ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(به‌بێ هۆ مێسی ٣٠ خوله‌ک یاریی کرد) کلاسیکۆی ئیسپانیا تایم به‌ تایم و به‌بێ ڕه‌نگ کۆتایی هات !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی ئاسیا له‌نێوان یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید به‌ یه‌کسانبون کۆتایی هات.

له‌تایمی یه‌که‌مدا کوڕانی سانتیاگۆ سۆلاری ئاستێکی ناوازه‌یان پێشکه‌ش کرد و به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌کانه‌وه‌ توانیان کۆنترۆڵی زۆرینه‌ی کاته‌کانی ڕووبه‌روبونه‌وه‌که‌ بکه‌ن.

له‌ خوله‌کی شه‌ش لوکاس ڤاسکێز گۆڵی یه‌که‌می یانه‌ی شاهانه‌ی تۆمار کرد و توانیان له‌و تایمه‌دا چه‌ندین هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی به‌هێز و هه‌لی گۆڵکردن دروست بکه‌ن، به‌ڵام کارامه‌یی ئه‌ندرێ تێر شتیگنی گۆڵپاریزی بارسا و به‌رگری یانه‌ی ڕکابه‌ر وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌له‌کان بوون.

یه‌کێک له‌ خاڵه‌ دژواره‌کان بۆ بارسا ئه‌وه‌بوو مێسی به‌بڕیاری هونه‌ری ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ توند کرا، له‌کاتێکدا پێکانی به‌هێزی نییه‌ و ده‌سته‌ی پزیشکی یانه‌که‌ گڵۆپی سه‌وزیان بۆ داگیرساندبوو.

له‌ تایمی دووه‌مدا بارسا به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی تایمی یه‌که‌مه‌وه‌ کۆنترۆڵی ورد و درشتی ڕسته‌ تاکتیکی کرد و پۆزیشن له‌به‌رده‌م پێیه‌کانیاندا به‌هێزتر و ڕێژه‌که‌ی به‌رزتر بوو، چه‌ندین هه‌لیان بۆ گۆڵکردن دروست کرد تا ماڵکۆمی به‌رازیلی له‌ خوله‌کی ٥٧ گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمار کرد (١ – ١)، له‌و ساتانه‌شدا هانده‌رانی “کامپ نو” به‌یه‌ک ده‌نگ بانگهێشتی لیۆ مێسی-یان ده‌کرد بۆ نێو یاریگا، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌ نادروسته‌که‌ی ڤاڵڤێردی دروست کرد (به‌یه‌ده‌گ کردنی مێسی) و ناچار بوو له‌ کۆتا ٣٠ خوله‌کدا به‌شداری پێبکات.

به‌شداریکردنی لیۆ گۆڕانکاری به‌سه‌ر ڕیتمی یارییه‌که‌دا هێنا و که‌ته‌لۆنیه‌کان توانیان زیاتر له‌ سێ بۆ چوارجار مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ له‌سه‌ر گۆڵه‌که‌ی کیلۆر ناڤاس دروست بکه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا سۆلاری زنجیره‌یه‌ک ئاڵوگۆڕی کرد و به‌یل وئاسینسیۆی خسته‌ نێو یاریگا، به‌ڵام له‌ ڕووی ئه‌نجامه‌وه‌ ئاڵوگۆڕه‌کان سودێکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو و ئه‌نجامه‌که‌ به‌ یه‌کسانبون کۆتایی هات.

به‌پێی ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ردوو یانه‌ نیشانیاندا، ئازولگرانا به‌ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له‌ڕووی ئاست و کۆنترۆڵه‌وه‌ باشتر بوو، به‌ڵام به‌پێی ورده‌کارییه‌کان ده‌کرێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ ئه‌نجامی نێوانیان دادپه‌روه‌ری پێوه‌ دیاره‌، به‌هۆیه‌وه‌ له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌موو شتێک یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌ که‌ بڕیاره‌ ٢٧ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولەکانی ئەوروپا (دووشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ کۆتا ڕووبەڕوبونەوەکانی ئەم هەفتەیەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن و گرنگترین یارییەکان ئەمانەن:

جامی یەکێتی یانە ئینگلیزیەکان (قۆناغی ٥)

چێڵسی – مانچستەر یونایتد (١٠:٣٠)

خولی ئیسپانیا

هوێسکا – ئەتلەتیک بلباو (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

ڕۆما – بۆلۆنیا (١٠:٣٠)

خولی ئەڵمانیا

نۆرنبێرگ – دۆرتمۆند (١٠:٣٠)

خولی پورتوگال

دیسپۆرتیڤۆ ئاڤێس – بەنفیکا (١١:١٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا؟ باوکی نایمار وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە…

خەڵک سپۆرت

باوکی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان دووپاتی دەکاتەوە، ئەو هەواڵانەی دەربارەی گەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ خولی ئیسپانیا بڵاودەکرێنەوە پڕوپاگەندەیە.

باوکی ئەستێرەکەی سیلیساو بەشداری بەرنامەی “تێلیفوت”ی تایبەت بە کەناڵی “تی ئێف ئای” فەرەنسی دەکات، لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی گەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ خولی ئیسپانیا و بەتایبەت یانەی بەرشلۆنە، ڕایدەگەیەنێت :” ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لەڕاستیەوە، تەنها کەسانێک کە دەتوانن دەربارەی بارودۆخی نایمار و داهاتوی قسە بکەن من و خودی کوڕەکەم خۆیەتی”.

هەروەها دەڵێت :” ناوێکی گەورەی وەک نایمار مەحاڵە لە باسوخواسی گواستنەوەکان بەدوور بگیرێت، بەڵکو بەهەر شێوەیەک بێت ئاماژە بەناوی دەکرێت و پڕوپاگەندەش بەناویەوە بڵاودەکرێتەوە، لەڕاستیدا سەرسامین بەو ڕۆژنامەنوسانەی ئەو جۆرە هەواڵ و زانیاریانە بڵاودەکەنەوە، هەندێجاریش بە پێکەنینەوە تاموچێژ لەو جۆرە پڕوپاگەندانە وەردەگرین”.

نایمار لە ئێستادا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری ڕووبەڕوبونەوەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بکات، بەڵام باوکی یاریزانەکە دەربارەی داهاتوی بە متمانەوە بە پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕادەگەیەنێت :” نازانین لە داهاتودا چی ڕوودەدات و هەندێجار لە بواری تۆپی پێدا شتی سەیر ڕوودەدەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێستا و داهاتوی کوڕەکەشم لە یانەی پاریس سانت جێرمانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ململانێی خەڵاتی “پێڵاوی ئاڵتونی” بەهێزتر بووە و کریستیانۆ و مێسی و پیاتیک هەنگاوێکی تر نزیکبونەوە!

خەڵک سپۆرت

ململانێکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و لەکۆتا هەفتەی خولەکانی ئەوروپادا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی و کریستۆف پیاتیک هەنگاویكی تر لە نازناوەکە نزیکبونەوە.

ئەمشەو یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی ڕووبەڕوی یانەی سانت ئیتیان دەبێتەوە، ڕەنگە کیلیان مباپێی فرەنسی بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام تا ئەم ساتە ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپا بەشێوەی خۆی ماوەتەوە و کریستیانۆ و مێسی لەلوتکەی ڕیزبەندیەکەدا بەردەوامن.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەکانی خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی بارسا بە لێدانی سزا گۆڵی لەسەر یانەی ڤەلەد وەلید تۆمار کرد، بەهەمان شێوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گۆڵی لەسەر یانەی فرۆزینۆنی تۆمار کرد و هەریەکەیان پێگەی خۆیان لە ڕیزبەندیەکەدا توندوتۆڵتر کرد (یەکەم و دووەم)، بەشێوەیەک “دۆنی پورتوگال” هاتە پلەی دووەمەو و هاوبەشی لەگەڵ ئاسکە نوێیەکەی فەرەنسا هەڵوەشاندەوە “مباپێ” و مێسی بە جیاوازی سێ گۆڵەوە لە لوتکەدا مایەوە، لەلایەکی ترەوە کریستۆف پیاتیکی پۆڵەندی هێرشبەری نوێی میلان بەردەوامی دا بە تۆماری گۆڵەکانی و بەهەمان شێوە لە ڕیزبەندیی گۆڵکارانی ئەوروپادا هاوتای محەمەد سەڵاحی میسڕی بوەوە.

  • لیۆ مێسی (بەرشلۆنە): ٢٢ گۆڵ (٤٤ خاڵ)
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): ١٩ گۆڵ (٣٨ خاڵ)
  • کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان): ١٨ گۆڵ (٣٦ خڵ)
  • ئیدینسۆن کاڤانی (پاریس سانت جێرمان): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مانچستەر سیتی): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • کریستۆف پیاتیک (میلان): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • فابیۆ کوالیارێلا (سامپدۆریا): ١٦ گۆڵ (٣٢ خاڵ)
  • دوڤان زاپاتا (ئاتالانتا): ١٦ گۆڵ (٣٢ خاڵ)
  • نیکۆلاس پیپی (لیل): ١٦ گۆڵ (٣٢ خاڵ)
بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین