بڕیارێک لە بارەی باشترکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدرێت



وەزارەتی كارەبا بڕیارێك بۆ باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەدات و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە ئێستادا بەرهەم دێت تاووتوێ دەكات.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بڕیاردرا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا بەشێوەیەک بەڕێوەببرێت لەگەڵ هەرسێ ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن بگونجێت و، سیستەمەكە لە بەرامبەر هەر جۆرە گوشار و زیانلێکەوتنێک پارێزراو بێت.

ئەو بڕیارە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا بوو لە دهۆك كە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا، بە سەرپەرشتیی ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسی کۆنتڕۆڵی کارەبای پارێزگاکان بەڕێوەچوو.

وەزارەتەكە دەشڵێت، “تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی میکانیزمی دیاریکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی ئێستادا بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە”.

ترەمپ بۆ حەماس: پێش ئەوەی دەستبەکاربم بارمتەکان ئازاد بکەن
پێت ترەمپ بۆ حەماس: پێش ئەوەی دەستبەکاربم بارمتەکان ئازاد بکەن
کەشناسی: بەراورد بە پارساڵ بڕی بارانبارین ئەمساڵ زیاتر بووە
دوات کەشناسی: بەراورد بە پارساڵ بڕی بارانبارین ئەمساڵ زیاتر بووە
پەیوەنیدر