ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک لەسەر شارستانیەتیی مایا کە ئەستەمە بیستبێتت!

خێزان

شارستانیەتی مایا ناوی شارستانیەتیێکە و لەھەمان کاتدا ناوی نەتەوەشە،  لە باکووری وڵاتی گواتیمالا و بەشێک لە مەکسیک و دارستانە ئیستواییەکانی ھیندۆراس و سلڤادۆر ژیاون، کە ئەو ناوچانە نیشتمانی نەتەوەی مایایە کە لە ڕەگەزی ھیندی سووری ئەمریکان.

ئەوان لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٠پ. ز) تا (١٥٢٠ز) خاوەنی شارستانیەتیێکی زۆرمەزن بوون. دۆزێنەوەی ھەردووکیشوەری ئەمریکا لەلایەن ئیسپانییەکان و ئەوروپییەکان بووە ھۆکاریەک بۆ لە ناوچوونی ئەم شارستانیەتە.

 

شارستانیەتی مایا تا ھاتنی ئیسپانییەکان لە سەدەی چوارەمەوە بە درووست کردنی ئەھرامەکان و پەرستگا و خانووی قەشەکانلەسەر لوتکەی چیاکان ناوبانگیان دەرکرد بوو

 

یەکێک لە کارە بەناوبانگەکانی ئەم شارستانیەتە هەڕەمی تشيتشن ئيتزا یە کە پەرستگایەک بووە و سەرەتا کە یەکەمجار وێنەی گیراوە لە ساڵی ١٨٨٠ بەم جۆرە  بووە:

هەڕەمەکە ٤ قادرمەی هەیە بۆ سەرەوە کە هەریەکەیان ٣٦٥ دانەیە

یەکێک لە نهێنیەکانی ئەم هەڕەمە ئەوەیە کە لە ناوەوە هەڕەمێکی بچوکتری دیکەی تێدایە و لە نێو ئەو هەڕەمەشدا ژورێکی نهێنی هەیە، جگە لەوەی لە ناوەوە دەریاچەیەکی بچوک هەیە.

 

 

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک بانگەشەی جوان کە ئامانجیانە جیهان بگۆڕن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بانگەشە و ڕیکلامی جوانە کە ئامانجیانە جیهان بگۆڕن:

 

تا کەی ژینگە ناپارێزن

کەم بەکارهێنانی کاغەز بەشێکە لە پاراستنی جیهان

تاکەی کێشەکان دەشارنەوە؟

دەریا چیدیکە وەری ناگرێت!

پلاستیک دیمەنەکەی تێک داوە

خواردنی دەریایی

ئاژەڵەکان یەکە یەکە لەناودەچن

کەنار دەریاکانمان پیس مەکەن!

دەریایەکی پلاستیکی

ژینگەکەمان

گەرمبوونی زەوی

ئەمە دیمەنی ئەو ئۆتۆمبیلانەیە کە کۆمپانیاکان درووستیان کردووە و نەفرۆشراوە و هەر ماوەتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات:

 

-Ctrl + T بکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی تابێکی دیکەت بۆ بکرێتەوە.

-گەر فایلەکانت سڕیبووەوە، بە پرۆگرامی Recuva دەتوانیت بە ئاسانی بیهێنیتەوە.

 

-دەتوانیت پرۆگرامی f.lux دابەزێنیت لەسەر کۆمپیتەرەکەت، ڕوناکی شاشەکەت بە ئۆتۆماتیکی لەگەڵ دۆخی ژورەکە هاوسەنگ دەبێت.

-دەتوانیت لە رێگەی گۆگڵەوە نرخی پارە جیهانیەکان بزانیت.

-گەر ویستت زوو لاپتۆپەکەت شەحن بێتەوە، دەتوانیت بیکەیتە سەر airplane مۆد.

 

-دەتوانیت لە ڕێگەی Alt  و کلیکی ماوسەوە، ڕاستەوخۆ وێنە لە گۆگڵەوە دابگریت.

 

-گەر کێشەی ئینتەرنێت و کۆمپیتەرت هەبوو لە گۆگڵ بۆی بگەڕێ، چارەسەری زۆربەی کێشەکانت بۆ دەهێنێت و پێویست ناکات یەکسەر بیبەیت بۆ لای وەستا

– شاشەی کۆمپیوتەرەکەت با شتی زۆر لەسەر نەبێت، چونکە کۆمپیتەرەکەت خاوو دەکاتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لەم وێنەیەدا یەکەمجار چی دەبینیت؟ ئەوە دەری دەخات کە مێشکی تۆ کام جۆرەیە!

خێزان

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمانبڵێ کە یەکەمجار چی دەبینیت؟ ئەوە دەری دەخات کە مێشکی تۆ کام جۆرەیە:

 

بەخێرایی تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمانبڵێ یەکەمجار کام ئاژەڵە دەبینیت:

 

 

 

سەری پڵنگێک

 

تۆ لای چەپی مێشکت باشتر کاردەکات وەک لە لای ڕاست، کەسێکی لە بیرکاری و ژمارەکاندا زۆر زیرەکیت، ڕێکخراوانە کاردەکەیت و پلانت هەیە بۆ شتەکان.

بەهۆی ئەوەی لەپاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیار دەدەیت، هەر بۆیە بۆچونی کەسانی دیکە پشتگوێدەخەیت، بەوەش کەسێکی کەلەڕەق دەردەکەویت.

مەیمونێک خۆی هەڵواسیوە

 

بەشی لای ڕاستی مێشکت باشتر کاردەکات، کەسێکی زیرەکیت و بیرۆکەی زۆر باشت پێیە، حەزت بە سەرکەشییە لە ژیاندا و کەسێکی کۆمەڵایەتیشیت، هەست و سۆزت زۆرە و ڕۆمانسیت.

توانایەکی داهێنەرانە و هونەرمەندانەت هەیە و بیرۆکەی جیاوازت هەیە بۆ شتەکانی دەوروبەرت، بەڵام کارەکانت بە پلان و لیست ئەنجام نادەیت و کەمێک پەرشووبڵاویت پێوە دیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان