ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ هەڵسووکەوت وا دەکات بە ئاسانی تاوانت بەرامبەر بکرێت، چۆن خۆت دەپارێزیت؟

خێزان

لەوانەیە لە بازاڕ یاخوود شوێنێکی دەرەوە بە هۆی ئەوەی کەسانی نەناسراو زۆر دەبینیت ئەگەری هێرش کردنە سەرت بۆ درووست ببێت، چۆن خۆت دەپارێزیت لەم شتانە؟ خوێنەربن.

بەشێوەیەکی ئاسایی بڕۆ بە ڕێدا نە ئەوەندە خێرابە کە هێرش بکەنە سەرت نە ئەوندەش هێواش بە کە توانای کاردانەوەت نەبێت بۆ شتەکان.

بەکارهێنانی هێدفۆنیش لە ڕێگەدا تەواو ناباشە و وات لێدەکات ئاگات لە دەنگە دەنگی چواردەورت نەبێت و سەرنجت کەمببێتەوە و هێرشێکی لە ناکاو بکرێتە سەرت بۆیە لە نێو بازاڕدا ئەگەر زانیت شوێنەکەت گونجاو نییە ئەوا هەرگیز پێشنیاری ئەوە ناکەیت هێدفۆن لە گوێ بکەیت.

سەیرکردنی چاوی کەسانی تر بە دڵخۆشییەوە و خەندە کردن بۆیان لە خۆوە، وا سەیری کەسانی چواردەورت بکە کە ئەوانت بینیوە نەک ئەوەی بە چاو دڵخۆشییان بۆ دەرببڕیت.

وا خۆت دەربخەیت کە دەستەکانت زۆر قەرەباڵەغن ئەمەش تەواو هەڵەیە و ئەگەری ئەوەی تاوانت بەرامبەر بکرێت زیاتر دەکات هەرچۆنێکت کردووە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕەفتار بکە.

بەتەممەڵی ڕۆشتنیش تەواو خراپە، دوبارەی دەکەینەوە بە ئاسایی بە ڕێگەدا بڕۆ و سەرنج مەخەرە سەر خۆت تا زیاتر پارێزراو بیت.

وەستان هاوشێوەی کەسێکی پەشۆکاو، واتای ئەوەیە ئەم کەسە هێزی هیچی نەماوە هەوڵ بدە هەرچەندە بێهێز و لاواز بیت وا دەرنەکەوێـت لە ڕووی جەستەی و ڕوخسارتەوە.

ڕۆشتن بە شێوەیەکی تایبەتی کە سەرنجی چواردەور بخەیتە سەر خۆت بە لەنجە و لارت، دەبێتە هۆی لە دەستدانی هاوسەنگی لەشت، گرنگە کە دەستت لە نزیکی خۆتەوە بێت و پەیوەست بێت بە لاشەتەوە.

هەنگاوی گەورە بنێ و بە شێوەیەکی ئاسایی بێت.

ژیاندۆستی

بە چ جۆرێک نان دەخۆیت؟ خاو یان خێرا یاخود بە مڵچەمڵچ؟ بزانە ئەوە چی لەسەر کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

خێزان

شێوازی نانخواردن ڕەنگدانەوەی کلتور و پەروەردە و کەسایەتی کەسەکەیە، ئەمەی خوارەوە ڕەنگدانەوەی خواردنە لەسەر کەسایەتیت کە لە توێژینەوەیەکدا لەلایەن پسپۆڕی بواری خۆراک Juliet A. Boghossian ئاماژەی پێدراوە:

 

– خاو

کەسێکیت ئەوەت لا مەبەستە چێژ لەو ساتە وەربگریت کە تێیدایت و پەلەت نییە لە ژیانتدا و بە هێمنی کارەکانت بەڕێ دەکەیت.

 

– خێرا

ئەوانەی کە خێرا نان دەخۆن لەو کەسانەن کە بەردەوام زیاتر لەکارێکیان هەیە و خێرا و بە دەست و برد شتەکان تەواو دەکەن.

 

– هەر خواردنە و لە شوێنی خۆی

ئەو کەسانەی حەزدەکەن خواردنەکانیان زۆر ڕێکخراو بێت لەسەر دەوریەکە کەسانێکن کە لە ژیانی خۆشیاندا زۆر بە ڕێکخراوی کاردەکەن و دەیانەوێت شتەکان بە ڕێک و پێکی دابندرێت.

 

– بە تێکەڵی

ئەو کەسانەی کە هەموو خواردنەکانی ناو دەوریەکەیان تێکەڵ دەکەن بەسەر یەکتردا، کەسانێکن کە کەمێک پەڕپوتن، بەڵام زۆر کۆمەڵایەتی و سەر بەدەرەوەن.

 

– تاقیکردنەوەی شتی نوێ

ئەم کەسانە کاتێک دەچنە ڕیستۆرانتێک کام خواردنە تازە و تاقینەکراوە بێت داوای ئەوە دەکەن، ئەمانە کەسێکی سەرکەشن و حەزیان بە تاقیکردنەوەی شتی نوێیە لە ژیانیاندا.

 

– هەر یەک خواردن

ئەم جۆرە کەسانە بەوە ناسراون گرنگی بە هەموو وردەکاریەکان دەدەن پاشان بڕیار دەدەن، هەر بۆیە زۆرجاریش بڕیاری درووست دەدەن.

 

– مڵچەمڵچ

ئەوانەی لە خواردندا مڵچەمڵچ دەکەن، کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتین و دڵیان پاکە و هەر ئەوەن کە دەیبینیت، تاقەتی هیچ خۆنواندنێکیان نییە و گوێش بە قسەی خەڵک نادەن لەسەریان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

مامۆستایەکی ئاینی بە شێوازێکی جیاواز ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە بە بیجامەوە دەچن بۆ مزگەوت

خێزان

پێشنوێژ و وتارخوێن د.ئەیوب عەلی زەڵمی بە چیرۆکێک ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە بە بیجامە و جلی ماڵەوە دێن بۆ مزگەوت، بەتایبەتیش لە مانگی ڕەمەزاندا کە خەڵکێکی زۆر سەردانی مزگەوتەکان دەکات:

 

د. ئەیوب دەگێڕێتەوە:

پیاوێك بە بیجامە هاتە مزگەوت،   پاش ئەوەی نوێژیان کرد و لە مزگەوت دەرچوون:

پیاوێكی تر هات ڕێزی لێگرت و ، پێی ووت :
فەرمووی با بچینە ماڵی ئێمە و قاوەیەك بخۆینەوە….
پیاوە بێجامە لەپێکە بە شەرمەوە ووتی :
بمبوورە برای بەڕێزم ، شێوە و پۆشاکەکەم گونجاو نییە تا بێمە ماڵەکەت…
پیاوەکەش پێی ووت :
پێگە و ئاستی من لە خودا بەرزتر و پیرۆزتر نییە …!!!
کابراش سەری داگرت و زیاتر هەستی بە شەرم کرد و ووتی : پەیامەکەت گەیشت…
﴿يٰابَنِىۡۤ اٰدَمَ خُذُوۡا زِيۡنَتَكُمۡ عِنۡدَ كُلِّ مَسۡجِدٍ﴾
واته:- ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، پۆشاکی جوان و ڕازاوه‌تان بپۆشن له‌ کاتی هه‌موو نوێژێکدا.
[سورة الأعراف:31].

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەنی دوبارەکردنەوەی وێنەی منداڵی کە لە وێنە ئەسڵیەکە جوانترە

خێزان

ئەمەی خوارەوە  دیمەنی دوبارەکردنەوەی وێنەی منداڵییە کە لە وێنە ئەسڵیەکە جوانترە:

 

– یاریکردن لەگەڵ باوک هەمووکات خۆشە

– کاتێک برا بچوکەکەت خێرا باڵای لە تۆ بەرزتر دەبێت

– لە ١٩٩١ەوە هەمان ئۆتۆمبیل پاک دەکەمەوە

– هەمان وێنە، بەڵام بە جیاوازی ٣٠ ساڵ

– کات دەڕوات، بەڵام خۆشیەکان هەر دەمێنێت

– لە ساڵی ١٩٨٩ە هیوایەتم نانە

 

– بۆ هەمیشە موزیکژەن!

– عاشقی پاستا

– جیاوازیەکان بدۆزەرەوە؟

– پاش ٢٩ ساڵ لەگەڵ ئامۆزاکانم

– ئامۆزا کەنزە!

– پاش ٢٩ ساڵ، هەمان وێنەمان لە هەمان شوێن لەگەڵ براکانم گرتەوە

– وێنەی هەمان کەس، بەڵام بە جیاوازی ٣٧ ساڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان