کۆمەڵی دادگەری ڕەخنە لە پەرتەوازەیی لایەەنکانی ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و دەڵێت، پەرتەوازەیی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان نەگبەتی خەڵکە.
عومەر گوڵپی، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند،”بوونی هەڵوێست لە بەرەی خەڵک و داکۆکیکردن لە کێشەکانی خەڵک لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی کۆنەکردووەتەوە.”
وتیشی: “پەرتەوازەیی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان نەگبەتی خەڵکە، ئەگینا دەبێت ئۆپۆزسیۆن هاوهەڵوێست بێت.”
کۆمەڵی دادگەری کوردستان، سێ کورسی لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا، بەڵام سەرکردایەتی حزبەکە هەڵبژاردنیان بە “دیزاینکراو”وەسفکرد و بڕیاریاندا بایکۆتی پەرلەمانی کوردستانیش بکەن.
هێرۆ عەتار، یەکێک لەو سێ ئەندامە دەرچووەی کۆمەڵی دادگەری بڕیاری حزبەکەی بۆ بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستان پشتگوێ خست و وەکو ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد، ئەمەش وایکرد لە حزبەکە دەربکرێت.