ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) ناوی نزیكترین كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یەكلایی بووەتەوە و نزیكترین پەرلەمانتاریش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، ڕێواس فایەقە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بڕیاری دانانی قوباد تاڵەبانی بە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دراوە بە نافەڕمی.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تائێستا بەفەڕمی بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی هیچ كەسێك نەدراوە، بەڵام بەگشتی دیاریكردنی قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت، چانسی ڕێواس فایەق بۆ وەرگرتنی پۆستەكە بەهێز دەكات.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی ئاشكرابكرێت، ڕوونیكردەوە كە ڕێواس فایەق لەلایەن زۆربەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێـتییەوە پشتیوانی دەكرێت.

رێواس فایەق

بڕیارە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە خولی پێنجەمی پەرلەمان كوردستان كۆبێتەوە و لەسەر چەند پرسێك گفتووگۆ بكرێت، بەتایبەتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

بێجگە لە ڕێواس فایەق، بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی و ئەندامی ئەم خولە و خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بەهەمان شێوە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەدات، بەڵام لەوانەیە وەرگرتنی ئەو پۆستە لەمكاتەدا بۆ ناوبراو ئاسان نەبێت، چونكە بەپێی ڕەچاوكردنی باڵانسی یەكێتی ناكرێت هەموو پۆستە باڵاكان بۆ یەك كوتلەی یەكێتی بن، لەبەرئەوەی بێگەرد تاڵەبانی سەر بە كوتلەی تاڵەبانییەكانە و ڕێواس فایەق لەلایەن كۆسرەت ڕەسوڵەوە پشتیوانی دەكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی

ڕیواس فایەق ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە یاسای تایبەت و پسپۆڕی مەدەنی و یاسای وەبەرهێنانە و بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتییە و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆرێۆسە لەبایۆلۆجیدا و لە مانگی ئەیلولی 2017 دا، وەك سكرتێری پەرلەمان دیاریكرا.
(خەڵك) بۆ وەرگرتنی بۆچوونی هەردووكیان چەندجارێك پەیوەندی پێوەكردن، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

کوردستان

(خەڵك) وردەكاری ڕێككەوتنی نوێی هەرێم و بەغدا بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عیراقدا باسی دروستكردنەوەی پەیوەندی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئیكدی كردووەتەوە، جارێكی دیكە ڕێگەنادات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت و پەیوەندییەكان تێكبچنەوە و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش نیازپاكی هەرێمی بۆ دەستپێكردنی سەردەمێكی تازە لە ئیدارەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولادا باس لە پەیوەندی تازەی نێوان هەردوولا كراوە، بەتایبەتی دابینكردنی موچە و ناردنی نەوت.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، ڕونیكردەوە هەرێمی كوردستان ئامادەی دەربڕیووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لەسەرەتای ساڵی 2020ەوە، جێبەجێی دەكات.

بەرامبەر بە بڕیاری نوێی كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێم، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەی دەربڕیوە كە بەرگری تەواو لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات و جەختیكردووەتەوە، كە تا كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

مانگانە حكومەتی عیراق 453 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و لە یاسای بودجەی 2019 دا، ئاماژەی بۆ كراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی وت، عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی وتووە، كە ئەوان وەك هاوكارییەك فشار لەسەر هەرێمی كوردستان دروستناكەن، تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەوەی زۆربەی قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت بداتەوە و ساڵی داهاتوو، بتوانێت بەو بڕە داهاتەی زۆرەی دەستی دەكەوێت دەست بە بونیادنانەوەی هەرێمی كوردستان بكات.

ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقدا كۆبوەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەتین بارزانی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەتین دلۆڤان بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە، كە ئەو هیچ پەیوەندییەكی بە ڕووداوەكەی دوێنێی هەولێرەوە هەبووبێت.

مەتین دلۆڤان بارزانی، لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت “هەندێ كەناڵی نابەرپرسی راگەیاندن، هەبوونی منیان لەوێ قۆستووەتەوە بۆ مەرامی دیكە و هەواڵی بێبنەمایان لەسەر نووسیوه”.

ئاشكراشیكرد “ئەمڕۆ لەكاتی رووداوی تەقەكردن لە رێستورانتێكی هەولێر، من و چەند هاوڕێیەكیش وەك دەیان هاووڵاتیی دیكە بۆ خواردنی نیوەڕۆ لەوێ بووین. سوپاس بۆ خوا كە هەموومان سەلامەت بووین و بەرنەكەوتین، بەڵام بەداخەوە هەندێ كەسی دیكە بەركەوتن و بوونە قوربانی”.

ئاماژە بەوەش دەكات “دیارە هەندێ كەناڵی نابەرپرسی راگەیاندن، هەبوونی منیان لەوێ قۆستووەتەوە و بۆ مەرامی دیكە و هەواڵی بێبنەمایان لەسەر نووسیوە. لێرەوە رایدەگەیەنم كە لەسەر ئەم كەیسە پەنا بۆ یاسا دەبەم و داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم”.

ئەم ڕوونكردنەوەیە دوای ئەوە دێت كە هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندن بڵاویانكردەوە كە مەتین بارزانی لە رێستۆرانتەكەی هەولێر تەقەی لە دبلۆماتە توركەكان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئێران هێرشەكەی هەولێری شەرمەزاركرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی تیرۆریستی دژی ئەندامانی كۆنسوڵخانەی توركیای لە هەولێری ئیدانە كرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی چەكداری دژی ئەندامانی كۆنسوڵخانەی توركیای لە هەولێر كرد كە بووە هۆی كوژرانی دیپلۆماتێك و دوو ئەندامی دیكەی ئەم كۆنسوڵخانە.

مووسەوی بە توندی ئەو هێرشەی ئیدانە كرد و هاوخەمی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی توركیا بە تایبەتی قوربانییەكانی ئەم هێرشەی ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی كرد: تیرۆریزم دیاردەیەكی تۆقێنەرە كە خەساری زۆری لە وڵاتانی ناوچەكە داوە و تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەشی كۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكان بە كۆتایی هێنان بە پشتیوانی سیاسی، دارایی، چەكداری و ئیدئۆلۆژیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان