتوی هاوشێوەی سەردەمی ئێستا بونی نەبوو تا پشکنینی پزیشکی وردی بۆ بکەن، بۆیە بەردەوام فێڵ و تەڵەکەکانی سەر دەگرن و زۆرینەی کاتەکانی ژیانی بەوشێوەیە بەسەر دەبات.
ڕاهێنەر دەخەڵەتێنێت و دەڵێت: تۆ باوکمی !
لە یاریەکدا ئەوکات لە یانەی بانگۆ دەبێت بانگێشتی یارییەکان دەکرێ و ناوی لە لیستی یاریزانە بەشدارەکاندا دەبێت، کارلۆس لە ڕووبەڕوبونەوەکەدا یەدەگە و لە خولەکەکانی کۆتاییدا ڕاهێنەر داوای ئامادەبونی لێدەکات و کاتێک دەچێت مەشقەکانی خۆگەرم کردنەوە دەکات دەبینێت هاندەران وتەی ناشرین ئاڕاستەی راهێنەر دەکەن و هاوار دەکەن: پارە پەرست نازانێت بۆند بکات.
کارلۆس نایەوێت یاریی بکات و دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت لەبەردەم هەزاران هاندەردا فێڵ و تەڵەکەکانی ئاشکرا نەبێت، بۆیە دەچێتە پشت سیمی یاریگا و لەگەڵ هاندەرێکدا دەستەو یەخە شەڕ دروست دەکات و ناوبژیوان ناچار دەبێت کاردی سوری پێبدات.
پاش یارییەکە ڕاهێنەر پێی دەڵێت: بۆ وات کرد؟ کارلۆسیش لێزانانە دەڵێت: خودا باوکمی لێسەندم ئەوەتا باوکێکی تری پێداوم، لەبەر خاتری تۆ خۆڕاگریم لەدەستدا و نەمتوانی بێدەنگ بم لە کاتێکدا وتەی ناشرین ئاڕاستەی باوکم دەکەن، لێرەشدا بە زۆرزانی خۆی ڕاهێنەر فریو دەدات و کارێک دەکات هەمان ئەو ڕاهێنەرە بەپەرۆشەوە بۆندەکەی بۆ نوێ بکاتەوە.
کارلۆس کایزەر گەورەترین فێڵبازە لە مێژووی تۆپی پێدا، بۆندی گەورەی لەگەڵ (١٠) یانەی وڵاتی بەرازیل واژۆ کردووە و ملیۆنان دۆلاری قازانج کردووە بەبێ ئەوەی لێدانێک ئاڕاستەی گۆڵ بکات و بگرە لە یاریی کردندا هاوشێوەی کەسێکی زۆر ئاسایی نەیتوانیوە لە مەشقەکانیشدا گۆڵ تۆمار بکات، لە کاتێکدا ڕۆژنامەوانان و ڕاهێنەرانی ئەو سەردەمەی بەوە خەڵەتاندووە کە هیچی لە ڕۆماریۆ کەمتر نییە.
لەبواری وەرزشدا چەندین وەرزشوانی ساختەچی هاوشێوەی کایزەر لە نمونەی زاریلی، بوغدوغ، علی زیای بونیان هەبووە، بەڵام هیچیان هیندەی ئەم یاریزانە بەرازیلیە نەیانتوانیوە یانە گەورەکان و کارگێڕی و ڕاهێنەران فریو بدەن.
ڕاپۆرت و شیکاری
پێنج جیاوازی نێوان کۆتا کلاسیکۆ و کلاسیکۆی کۆپا دێل رێ، ڕەنگە جیاوازی دروست بکات !

خەڵک سپۆرت
هاندەرانی بواری تۆپی پێ بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا دەکەن، کە بڕیارە چوارشەممەی داهاتو لە یاریگای “کامپ ن‌و”ی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە ئەنجام بدرێت.
حاڵی حازر یانەی ڕیاڵ مەدرید بە بارودۆخێکی گونجاو‌دا تێپەڕ دەکات و لەکۆتا پێنج ڕووبەڕوبونەوەدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، لەبەرامبەردا یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام لەم وەرزەدا ئاستی بەرز بووە و بەدەر لەوەی لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوە بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا یەکسانبونی تۆمار کرد، بەڵام لەڕووی هونەری و وەرزشیەوە یەکێک لە باشترین وەرزەکانی بەڕێکردووە و لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا هەشت خاڵ جیاوازی لەگەڵ ڕکابەرە مەدریدیەکەی هەیە.
سەرباری ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆتا کلاسیکۆ بۆ ئێستا گواستنەوەی گەورە و هەژێنەری ئەنجام نەداوە، بەڵام لەڕووی هونەریەوە گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا هاتووە و ڕەنگە بەهۆیەوە ئەنجامی ئەم کلاسیکۆیە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
- گەڕانەوەی ئاستی یاریزانان: لەڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چەندین یاریزانی وەک لوکا مۆدریچ و سێرجیۆ ڕامۆس و کەریم بنزیمە ئاستی هونەریان هاوشێوەی پێشوو بەهێزەوە گەڕاوەتەوە، جگە لەوەش چەندین یاریزانی وەک ڤینیسیۆز جونیۆر و سێرجیۆ ڕیگیلۆن توانیویانە لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆیان بکەنەوە.
- جیاوازی فەلسەفەی سۆلاری و لوپێتیگی: گۆڕانکاری لەسەر ئاستی شێواز و فەلسەفەی یاریکردنی یانەی شاهانە ڕوویداوە، لوپێتیگی زیاتر هەوڵی فشاری بەردەوام و هێرشبردنی دەدا بە هەشت یاریزانەوە، لەبەرامبەردا سۆلاری هاوشێوەی زینەدین زێدان واقیعیە و گرنگی بە هاوسەنگی هێڵەکان دەدات، سەرباری ئەوەی لەڕووی بەرگریەوە نەیتوانیوە لەسەدا سەد کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام بەلایەنی کەمەوە پاڵپێوەنەرێکی باشتر بووە بۆ یاریزانان و ئاستێکی گونجاوی بەخشیوە بە پێکهاتەکە.
- ڕووبەڕوبونەوەی ١٨٠ خولەک: یانەی شاهانە لە یارییەکانی چون و گەڕانەوەدا هەمیشە باڵادەست بووە، لەدوای شکستی سوپەری ئیسپانیای ٢٠١١وە بەردەوام لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا (چون و گەڕانەوە) باڵادەستیان بەرامبەر بارسا نیشانداوە، زۆرینەی شارەزایان پێیان وایە هەر ڕووبەڕوبونەوەیەک مەوداکەی ١٨٠ خولەک بێت لە بەرژەوەندی ڕامۆس و هاوڕێیانیەتی بەتایبەت کە یاریی گەڕانەوە لەیاریگای خۆیاندا ئەنجام دەدرێت.
- حەزی سەرکەوتن: سەرکەوتن لەم قۆناغ و بارودۆخەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێنێتەوە لوتکە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕوحیەتی تۆڵەکردنەوەی یاریی چونی ئەم وەرزە (یەکەم کلاسیکۆ) یاریی دەکەن، ئەوەش لەڕووی دەرونیەوە پاڵپێوەنەرێکی بەهێزە، بەرشلۆنە ناچار دەبێت بە لەسەرخۆیی مامەڵە لەگەڵ ڕکابەرەکەیدا بکات.
- گەڕانەوەی کارڤاخال: ڕەنگە کارڤاخال باشترینی جیهان نەبێت، بەڵام بونی لە هێڵی بەرگری یانەی شاهانە لەڕووی تاکتیکیەوە کاریگەری دروست دەکات و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ دروستکردنی فشار لەهەردوو باڵی ڕاست و چەپەوە نەک بەتەنها باڵی چەپ، ئەوەش ئەو خاڵەیە کە لەم کلاسیکۆیەدا چارەسەر دەبێت و لە کلاسیکۆی یەکەمی ئەم وەرزەدا لێدانی کوشندەی ئاڕاستەی پێکهاتەکەی لوپێتگی کرد.
ڕاپۆرت و شیکاری
(وێنه‌کانیان ببینه) ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له تۆپهێنانهوه بوون به یاریزان له یانه‌یه‌کی گه‌وره !

خه‌ڵک سپۆرت
زۆرێکن ئه‌و یاریزانانه‌ی له سهرهتاکانیانهوه له یاریگای یانه گه‌وره‌کان تۆپهێنه‌ره‌وه بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات و هه‌وڵ و ماندوبونیاندا ئاستیان به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵکشاوه که له‌ئێستادا مێژوو ناویان ده‌بات.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی “ئاس”، چه‌ندین یاریزانی گه‌وره له نمونه‌ی پیپ گواردیۆلا سه‌ره‌تا له یانه‌کانیان له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌نێو یاریگا تۆپهێنه‌ره‌وه بوون و خه‌ونیان بینیوه هاوشێوه‌ی نه‌وه‌کانی پێش خۆیان بگه‌نه لوتکه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کاتدا به‌هه‌وڵ و ماندوبون نه‌ک به‌ته‌نها ئاستی نه‌وه‌کانی پێش خۆیان، به‌ڵکو چه‌ند هه‌نگاوێکیش پێشیان که‌وتون و له‌ئێستادا مێژوو به ئاڵتون ناویان ده‌نوسێته‌وه.
- براهیم دیاز: ئه‌م لاوه به‌هره‌مه‌نده له گواستنه‌وه‌کانی ئه‌م زستانه‌دا له مانچسته‌ر سیتیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه کرد، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا یاریزانی ئه‌کادیمیای یانه‌ی مالاگا بووه و له‌هه‌ندێک ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌یاریگای “لاڕۆزالیدا” کاری تۆپهێنانهوه بووه بۆ ئه‌ستێره‌کان.
- نایجڵ دی یۆنگ: له ئه‌مسته‌ردام له‌دایک بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باوکی یاریزان بووه له یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، به‌ڵام بۆخۆی تۆپهێنه‌ره‌وه بووه و چیرۆکی ئه‌م وێنه‌یه‌ش بۆ ساڵی ١٩٩٥ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ کلارنس سیدۆرف.
- ئاردا توران: له یاریگای یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای تۆپهێنه‌ره‌وه بووه و ئه‌م وێنه‌یه‌ش له ساڵی ٢٠٠٥ له یه‌کێک له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی ئه‌و یانه‌یه‌دا چرکێنراوه.
- دانی کارڤاخال: له ڤاڵدیباس که ناوچه‌ی مه‌شقه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کردووه، له‌هه‌ندێک له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا تۆپهێنه‌ره‌وه بووه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه و له‌گه‌ڵ دی ستیفانۆی مه‌زن به‌ردی بناغه‌ی ناوچه گه‌شتیاریه‌کانی چوارده‌وری یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ داده‌نێت.
- ئه‌نخێل دی ئه‌لیساندرۆ: له لاوانی یانه‌ی ڕیڤه‌رپله‌یت یاریی کردووه و تۆپهێنه‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی یارییه‌کانی ئه‌و یانه‌یه بووه، له ساڵی ١٩٩٠ ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئینزۆ فرانسکۆلی ئه‌فسانه‌دا گرتووه.
- ئیاگۆ ئه‌سپاس: ئه‌م وێنه‌یه له‌جامی ئه‌وروپا له‌یاریی نێوان سێلتا ڤیگۆ و ڕۆما گیراوه، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئیاگۆ ئه‌سپاس له‌و یارییه‌دا تۆپهێنه‌ره‌وه بووه.
- پاتریک کلایڤێرت: له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که پاتریکی ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌یاریگای یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام تۆپهێنه‌ره‌وه بووه و وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌یدا گرتووه “ڤان باستن”.
- کوکی: له‌م وێنه‌یه‌دا فێرناندۆ تۆریسی هێرشبه‌ری ئیسپانی له‌گه‌ڵ چوار منداڵی تیپی منداڵانی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید وێنه‌ی گرتووه که له‌کاتی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێکهاته‌ی یه‌که‌مدا کاریان تۆپهێنه‌ره‌وه بووه، ئه‌وه‌ی لای (ده‌سته‌چه‌پی تۆرێس له‌ناوه‌ڕاست) وه‌ستاوه کۆکی ئه‌ستێره‌ی ئێستای یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده.
- ماتیۆ کۆڤاسیچ: ئه‌م منداڵه له‌یاریگای دینامۆ زاگریب تۆپهێنهرهوهیه و به جلوبه‌رگێکی شڕه‌وه له ستیڤن جێراردی ئه‌ستێره‌ی ئینگلیزی ده‌پاڕێته‌وه درێسهکهیی پێببه‌خشێت، ده‌زانن ئه‌و منداڵه کێیه؟ ماتیۆ کۆڤاسیچ ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌کانی ئینته‌رمیلان و ڕیاڵ مه‌درید و ئێستای چێڵسی ئینگلیزی.
- نایمار دا سیلڤا: وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت مارادۆنا سه‌ردانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی کردووه و یه‌کێک له تۆپهێنه‌ره‌وه‌کان له ئامێزی گرتووه، ئه‌و منداڵه‌ش نایماری ئه‌ستیره‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئێستای به‌رازیل و یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه.
- ڕائول گۆنزالێس: له‌ڕیزه‌کانی لاوانی ئه‌تله‌تی یاریی کردووه و هه‌ندێک له یارییه‌کانی وه‌ک تۆپهێنه‌ره‌وه به‌ڕێکردووه، له‌م وێنه‌یه‌دا له‌پاڵ مانۆلۆی ئه‌فسانه‌ی یانه مه‌دریدیه‌که‌دا وه‌ستاوه، ئێستا ڕائول ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌دریده و ناوی له ناوی نمونه‌که‌ی ژیانی گه‌وره‌تره.
- پیپ گواردیۆلا: ڕاهێنه‌ره فه‌یله‌سوفه‌که که پێشتر یه‌کێک بووه له ئه‌ستێره‌کانی بارسا له‌زۆرینه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا تۆپهێنه‌ره‌وه بووه، چیرۆکی ئه‌م وێنه‌یه بۆ ساڵی ١٩٨٦ ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان بارسا و گۆتنبێرگ له ڤیکتۆر مونۆزی ئه‌ستێره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌پاڕێته‌وه درێسهکهیی پێبدات. وێنه‌ی دووه‌میش هه‌مان یارییه.
- ویسلی شنایده‌ر: له‌م وێنه‌یه‌دا شنایده‌ر منداڵه و تۆپهێنه‌ره‌وه‌ی یاریگایه، وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕیکاردی ئه‌فسانه‌ی وڵاته‌که‌ی چرکاندووه.
- کارلۆس تیڤێز: ڕه‌نگه به ڕوخساریدا ڕاسته‌وخۆ بیناسنه‌وه، ئه‌و منداڵه‌ی تۆپهێنه‌ره‌وه‌ی یانه‌ی بوکا جونیۆرۆزه تیڤێزی ناسراو به “ئاپاچی”یه و له‌گه‌ڵ ڕیکێلمی ئه‌فسانه خه‌وتووه‌که ئه‌م وێنه‌یه‌ی گرتووه.