ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆکارەکانی هێواش بارگاوی بوونەوەی پاتری مۆبایل چین؟

خەڵک –

ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەران ئازار دەچەژن بە دەست هێواشی بارگاوی واتە شەحنکردنەوەی مۆبایلەکانیان، ئەمەش لە کاتێکدایە مۆبایل بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی هەر یەکێکمان. بۆ ئەم مەبەستە، لەم بابەتە ئەو هۆکارانە دەخەینە ڕوو کە هۆکارن بۆ دابەزینی پاتری مۆبایل بە خێرایی، هەروەها ئەو هۆکارانەش کە دەبنە هۆکاری هێواش بارگاوی کردنەوەی پاتری مۆبایلەکان.

بارگاوی کەرەوەی لاسایی واتە کەلەسەری شەحنی لاسایی 

ڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەمی لاسایی لە بازاڕ بەردەستن، بە تایبەتیش لە نێو بابەتی کەیبڵ و کەلەسەری شەحنکردنەوە. ئەو جۆرە لاساییانە هەمان ستاندەردی ئەو جۆرە ئەسڵیە پێشکەش ناکەن کە لەگەڵ مۆبایلەکەیە و لە کۆمپانیایی بەرهەمهێنەرەوە تایبەت دروست کراوە. بەم جۆرە، ئەگەر ڕەوانەکردنی وزە بۆ مۆبایلەکە بە زیاتر یان کەمتر لەوەی بۆی دانراوە بڕوات، ئەوا کاریگەری لەسەر پڕۆسەی شەحن دەکات، و دەرئەنجام مۆبایلەکە هێواش بارگاوی دەبێتەوە.

بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی بارگاوی کردنەوە

یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی هێواشی بارگاویکردنەوە، بەکارهێنانی مۆبایلە لە کاتی بارگاویکردنەوەدا. ئەم جۆرە کردارە دەبێتە هۆی ڕوودانی شتێک کە پێی دەگوترێت خانە نوستووەکان Sleepy Cells، کە لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شەحن کردنەوە یان کارکردنی ئەو ئەپانەی کە لە پشتەوەی سیستەم کاردەکەن و دەبنە هۆی کەمکردنەوەی وزەی پاتری، ئەم جۆرە خانانە دروست دەبن.

سەرچاوەیەکی نەگونجاوی وزە

هەندێک لە بەکارهێنەران پشت بە USB کۆمپیوتەرەکانیان دەبەستن بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکانیان، بەڵام ئەم کردارە کار دەکاتە سەر هێواشی و خێرایی بارگاویکردنەوە، چونکە زۆرینەی USBـی کۆمپیوتەرەکان وزەی زیاتر یان کەمتر ڕەوانە دەکەن بۆ مۆبایلەکە، بەمەش دواجار کاریگەری لەسەر کرداری بارگاویکردنەوەکە دەبێت. لەبەرئەوە، ئەگەر دەتەوێت خێرا مۆبایلەکەت بارگاویی بکەیتەوە کەمتر پشت بە USB کۆمپیوتەرەکانتان ببەستن.

سەرچاوە:Kitn.net

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بژاردەی دیاریەکانی رەمەزان و جەژن لە HONOR

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

جوانترین دیاری پێشکەش بە خۆشەویستانت بکە لە کۆمەڵە بەرهەمە ئەلیکترۆنییە جوان و داهێنراوەکان

لە جەژن ئاهەنگ دەگێڕین بە تەواوبونی مانگی رەمەزانی پیرۆز، هیچ کاتێک لە جەژن باشتر نییە بۆ ئەوەی نوێترین بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی(HONOR) پێشکەش بە ئەندامانی خێزان و هاوڕێیانت بکەی.

 

HONOR 10i خۆشییەکان سێ ئەوەندەن لەگەڵ کامیرای سێ لێنزی:

 

مۆبایلیHONOR 10i جوانترین دیارییە کە دەکرێ پێشکەشی خۆشەویستانت بکەی ئەوانەی عاشقی وێنەگرتنی سێلفی و دیکیۆمنت کردنی ژیانیانن لە جیهانی مەجازیدا.

ئەم مۆبایلە بە زیرەکترین کامیرای سێڵفی جیادەکرێتەوە بە قەبارەی پۆستەر 2.3×1.7 مەتر بێ ئەوەی وردەکارییەکانی لە دەست بدات. HONOR 10i، کە بەم دواییە خراوەتە روو تایبەتمەندێتی جوانکاریی پاڵپشت بە زیرەکیی دەستکردنی هەیە کە دەستکاری وێنەکانت دەکات و شێوەیەکی سروشتی و جوانی پێدەبەخشێت لەم مانگە پیرۆزەدا ، سێڵفیی سروشتی بە دەست بهێنە لەگەڵ کامیرای سێڵفی لە مۆبایلی HONOR10i!

HONOR View20 دانەی مۆسشکینۆ: رێکتر و جوانترین ئەو خۆشەویستیی بێ مەرجەی کە خانەوادەکەت و هاوڕێیانت بۆ تۆیان هەیە، شایەنی دیارییەکی جوانن، مۆبایلی HONOR View20 دانەی مۆسکینۆ دیارییەکی نموونەیی ئەو ئیکسسوارانەیە کە هەڵگری دروشمی بڕاند و باکگراوەندی ورچی مۆسکینۆی ناسراوە کە هەموو کەس خۆشیاندەوێ.

مۆبایلی HONOR View20 گرنگیدانی نەوەی نوێی بە تەندروستی لەبەرچاو گرتووە، بۆیە ئەو کالۆریانەی بەکاریان دەهێنی دەژمێری لە رێگای کامیرایەکی سێ رەهەندیی پاڵپشت بە زیرەکی دەستکرد، هەروەها ئەو کالۆریانە دەژمێری کە لە ژەمە خۆراکەکانتدا هەیە.

 

HONOR 10 Lite: جوانییەکی بێ وێنە و دیزاینێکێ هاوچەرخی

HONOR 10 Lite بە هەشت چین لە ماددەی بریسکەدار دیزاین کراوە بە چوار رەنگی رێزبەند کراو کە بریتین لە شینی ئاسمانی و سووری بریسکەدا و یاقوتی و رەش.

مۆبایلی (HONOR 10 Lite) لە رێگای تایبەتمەندییە پاڵپشت کراوەکانی بە زیرەکیی دەستکرد دەرفەت بە بەکارهێنەرانی دەدات کە وێنەی پیشەگەر بگرێت بە کوالیتی (٢٤) میگاپێکسڵ و سیستمی لێنزی دوانەیی لە کامیرای دواوە بە کوالیتی (١٣ و ٢ میگا پێکسڵ)، ئەم کامیرایە جوانترین وێنەی کەسی دەگرێت بە کوالیتییەکی نایاب وەک ئەوانەی لە ستۆدیۆ گیراون.

کاتژمێری HONOR Watch Magic: چاودێری سیستمی توانای جەستەییت بکە لە رێگای مەچەکت

بوونی کاتژمێرێکی ناوازە بۆ دەربڕینی کەسایەتیت هەستێکی خۆشە. تەمەنی پاتریی کاتژمێریHONOR Watch Magic یەک هەفتەی تەواو دەبێت کە چەندین تایبەتمەندی هەیە بۆ چاودێری کردنی توانای جەستەییت، بەشێوەیەک دیزاین کراوە بۆ ئەوەی زانیارییەکان دەربارەی تەندروستیت تۆمار دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانێکی تەندروست، کاتژمێرەکە مایەی رەزامەندی هاوڕێکانت دەبێت بە هۆی وردیی سیستمی(GPS) و دژە ئاوی و تایبەتمەندییەکانی پیوانی چالاکییەکانی مەلەوانی و یارییە وەرزشییە جۆراوجۆرەکان کە سەرنجی عاشقانی توانا جەستەییەکان رادەکێشێت.

 

هیدفۆنی HONOR Fly Pods:کوالیتی دەنگی نموونەیە و ئاسانی بەستنی بە ئامێرەکانەوە

تایبەتمەندیی هیدفۆنەکانی HONOR Fly Pods تەنیا لە دیزاینە جوان و هاوچەرخەکەیدا نییە، بەڵکو هەڵبژێردراوە وەک باشترین هیدفۆنی بێتەڵی لە بازاڕدا، ئاسانە لە بەکارهێنان و سووکە و تایبەتمەندییەکانی نوێی دەنگی هەیە کە بە تەچ کار دەکات و تەمەنی پاترییەکەشی درێژە .

ئەگەر بە مۆبایل قسە بکەی یان گوێ لە قورئان یان مۆسیقا یان تەنانەت کە سەیری شتێک دەکەی لەسەر مۆبایلەکەت، ئەوا HONOR کۆمەڵە هیدفۆنێکی دیزاین کردووە کە دەتوانی بەردەوام لە پەیوەندیدا بی، هەروەها HONOR ئەپڵیکەیشنێکی پەرەپێداوە کە وات لێدەکات دەستت بەکار نەهێنی لەگەڵ مۆبایل و فشارەکانی ژیانت کەم دەکاتەوە .

HONOR تەکنۆلۆژیا تایبەتەکانی پێشکەش دەکات بۆ لەبەر کردن کە چەندین تایبەتمەندیی بێ هاوتای هەیە کە جوانییەکی زیاتر بە ژیانی خۆت وخۆشەویستانت دەبەخشێت بۆ ئاهەنگ گێڕان لە جەژن و کۆبوونەوە لەگەڵ خۆشەویستانت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپێکی پێشکەوتوو بۆ ڕاست کردنەوەی نووسینە ئینگلیزییەکان لە ناو مۆبایلەکەتدا

خەڵک-

ئەپی Grammarly Keyboard بەرنامەیەکی تەواو پێشکەوتووە تاوەکوو بە شێوەیەکی درووست و ڕێک ڕستە ئینگلیزییەکانت بنووسیت ، ئەویش بە ڕاست کردنەوە و ڕێنمایی کردنت لە گۆڕینی دەستەواژە و ڕستەکاندا تاوەکوو شێوازێکی پێشکەوتووی هەبێت لە نووسیندا.

هەتاوەکوو ئەپەکە بارەکانی ڕابردوو وە داهاتوو و لێک دەداتەوە بۆ ڕستەکان و کۆ و تاکی وشە و کەرەستەکانیش یەکێکی دیکەیە لە وردەکارییەکانی ئەپەکە کە هاوشێوەی دەفتەرێکی مسودة دەستەواژەکانت بۆ ڕاست دەکاتەوە.

Image result for Grammarly Keyboard — Type with confidence

ئەم ئەپە لەگەڵ سەرجەم ئەپەکانی سۆشیاڵ میدیاکاندا کاردەکات تەنانەت ئەپی ئیمەیڵ و تێبینییەکانیش.
تایبەتمەندی AutoCorrect یارمەتیت دەدات بەشێوەیەکی خۆ کارانە دەستەواژەکان ڕاست بکاتەوە لە کاتی نوسین و پێش ناردنی پەیامەکەدا.
ئەم ئەپە بەشێوەیەکی خۆڕایی بەردەستە لە کۆگای گوگڵ پلەی و لەم بەستەرەوە دایبگرن.

Image result for Grammarly Keyboard — Type with confidence

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی سیستمی جێگرەوەی ئەندرۆید ڕادەگەیەنێت

خەڵك- تەكنەلۆجیا

كۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، كە بە نیازی دروستكردنی سیستمیكی نوێن بۆ مۆبایلە هوشمەندەكان و لاپتۆپەكانی ئەوەش دوای سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆمپانیاكە و بلۆك كردنی سیستمی ئەندرۆید و ئەپەكانی گووگڵ لەسەر ئامێرەكانی ئەو كۆمپانیایە.

دوای سەپاندنی ئەم سزا قورسە لەسەر هواوی لە لایەن ئەمریكاوە بە بڕیاری دۆنالد ترمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گۆگل هەلسا بە بلووك كردنی سیستمی ئەندرۆید لەسەر گشت ئامێرە نوێیەكانی Mate 20 و Mate 20 Pro و P 30 و ..هتد، ئەمەش لەكاتێكدا، كە وا نیشان ئەدرا هواوی یاسای ئەمریكای شكاندووە بە تۆمەتی سیخوری كردن بەسەر ڕاژەكانی وڵاتی ئەمریكا، بۆیە بەپێی بڕیارەكە كۆمپانیای گۆگل-ی گەشەپێدەری سیستمی ئەندرۆید ناچار كرا سیستمەكە لەسەر گشت ئامیرە نوێیەكانی هواوی بوەستێنێ و پەیوەندی نیوانیان كۆتایی پی بهێنێت .

هەر لەم بارەیەوە دامەزرینەری كۆمپانیای هواوی لە كۆنگرەیەكی تایبەت لەسەر ئەم باسە ڕایگەیاند، كە هواوی بەم كارە هیچ كەوتنیك بە خۆیەوە نابینێ و تەنانەت بەهێزتریش لە جاران لە ڕكابەری لەگەڵ كۆمپانیاكانی تری بواری ئەلیكترۆنیات و وەبەرهێنانی ئامیرە هوشمەندەكاندا ئەبێت بە شێوازێكی جیاوزتر.

وتیشی، “بە نیازی دروستكردنی سیستمێكی تەواو نوێ و جیاوازن بۆ ئامیرەكانی جۆری لاپتۆپ و مۆبایلە هۆشمەندەكان” و جەختیشی كردەوە، واز لە بەكارهێنانی سیسمی ئەندرۆید و مایكرۆسۆفت دێنن لەسەر بەرهەمەكانیان .

دوێنێ‌ دوو شەممە، گۆگل هەڵسا بە بلۆك كردنی سیستمی ئەندرۆید لەسەر ئامێرەكانی هواوی و ڕاگرتنی گشت نەرمەواڵەكانی، كە بە ئۆنلاین كار ئەكەن بە بڕیاری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (تێك ئای) كۆمپانیای هواوی لە پەیوەندیەكدا لەگەل دەزگای ڕاگەیاندنی CNBC لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، كە بە نیازی دامەزراندنی سیستمێكی تایبەت بە بەرهەمەكانیانن و بەرهەمەكانی هواوی چیتر پشتگیری سیستمەكانی ئەندرۆید و مایكرۆسۆفت ناكا.

ڕیچارد یو؛ بەرێوەبەری بەشی دارایی كۆمپانیای هواوی لە دوا چاوپێكەوتنی بە دەزگای Die Welt ی وت، “بەرهەمەكانمان پێویستیان بە سیستمێكە پشتگیری بەرهەمەكان بكا، چونكە لە ئێستادا ئەو سیستمەی پێشتر هواوی كاری پێ ئەكرد بە پێی گرێبەستێك لەگەل كۆمپانای گوگڵ لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بلۆك كراوە، بۆیە ئێمە خۆمان بۆ ئەوە ئامادە كردووە بۆ ئەوەی ڕێگر بن لە بەكارهێنانی ئەم سیستمە لە ئامیرەكانماندا بۆ هەتا هەتایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان