بڕیارێکی گرنگ لە وەزیری خوێندنی باڵاوە



“وەرگرتنی قستى پارەی خویندنی (پاراڵێڵ) و (ئێواران) دوادەخرێت”

وەزیری خوێندنی باڵا بە نووسراوی فەرمی دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێڵ ڕادەگەیەنێت.

د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.

لە گشتاندنێکدا د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،  بڕیارێکی ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراد و تیایدا هاتوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن.

هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا وردبینی لە ناوى ئەو مامۆستایانە دەکات کە فەرمانى بە گرێبەستبوونیان بۆ دەرچووە
پێت وەزارەتی خوێندنی باڵا وردبینی لە ناوى ئەو مامۆستایانە دەکات کە فەرمانى بە گرێبەستبوونیان بۆ دەرچووە
بەشێک لە وەرگیراوانی زانکۆ ئاگادار دەکرێنەوە
دوات بەشێک لە وەرگیراوانی زانکۆ ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەنیدر